سێ مه‌رج بۆ ده‌سه‌ڵات له باشووری وڵات
Monday, 30/09/2013, 12:00
1874 بینراوە
پیاو پێش ئه‌وه‌ی خانوو بکات نه‌خشه‌که‌ی ده‌کێشێ; پێش ئه‌وه‌ی نه‌خشه‌که ئاماده بکات زه‌وییه‌که‌ی دابین ده‌کات. به گوته‌یه‌کی تر، هه‌موو کارێک وه‌کوو زنجیرێک وایه که بریتییه له چه‌ند ئه‌ڵقه‌یه‌ک. ئێمه‌ی کورد بڕوامان به‌م لۆجیکه نییه! سنووری نیشتمانه‌که‌مان دابین نه‌کردووه، په‌رله‌مانمان داناوه، ده‌ستورمان په‌سه‌ندنه‌کردووه، هه‌ڵبژاردنامن سازکردووه، سوپایه‌کی نیشتمانیمان دانه‌مه‌زراندووه، باسی ئازادی ده‌که‌ین، هه‌روه‌ها فێری زمانی دایک نه‌بووینه که‌چی سیاسه‌ت ده‌که‌ین!
ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ی که 21 ئه‌م مانگه به‌ڕێوه‌چوو، به هه‌ڵپه‌ڕکێ ده‌ستی پێ‌کرد و به هه‌ڵپه‌ڕکێش کۆتاییی هات. نه گفتوگۆیه‌کی ڕێکوپێکمان بینی له نێوان کاندیده‌کان، له نێوان سه‌رۆکی پارته‌کان، نه زانیمان بۆچوونه‌کانیان چۆنن و چین. ته‌نها ئۆتۆمبیل و په‌ڕۆی ڕه‌نگاوره‌نگمان بین و هیچی تر. ئه‌مه جگه له گۆرانی و سروود. هه‌ڵبژاردنی گشتی بریتتیه له به‌رنامه‌گه‌ل، پرۆژه‌گه‌ل، بیرباوه‌ڕ، بۆچوون و هه‌ڵوێست و ڕوانگه‌گه‌لی جیاواز بۆ بابه‌ته‌کانی کۆماڵگا و ژیانی هاوڵاتییان، نه‌ک هه‌ڵپه‌ڕکێ و گۆرانی! کێشه‌گه‌لی ژیانی ڕۆژانه‌ی تاک و خێزانی کۆمه‌ڵگا، نه‌ک هه‌ڵپه‌ڕکێ و گۆرانی! به‌ڵام ئێمه‌ی کورد بێگومان له عاله‌مبه‌ده‌رین له هه‌موو شتێکمان.
ئه‌گه‌ر هه‌ستی نه‌ته‌وه‌ییمان به‌رزبووایه و ئه‌مه‌کداریی نیشتمانیمان سه‌نگینبووایه و وۆشمه‌ندیی سیاسیمان پێگه‌یشتووبووایه، بێگومان نه‌ده‌چووین بۆ ده‌نگدان! ده‌بێ مه‌رج دانرێت بۆ ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له کوردستان پێش ئه‌وه‌ی بێ یه‌کودوو به‌ره‌و ده‌نگدان بچین. هێشتا کات له به‌رژه‌وه‌ندیمانه هه‌رچه‌نده‌ش درنگه زوو نییه. ده‌بێ ده‌سه‌ڵات پێش هه‌مو شتێک سنووری کوردستان دا‌نێت و مسۆگه‌ری بکات، چونکی ئه‌مڕۆ نیوه‌ی کوردستان به ده‌ستی به‌غداوه‌یه، واتا سه‌ده‌هاهه‌زار کوردی ئه‌و خاکه به‌شدارنین له هه‌ڵبژاردن، ئه‌مه‌ش سووکایه‌تیکردنه پێێان و هه‌روه‌ها جۆرێکه له خیانه‌تی نه‌ته‌ویی. پاشان ده‌ستورێکی دیموکراتی و هاوچه‌رخ بنووسرێت و په‌سه‌ند بکرێت له لایه‌ن گه‌له‌وه. ئینجا سوپایه‌کی کوردستانی تۆکمه و سه‌ربه‌خۆ دامه‌زرێ و ئه‌رکه‌که‌ی پاراستنی سنووری وڵات بێت و خزمه‌تکردنی نیشتمان. ئینجا هه‌ڵبژاردنی گشتی سازکرێت بۆ ئه‌وه‌ی هه‌مو دنیا بزانێت کوردستان کامه‌یه و کام خاکه و خاکه‌که‌ی سنووره‌که‌ی له کوێوه بۆ کوێوه‌یه. ئه‌گه‌ر ئه‌م سێ مه‌رجه ستراتیجییه جێبه‌جێ نه‌کرێن ئه‌وسا هه‌زار هه‌ڵبژاردنیش بکرێت به‌های یه‌ک بست خاکی کوردستانی نییه که تاکوو ئێستا له‌ژێر ده‌ستی بێگانه‌یه!
ئێمه‌ی کورد به‌گشتی، دهسه‌ڵاتیش به‌تایبه‌تی، هه‌میشه خولیای شته ناسه‌ره‌کی و چکۆله‌کانین، که‌چی شته گرنگه‌کان و سه‌ره‌کییه‌کانمان فه‌رامۆشکردووه. ئه‌مه‌ش ده‌ردی سیاسیمانه، ده‌رمانه‌که‌شی هه‌ر له‌لای خۆمانه و یاخود له ناخی خۆمانه. بۆیه ده‌بێ خۆمان بگۆڕین، هه‌ستوهۆشمان به‌رزه‌وه بکه‌ین، باوه‌ڕی ته‌واومان به‌خۆ هه‌بیت و دانبنێین به مافه نه‌ته‌وه‌یییه‌کانمان که بریتین له سنوور و ده‌ستوور و سوپا. ئێمه ڕاسته له باشوور نیوه‌ی خاکمان ئازاده به شێوه‌یه‌کی گشتی به‌ڵام نیوه‌ی هێشتا ڕزگار نه‌کراوه، هاوکاتیش جارێ تاکی کورد له ناخه‌وه، له ده‌روونه‌وه، له ڕوانگه‌ی هه‌ستوهۆشه‌وه خۆی ڕزگارنه‌کردووه له‌ده‌ست داگیرکه‌ر، چونکه ده‌بێ پێش هه‌موو شتێک، ده‌روونمان ئازاد بێت، ئینجا خاکه‌که‌مان. ده‌بێ ناسنامه‌ی عیراقیموونمان له ڕه‌گوڕیشه‌وه هه‌ڵکێشین له دڵمان و له هزرمان، ئه‌وسا که‌س ناتوانێ بمانگه‌ڕێنێته‌وه دوواوه. ده‌بێ یان کوردستانی بین به واته‌ی وشه، یانیش که گوتمان عیراقین، ئه‌وسا پێوستناکات وشه‌ی کوردستان بێته سه‌ر زارمان، چونکه وشه‌که ئه‌وسا واتای خۆی ده‌دۆڕێنێ!