گەندەلێكى گەورە لە قەزاى مخمور كە زۆرێك لە بەرپرسانى ئەو ناوچەیە تێوهی گلاون بەم گەندەلیە
Wednesday, 18/05/2011, 12:00
ئهم نووسینێکه یهکێکه لهو نووسینانهی، که کارزان کهریم به ناوی سالار دۆسکی بڵاوی کردۆتهوه و له سهری گیراوه، ههروهک له رووداودا خۆیان ئهوهیان ئاشکرا کردووه، له کاتی گرتنیشیدا خۆی ددانی پێداناوه.****************
ئێمە هەموومان دژى گەندەلین، بەڵام ئەوەى جێگاى نیگەرانیە نەبونى هیچ هێزو دەسەلاتێ:ە بۆشكاندون و برینى ئەودەستانەى كە گەندەلى ئەكەن لە هەرێمى كوردستان و عێراق. ئەوەى من ئەمەوێت باسى بكەم چ سەرۆكى هەرێم چ سەرۆكى حكومەت و سەرۆك كۆمارى عێراق ئەوانەى كەسەرپەرشتى جێ بەجێ كردنى مادەى140كردوە لەكابینەى پێشوى نورى مالیكى پێویستە بدرێنە دادگا.
هۆكارى ئەمەش ئەوانەى بەرپرس بون لە نوسینگەكانى جێ بەجێ كردنى مادەى140 و پركردنەوەى فۆرمى قەرەبۆى مادەى140لە لایەن بەرپرسانى هەرێمى كوردستان دانراون وەك ئەوەى لە كوردستان دەبنرێت وستیان ئەوەبوە لە ناوچەدابراوەكانیش هەمان پلان دابژێن.بەڵام ئەوان لەسەرتایى كاركردنیان دەستیان بەگەندەلى كردوە ,سەرچاوەیەك لەقەزاى مخمور بۆكوردستن پۆستى راگەیاند ئەوانەى بەرپرس بون لە نوسینگەى قەزاى مخمور سەرجەمیان كەسانى بەعسى بون هەرگیزرۆژێك خزمەتى كوردیان دەستیان هەبوە لە كوشتن و بن بزركردنى چەندین كورد لەم شارە.بەڵام لەدواى ئازادى عێراق بەرپرسانى هەرێمى كوردستان دووبارە ئەو بەعسانەیان گەورەكردۆتەوە لەسەر كورد.
ئەوبەرپرسانە چەندین پێشلكارى و مافى خەلكیان لەم ناوچانە پێشلكردوە لەگەل ئەوەش ئەوان لەبرى پركردنەوەى هەرقۆرمێك برى6هەزاردنیاران وەرگرتوە لە هەر سەر خێزانێك لە ناوچەكە زیاد لە 67 هەزار فۆرمیان پركردۆتەوە لە هەرفۆرمێك برى6هەزاریان وەرگرتوە پارەیەكى خەیالیان وەرگرتوە مەزندە دەكرێت45ملیۆن دۆریان وەرگرتبێت لەخەلكى ناوچەكە جگە لەپركردنەوەى هەندێك فۆرم كە ژمارەیان نزیكەى23هەزارفۆرم دەبێت,بەبیانوى ئەوەى ئەوانە شمولى وەرگرتنى مادەى140ناكەن هەمان برى پارەیان لێ وەرگیراوە دواتریش فۆرمەكانیان سوتێنراوەچونكە ئەوانە پاش سالى9-3-2003پرۆسەى هاوسەرگیریان كردوە بەپێى بریارێك ئەوانە شمولى وەرگرتنى مادەى140ناكەن.
بەپێى هەندێك زانیارى وەرد كە لەچەند سەرچاوەیەك نیو شاۆچكەى مخمور و دەرو بەرى دەست كوردستان پۆست كەتوە بەرپرسى لێژنەى باڵاى جێ بەجێ كردنى مادەى140ى دەستورى عێراق خۆى و ستافەكەى كە لەچەند كەسێك پێك هاتون ژمارەیان6كەسە تێوەگلاون بە وەرگرتنى ریشوە و پارە لەبەرامبەر هەرفۆرمێكى مادەى140,لەگەل ئەوەش هەلساون بەبن بزركردنى چەند پەراوێكى ئەوكەسانەى كە مادەى140وەرئەگرن لە ناوچەكە.
ئێمە لە كوردستان پۆست نامانەوێت زۆربچینە ناو وەردەكارى لێكۆلینەوەكە بەڵام ئەمە یەكێكە لەو بەلگانەى كە دەست كوردستان پۆست كەتوە ئاماژەبەوەدەكات لەبەر هەندێك سكاڵاى خەلكى ناوچەكە لێژنەى باڵاى جێ بەجێ كردنى مادەى140داواى كردوە لێكۆلینەوەبكرێت لەسكألاى هاولاتیانى قەزاى مخمور لەسالى2007.بەڵام هیچ لایەنێ:ى بەرپرس بەدواى بریارەكە نەكەتون لەبەرئەوەى ئەانەى لە پۆستى جێ بەجێ كردنى مادەى140بون لەمخمور كەسانى بەرپرس و پلەداریان لەپشت بوە بۆیە بریارەكە راگیراوە.
ئەمە دەقى وەرگیرانى ئەو نامە نهێى ییە كە (نەرمین عوسمان)جێگرى سەرۆكى لێژنەى باڵاى جێ بەجێ كردنى مادەى140 بۆ سەرۆكى لێژنەى باڵاى جێ بەجێ كردنى مادەى140ناردوە.ئێ/ە كردومانە بەكوردى.
(دواى گەیشتنى هەندێك زانیارى ورد و و سكاڵاى هاولاتیانى قەزاى مخمور مخمورو دەورو بەرى قەزاى مخمور كە سەربەپارێزگاى موێل. دەركەوتوە كە هەندێك فۆرمى قەرەبۆكردنەوەى مادەى140بن بزركراوە,وەو شوێندراوە وە هەندێك فۆرمى تریش بەزیادەرەوەى پركراوەتەوە لەناوچەكە.پێویست دەكات لێژنەیەكى چاودێرى سەرپەرشتى پركردنەوەى فۆرمەكە بكات,لە وەردەكارى و سەرپێچى كاران ئاگادارمان بكەنەوەلەگەڵ رێزم)
http://www.kurdistanpost.info/pdf_filer/narminosman.pdf
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست