کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئاشكرابوونی گه‌وه‌ره‌ترين گه‌نده‌ڵی و خيانه‌ت، له‌ به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تی خانه‌نشينی پێشمه‌رگا‌يه‌تی پارتی هه‌ولێر

Friday, 11/11/2011, 12:00


كوردستانپۆست/په‌يامنێری هه‌ولێر
ئه‌مرۆ سه‌رچاوه‌يه‌كی نزيك له‌ ليوا به‌كری حسابات له‌ فه‌له‌كی پارتی ئه‌و زانیارییانەی خوارەوەی بۆ کوردستانپۆست ئاشكراكرد، كه‌ دوای به‌ دواداچوونێكی نهينی له‌لايه‌ن هه‌والگری پارتی يه‌وه‌ ئه‌وه‌يان بۆ ئاشكرابووه‌، كه‌ ليوا ئه‌حمه‌د ئابلاخی ناسراو به‌ ملازم ئه‌حمه‌د، كه‌ به‌ڕێوه‌به‌ری خانه‌نشينكردنی پێشمه‌رگەیە. له‌ پاڵ ئه‌مه‌دا ماوه‌ی زياتر له‌ ساڵيكه‌ ليوا ئه‌حمه‌د به‌ هاوكاری چه‌ند ده‌ڵالێكی له‌ سنوری لق و ناوچه‌و ليوا و فه‌وجه‌كانی پارتیيه‌وه‌، زياتر له‌ ٣٠٠٠ كه‌سی خانه‌نيشنكردووه‌، كه‌ ٢٨٠٠ كه‌سيان دوای لێكۆلينه‌وه‌ ده‌ركه‌وتوون، كه‌ جاش و ئه‌من و ره‌فيق حزبی و مه‌فره‌زه‌خاسه‌ بوون، زۆربه‌يان ده‌ستيان له‌ شه‌هيد كردنی پيشمه‌رگه‌ی كوردستانيش هه‌بووه‌، كه‌ زۆربه‌يان ته‌مه‌نيان له‌ خيانه‌ت كردن به‌سه‌ر بردووه‌، به‌لام ئه‌مرۆ به‌ هۆی به‌رتيل و ره‌شوه‌ی نهينیيه‌وه‌ له‌ ڕێگه‌ی چه‌ند ده‌ڵالێكه‌وه‌ به‌ برێك پاره‌ی نه‌ختينه‌ خانه‌نشين كراون، بۆ سه‌دان نمونه‌مان له‌به‌ر ده‌ستدايه‌، كه‌ ليوا ئه‌حمه‌د ئابلاخی به‌ريوه‌به‌ری خانه‌نيشنی پارتی به‌ بری (١٠٠٠) دۆلار يا به‌ دياری وه‌رگرتنی ده‌مانچه‌ و تاپڕو كرينی كه‌لو په‌ل و پيداويستی بۆ مالڵه‌كه‌ی له‌ شوينه‌ نايابه‌كانی هه‌ولێر بۆ خانووه‌كه‌ی ئه‌و خائين و خۆفرۆشانه‌ی خانه‌نيشن كردووه‌.
ئه‌وه‌ش زانراوه‌‌ هه‌ر جاشيك پاری زياتر بدات به‌ پله‌يه‌كی گه‌وره‌تر خانه‌نشين ده‌كرێت، به‌ڵام زۆربه‌ی پيشمه‌رگه‌كانی ئه‌يلو ل به‌ نائيب زابت خانه‌نشين ده‌كات ئه‌وانه‌ی خيانه‌تيان نه‌كردووه‌!
هه‌ر خۆشيان به‌ رێگه‌ی ده‌لاله‌كانيان به‌ شيوازی خۆيان ئاگاداری لق و ناوچه‌كانيان كردووه‌ تا پشتيگريان بۆ بكه‌ن، ئه‌مان خانه‌نشينيان ده‌كه‌ن..
به‌ پێی سه‌رچاوه‌كه‌ كه‌ هه‌واڵگری مه‌سف سه‌لاحه‌دين چه‌ند جارێك بۆ ئه‌م ديارده‌ خيانه‌تكاره‌ راپۆرتيان بۆ به‌رزكراوه‌توه‌ به‌لام به‌ هۆی په‌يوه‌نديه‌كانی ليوا ئه‌حمه‌د به‌ فه‌ريق شيروانه‌وه‌ نه‌يانتوانيوه‌ بگه‌نه‌ هيچ ئاكامێك، به‌ڵام له‌لايه‌ن محمه‌د قازيه‌وه‌ كه‌ به‌ريوه‌به‌ری گشتی هه‌والگریيه‌ ئيستا به‌دواداچوونی نيهنی بۆ ئه‌و خيانه‌ته‌ گه‌ورانه‌ كراوه ‌و چاوه‌روانی ئه‌وه‌ن راپۆرتيك بده‌نه‌ مه‌سعود بارزانی .
سه‌رچاوه‌يه‌ك له‌ هه‌واڵگری سوپای عێراقی سه‌ربه‌ وه‌زاره‌تی به‌رگری عيراقی كه‌ باره‌گای يه‌كی له‌ هه‌ولێر كردۆته‌وه‌ له‌ زاری سه‌رده‌شت كه‌ ناوه‌كه‌ی عه‌بدوللايه ‌و پله‌ی عه‌قيدی له‌ هه‌والگريی هه‌يه‌، ئه‌وه‌ی ئاشكراكردووه‌، كه‌ ملازم ئه‌حمه‌د يه‌كێك بوو له‌وانه‌ی له‌ لێبوردنه‌كه‌ی رژێمی به‌عس دوای ئه‌وه‌ی له‌ ناو پارتی له‌گه‌ڵ ٣ له‌ هاوڕێكانی له‌لايه‌ن مه‌سعود بارزانیيه‌وه‌ له‌سه‌ر ديارده‌ی كۆمه‌لايه‌تی ده‌ركران ته‌سليم به‌ رژێم بووه‌ ، ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد كه‌ په‌يوه‌ندی به‌ حاجی عه‌بد مديری ئه‌منی عامه‌وه‌ هه‌بووه‌ و هه‌رچی زانياری ئه‌وكات بووه‌ به‌ ئه‌منی عامه‌ی به‌خشيوه‌ و ئيستاش پارتی كردويه‌ته‌ به‌رێوه‌به‌ری خانه‌نيشنكردنی پيشمه‌رگه‌ی پارتی و ئه‌ويش جاشه‌كان خانه‌نيشن ده‌كات.‌

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە