PKK دوژمنی ئه‌مه‌ریکایه!..
Thursday, 26/03/2009, 12:00
1763 بینراوە
جۆرج بۆش له 5 تشرینی دووه‌می سالی 2007 له ته‌ک ئه‌ردۆگان ووتی: PKK دوژمنی هاوبه‌شی ئێمه و تورکیایه. هه‌موو چاودیران له‌وه ده‌گه‌ن که PKK وه‌ک هێزیکی سیاسی عه‌سکه‌ری دژی سیاسه‌ته‌کانی تورکیایه و ،به‌لام له‌وه نه‌گه‌یشتن که بۆجی دوژمنی ئه‌مه‌ریکاشه؟!.
لیره‌دا ده‌مه‌وێ شیکردنه‌وه‌یه‌ک بۆ ئه‌و دوژمنکارییه بکه‌م و، تا ئه‌و جیگه‌یه‌ی ده‌توانم ده‌مه‌ویت خوینه‌ران له راستییه‌کان نزیک بکه‌مه‌وه.
ئه‌مه‌ریکا له زه‌مه‌نی شه‌ری سارد و دواتریش ، تورکیای به هاوپه‌یمانێکی گرنگ له ناوچه‌که بۆ خۆی هه‌ژمار ده‌کرد و ده‌کا . بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی ،ئه‌مه‌ریکا له ناوچه‌یه‌کی گه‌رمی وه‌کو رۆژهه‌لاتی ناوین ، پێویستی به هاوپه‌یمان هه‌یه ، ئه‌و هاوپه‌یمانانه‌ش ده‌بێ خاوه‌ن کرایتێریایی تایبه‌ت بن ، بۆ ئه‌وه‌ی شلوپه‌یتی له په‌یوه‌ندییه‌کان و جۆری به‌کاربردنیان مسۆگه‌ر بکات. تو‌رکیا و ئیسرائیل وه‌ک هاوپه‌یمانی پله یه‌کی ئه‌مه‌ریکان ، دوو ده‌وڵه‌تی به‌ناو دیمۆکراسی ، دوو ده‌وڵه‌ت له‌سه‌ر بنه‌مای داگیرکردن ، دوو ده‌وڵه‌ت له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌پارتاید ، دوو ده‌وڵه‌ت له‌سه‌ر بنه‌مای سووتاندنی گۆره‌پانی گه‌لانی بنده‌ست ، دوو ده‌وڵه‌ت له‌سه‌ر بنه‌مای خۆ نیشاندان وه‌ک قوربانی ،ئه‌مانه و شتی دیکه‌ش دیاره بنه‌ماکانی یا مواسه‌فه‌تاکانی ئه‌و هاوپه‌یمانییه‌ن که ئه‌مه‌ریکا یا داریژه‌رانی سیاسه‌تی ستراتیژی ئه‌مه‌ریکا ده‌خوازن و ره‌سمی بۆ ده‌کێشن.
جاری با واز له ئیسرائیل بێنین ، با زۆر به کورتی بیینه سه‌ر پیگه‌ی تو‌رکیا ، تو‌رکیا که له‌سه‌ر بناخه‌ی سیاسه‌تی ئاپارتاید له‌دژی کوردان له 80 ساڵه‌ی رابوردوودا ژیاوه ، پێشتریش له ژێر ناونیشانی ئیسلام گه‌لانی دوروبه‌ر له نێو چوارچێوه‌ی ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانی ژیانی ده‌کرد ، زۆربه‌ی رۆشه‌نبیرانی عاره‌ب چاخی هه‌ستانه‌وه‌ی عاره‌ب له کاتی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌یان بۆ سیاسه‌ته‌کانی ئه‌ستانه له قه‌له‌م ده‌ده‌ن ، ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانی وه‌ک داگیرکارێک هه‌ژمار ده‌که‌ن..پاش ته‌سک بوونه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی تورکان و ته‌نگبوونه‌وه‌ی جوگرافیایان ، هه‌میشه چاو له ده‌ره‌وه‌ن و ده‌یانه‌وێت به هه‌ر به‌هایه‌ک بێت وه‌ک جاران په‌ل باوێن ، بۆیه ده‌بینرێت له 1974 له که‌مترین هه‌لدا قوبرسیان داگیرکرد و ئێستاشی له‌گه‌ڵدا بێت به‌شێکیان داگیر کردووه.
تو‌رکیا له شه‌ڕی سارددا و دواتریش خوێنی کوردی به حه‌ڵاڵ زانیوه و ئینکاری له بوونی کردووه ، ده‌یه‌ها ده‌وڵه‌تی شاراوه‌ی خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاتی مافیای له کوردستان دورست ده‌کرد که کار و کاسبیان کوشتن وبڕێنی خه‌لکی کوردستان بووه ، به کورتی پیاده‌کردنی تیرۆری ده‌وڵه‌ت له دژی خه‌ڵکی کوردستان رووه‌تی ده‌وڵه‌تی تورکه. تاکه هێزیک وه‌ک راستینه‌یه‌کی دیرۆکی له هه‌مبه‌ر ئه‌و زوڵمه که ئاوابوو دیاره PKK یه ، بۆیه ئێستاشی له گه‌ڵدا بێت ئه‌م رێکخستنه به‌لای تورکه‌وه وه‌ک گه‌وره‌ترین ئاسته‌نگ بۆ سیاسه‌ته‌کانی خۆی داده‌نرێت. تورکیایه‌ک که پاوانخوازی و داگیرکردن وه‌ک که‌ڵچه‌رێکی بۆماوه بناسرێت ، چۆن قه‌بوڵی ده‌بێت به‌شێکی له‌و کیانه که ناوی ناوه تو‌رکیا لێی جیا بێته‌وه یا ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ردانه‌شکێت. جا بۆیه بۆ تارومارکردنی PKK هیچ سنوورێک له به‌کارهێنانی ده‌سه‌لات له ئامرازه ره‌وا و ناڕه‌واکان ناناسێت ، ده‌ستیان واڵایه‌و به‌لایانه‌وه‌ش ئاساییه ، ئه‌گه‌ر هه‌ر کارێکی دژه مرۆیی له هه‌مبه‌ر ئه‌و گه‌له‌وه بکه‌ن . کێ بڕوا ده‌کات به‌کارهێنانی زمانی دایک له ده‌وڵه‌تێک به‌ناو دیموکراتی به‌شیکی زۆر له رووبه‌ری سیاسه‌تکردن و بزاڤی کۆمه‌لایه‌تی گه‌لیسه‌رده‌ست له دژی گه‌لی کورد داگیربکات؟!.
تو‌رکیا که هاوپه‌یمانی ئه‌مه‌ریکایه و هه‌موو به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ده‌پارێزیت ، بۆیه هه‌موو دوژمه‌کانی تو‌رکیا دوژمنی ئه‌مه‌ریکاشه . ئه‌مه‌ریکا بۆ ئه‌وه‌ی هاوپه‌یمانێتییه‌که‌ی له‌ده‌ستنه‌دات ، تورکیای قه‌بوڵه ، که دیموکراسی نییه ، که سیاسه‌تی کوشت‌وبڕ و تیرۆر دژی گه‌لی کورد پیاده ده‌کات ، له هه‌مان کاتیش‌دا دوژمنه سه‌رسه‌خته‌که‌ی که PKKه‌یه ، ئه‌ویشی وه‌ک دوژمنی خۆی قه‌بوڵه.
که‌واته ئه‌مه‌ریکا بێگوێ پێدان به به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی گه‌لێکی 40 ملیۆنی له رۆژهه‌ڵاتی ناوین ، بۆ خاتری تو‌رکیا PKKوه‌ک دوژمنی خۆی هه‌ژمار ده‌کا .ده‌یه‌وێت کێشه‌ی کورد وه‌ک تو‌رکیا ده‌یه‌وێت چاره‌سه‌ر بکات ، به‌ڵام دیاره به‌بێ گوێڕاگرتن له PKK ، به‌مانایه‌کی دیکه کێشه‌ی کورد له روانگه‌ی تورکیاوه سه‌یر ده‌کات.
راپۆرتی ناوه‌ندی جیهانی بۆ ته‌نگژه‌کان که باره‌گاکه‌ی له برۆکسله راپۆرتێکیان پێشکه‌ش کردووه له‌سه‌ر دۆزی کورد ، چه‌نده‌ها شیمانه‌ی چاره‌سه‌ری له روانگه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و ئه‌وروپا و تو‌رکیا ته‌رحکردووه و ئه‌م راپۆرته بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر رۆڵ بدرێت به تو‌رکیا له دژی په‌ره‌سه‌ندنه خێراکانی ئیران ده‌ستیان واڵاکردووه و، رۆژئاوا وه‌ک وه‌کیلی خۆیان له ناوچه‌که هه‌ڵسوکه‌وتی له‌گه‌لدا ده‌که‌ن.
بۆ ئه‌م ده‌ستواڵاکردنه‌ی تو‌رکیا ، PKK به گه‌وره‌ترین ئاسته‌نگ داده‌نێن ، ئه‌ویش دیاره کۆمه‌لێ هۆکار هه‌یه ،که به‌شێکیان له‌سه‌ره‌وه باسمان لێوه‌کرد به‌ڵام دیاره ده‌بێ ئاماژه به گرنگترینیان بده‌ین ، که بریتییه له سه‌ربه‌خۆیی و سیاسه‌تی ستراتیژی PKKه که له‌سه‌ر بناخه‌ی راستینه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌ک ئاوابووه.ته‌عامولکردن له‌گه‌ڵ هێزێکی سه‌ربه‌خۆ هه‌روا هاسان نییه ، و بگره بۆ یه‌که‌مینجاریشه رۆژئاوا له رۆژهه‌ڵاتی ناوین مامه‌ڵه‌ی ئاوا له گه‌ل هێزێک ده‌که‌ن.
له راپۆرته‌که‌دا چه‌کدانان و ته‌سفییه‌کردنی PKK وه‌ک باشترین چاره‌سه‌ری بۆ ئه‌و ئاسته‌نگه داده‌نێن و نه‌خشه‌ی رێگاشیان به‌ته‌واوی ره‌سمکردووه ، قۆناغ به قۆناغ ، ئه‌رکه‌کانیان دابه‌شکردووه . له سه‌ره‌تادا گه‌مارۆدان و هێرشی سه‌ربازی چر وپڕ بۆ ناوه‌نده‌کانی بریاری PKKه.دواترگرێدانی کۆنفراس و ته‌سلیبوونه‌وه و چه‌کدانانی PKK ه ، له‌وه‌ش زیاتر له راپۆرته‌که‌دا هاتووه سه‌رکرده‌کانی PKK بگوازرێنه‌وه ده‌وڵه‌تێکی ئه‌سکه‌نده‌نافیا وده‌ستبه‌سه‌ربکرێن و له سه‌رۆکایه‌تی کۆنسه‌ش ده‌ستگیربکرێن و دادگایی بکرێن و ئه‌وانه‌ی دوای 2004 ه‌وه‌ش په‌یوه‌ندیان به PKK ه کردووه ته‌سلیم ببنه‌وه و بچنه‌وه ماڵی خۆیان.
له‌م نه‌خشه‌رێگایه‌دا رۆڵیکی به‌رچاو دراوه به هه‌ردوو بنه‌ماڵه له باشوری کوردستان بۆ پرسی گه‌مارۆدان و پشتیوانیکردن له سیاسه‌ته‌کانی AKP له هه‌ڵبژاردنه‌کانی نیوخۆی تو‌رکیا و دژایه‌تیکردنیان له رووی راگه‌یاندنه و ناوزراندنی PKKه‌ش وه‌ک سه‌ردێری ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌یان ده‌بێت.
ئه‌مه‌ریکا و ئه‌وروپا کاتێ PKKبه دوژمنی خۆیان داده‌نێن ، به هۆی ئه‌وه‌یه که ده‌سه‌ڵاتیان به‌سه‌رداناشکیت ، دیاره دوژمنایه‌تیش هه‌روایه ، چونکه هه‌میشه هێزیک ده‌بێ به دوژمن که ده‌سه‌ڵاتت به‌سه‌ردانه‌شكێت ، خۆ ئه‌گه‌ر پییوێڕایی و هه‌ر زوو ته‌سلیم بوو ، سیفه‌تی دوژمنی به‌سه‌ردانابڕێت.
حاڵی حازر PKK نوێنه‌رایه‌تی هێزیکی سه‌رسه‌خت و سه‌ربه‌خۆ ده‌کات ، بۆیه دوژمنه ،خاوه‌ن دۆزێکه که ره‌نگه به‌رژه‌وه‌ندیه باڵاکانی نه‌ته‌وه‌یه‌ک که PKK ته‌مسیلی ده‌کات له گه‌ل به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و ته‌نانه‌ت ئه‌وروپاس یه‌کتر نابڕن ، ئه‌ویش نه‌وه‌ک PKK ه فیگه‌رێکی به‌هێز نییه له هاوکێشه‌ی ناوچه‌که به‌ڵکو له به‌رخاتری راگرتنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی تو‌رکیا و بوونی ده‌سه‌ڵاتێکی کوردی ته‌سلیمکار له باشور ، ئه‌و فیگه‌ره به‌هێزه ، که PKKی دوژمنه ، به شیوازێکی دیکه ده‌یانه‌وێت بیخه‌نه ژێر رکێفی خۆیانه‌وه.
ده‌هۆلکوتانی جه‌لال و نێجیر بۆ چه‌کدانان و ته‌سلیمبوونه‌وه ، یه‌کێک له ئه‌رکه‌کانی ئه‌و دوو بنه‌ماڵه مافیایه بۆ ئه‌وه‌ی رۆڵیان هه‌بێت له پیلانی ته‌سلیمگرتنی PKKه.
ئه‌مه‌ریکا له سه‌رده‌می کۆمارییه‌کان خۆیان به‌بێ ئه‌فراندنی وه‌کیل هاتنه ناوچه‌که‌وه و پیویستیان تاراده‌یه‌ک به خه‌ڵکی دیکه نه‌بوو ، هه‌ر بۆیه رۆڵی تو‌رکیا له ناوجه‌که ئه‌وه‌نده کاریگه‌ری نه‌مابوو ، چونکه بۆ خۆی له ناوچه‌که بوو ، به‌لام دوای هاوکاریکردنی تو‌رکیا و ئێران و هه‌روه‌ها سوریا و باقی رژێمه‌کانی دیکه توانیان فه‌شه‌ل به ئه‌مه‌ریکا ، یا راستتر سیاسه‌تی کۆمارییه‌کان، له عیراقدا بهێنن و له به‌رده‌م تیرۆر بیکه‌نه په‌ندی زه‌مانه !. هه‌ربۆیه یه‌کێک له رۆیشتنی کۆمارییه‌کان و هاتنی دیموکراته‌کان شکستی ئه‌مه‌ریکا بوو له عیراق .حالی حازر ئۆباما ده‌یه‌وێت سیاسه‌تی ئه‌مه‌ریکا به وه‌کیله‌کانیان (تو‌رکیا و ئیسرائیل) له ناوچه‌که بسپێڕیت و ئه‌وان به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی ئه‌مه‌ریکا بپارێزن.
ئیسرائیل ده‌یه‌وێت له‌ریگای ده‌وڵه‌ته‌کانی وه‌کو میسر و سعودیه‌وه حه‌ماسی بۆ ده‌سته‌مۆ بکه‌ن و به نیوه چاره‌سه‌رییه‌ک بۆ کێشه‌ی گه‌لێک رازییان بکه‌ن ، په‌رده‌یه‌ک به‌سه‌ر دۆزی ره‌وای گه‌لیک دابده‌ن. بۆ کوردیش به هه‌مان شیوه له رێگای دوو بنه‌ماڵه‌ی مافیای بێ ئه‌رزش و سووک ده‌یانه‌ویت PKK ده‌سته‌مۆ بکه‌ن و له‌سه‌ر سینییه‌کی زیرین پێسکێش به تو‌رکیا و هاوپه‌یمانه‌کانی بکه‌ن.
له‌سه‌رده‌می دیموکراته‌کان بوو ، ئۆجه‌لانیان له کرده‌یه‌کی موخابه‌راتییانه‌دا ،به تایبه‌تی ئیسرائیل ، راده‌ستی تورکیان کرده‌وه ، ئیمرۆ ده‌یانه‌وێت له‌سه‌رده‌ستی دوو بنه‌ماڵه‌ی خیانه‌تکار و فشاره‌کانی ئه‌مه‌ریکا به ته‌واوی PKK ته‌سلیم به تورکیای بکه‌نه‌وه.
له کرده‌ی ئۆجه‌لاندا وا پیلان کرابوو یا وا مه‌زه‌نده ده‌کرا به به‌دیلگرتنی ، وه‌ک هیزیکی کلاسیک ، هه‌موو کورد به دیل ده‌گرن و ئاشبه‌تاڵیکی سه‌رتاسه‌ری ده‌خوڵقیت ، کاتێ پاش ده‌ساڵ زیندانی ئۆجه‌لان ئه‌وه نه‌هاته‌دی ، بۆیه بیر له ته‌سفییه‌کردنی PKKه ده‌که‌نه‌وه .
ئه‌مه‌ریکا له 1975 کاتی فه‌رمانیدا به مه‌لا مسته‌فا چه‌کدابنێت ، ئه‌گه‌رنا زیندانی ده‌کرێت ، به 24 کاتژمێر 100 هه‌زار چه‌کدار بێچه‌ک کرا و مه‌لا مسته‌فاش پاش ده‌ستماچکردنی شا بۆ یه‌کجاره‌کی کوردستان و ناوچه‌که‌ی به‌جێهێشت. ئێستاش ده‌یانه‌ویست PKKه‌ش به هه‌مان شیوه ته‌سلیم و ئاشبه‌تاڵی لێبکردایه ، به‌ڵام ئه‌م خواسته پیکنه‌هات. بۆیه ئه‌و دوو بنه‌ماڵه بێئیراده هه‌رگیز نابنه دوژمن جونکه جگه له خۆیان ته‌مسیلی که‌سی دیکه ناکه‌ن و به فه‌رمانێکی فه‌وقی له ئه‌مه‌ریکاوه ئاشبه‌تاڵ ده‌خولقینن ، که‌چی PKK ده‌بێته دوژمن چونکه له بریارگرتن به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی نه‌ته‌وه‌یه‌ک به بناخه وه‌رده‌گرێت و درێژه‌ی به خه‌بات ده‌دات و ، ژیان ئاواده‌کات.
بابه‌تگه‌لی زۆرتر ماوه ئاماژه‌مان پینه‌داوه ، به‌ڵام به کورتی ئاماژه‌مان به هۆکاره‌کانی دوژمن هه‌ژمارکردنی PKK له لایه‌ن ئه‌مه‌ریکاوه داوه ، به‌و هیوایه بتوانین له ئاینده‌یه‌کی نزیکدا زیاتر هه‌لسه‌نگاندن بۆ به‌شداریکردنی جه‌لال و مه‌سعود له‌و پیلانه گڵاوه بکه‌ین .