کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


تاکی کورد بۆ متمانە ناکەن بە سیستمی تەندروستی و وەزارەتی تەندروستی باشوری کوردستان؟ێ

Saturday, 31/08/2013, 12:00

2062 بینراوە






ڕەنگە شتێکی زانستی نەبێت بەڕەهاییەکی لەم شێوەیە باس لە سیستمێك بکەم ، کە تائەندازەیەکی زۆر دوورە لە پسپۆڕێتییەکەی خۆمەوە، بەڵام کورد وتەنی : مانگ بە چاو دیارەو بە پەنجەش هێمای بۆ دەکرێت، ئەونەی من لە سیستمی تەندروست تێگەشتبم کە بۆ پاراستنی کۆمەڵگایە بە نەخۆش و لەش ساغەوە، واتە سیستمی تەندروستی سیستمێکە کە وەك سوپەرو مەتەرێز ێکی بەهێز وایە بۆ بەرگریکردن و پاراستنی لاشەو جەستەی ساغەکان ، لەگەڵ ئەوەشداساڕێژکردن و تیمارکردنی نەخۆشەکانیش دەبێتە ئەرکی دووەمی ، واتە ئەرکی سەرەکی ئەم سیستمە پاراستنی تاکەکانی کۆمەڵگەیە لە هەرجۆرە مەترسی و ناهەموارییەك کە دێتە پێشیان ، ئەرکی دووەمی چارەسەرکردن و تیمارکردنی نەخۆشان و گیرۆدە بۆکانە، بەڵام ئەوەی لە کوردستاندا هەستی پێدەکرێت هیچ یەکێك لەم دوو ئەرکە وەکو پێویست لەلایەن وەزارەتی تەندروستییەوە جێبەجێ ناکرێت ، ئەم وەزارەتە نە سوپەرەو نە تیمارکارە، واتە نە ساغەکان دڵنیان لەوەی کە بییان پارێزێت لەو هەموو هەڕەشانەی کەڕۆژانە مەترسی دەخاتە سەر ژین و ژیانیان ، نە نەخۆشەکانیش متمانەیان بەو ڕێکارانە هەیە بۆچارەسەری کە ئەم سیستمە پەیڕەوی دەکات، چونکە ئەم وەزارەتە و ئەم سیستمە پەیڕەوکراوەی باشور نەیانتوانیوە سەرچاوەکانی مەترسی بۆ سەر ژیانی تاك لە کوردستاندا کەم بکەنەوە ، وەك ڕێگری کردن لە فرۆشتن و بازرگانی کردن بە خواردن و خواردنەوەو دەرمانی خراپ و کواڵیتی نزم و مەترسیدار، هەروەها لەکاتی پرۆسەی چارەسەرکردنیشدا بەهۆی ئەو هەموو ڕۆتینات و بێنەو بەرەو سەرئێشانەشەوە کە دروست کراوە بۆ تاکی نەخۆش ئومێدو هیوای تاك بەرامبەر کۆی ئەم سیستمە کەوتۆتە ژێر گومانەوە، لە دیارترین هۆکارەکانی بێ متمانەیی تاك بەرامبەر ئەم سیستمە ئەمانەیە:

١/ نە بوونی سیستمێکی ئەلیکترۆنی تا سیڤی هەموو نەخۆشێکی ئەم وڵاتەی تیابێت و جۆری چارەسەرکرن و ئەو دەرمانانەی بۆی بەکارهێنراوەو ئەونەشتەرگەری و چارەسەریانەی کە وەری گرتووەو، ئەو دەرمانانەی کەبە لاشەی ئە وکەسە ناکەوێت تێدا تۆمار بکرێت ، بۆ ئەوەی لەکاتی هەر ڕووداوو کارەساتێکی کتوپڕدا پەرستار، یان نۆشدار بزانێت چی پێویستە بکرێت بۆ نەخۆش ، بۆ ئەوەی هەم نەخۆش لە مەترسی بەکارهێنانی دەرمان بپارێزرێت، هەم نۆشداریش لێپرسراو نەبێت لە ئەگەری هەر پێشهاتێکی نەویستراو.

٢/ کەمی نۆشداری پسپۆڕو شارەزا،لەدەرەوەی سەنتەری شارەکان و نەبوونی بنکەو مەڵبەندی تەندروستی باش لە زۆر لە جێگا لاچەپ و پەڕگیرەکانی وڵاتدا و نەبوونی سیستمێکی گواستنەوەی خێرا کە نەخۆش لە کاتی کارەساتە کتوپڕەکاندا بتوانێت سودمەند بێ لێیان وەك : فڕۆکەی ئەمبۆلانس بۆ گواستنەوەی هەندێك باری تایبەت کە نەخۆش بەهۆی مەترسیداری ڕەوشی تەندروستییەوە ناتوانرێت بەڕێگەی وشکانیدا بگوازرێتەو چونکە مەترسی دروست دەبێت بۆسەر چارەنوس و ژیانی.

٣/ ئەو نەزرە فەوقییە بێتامەی کە زۆرێك لە نۆشدارەکان هەیانە، وایکردووە هیچ دەلاقەیەکی لێکگەشتن و گفتوگۆ لە نێوان نۆشدارو نەخۆشدا نەبێت ، کە یەکێکە لە بنچینەکانی پرۆسەی چارەسەر کردنێکی دروست و سەرکەوتوو، بەتایبەت لەکاتی دەوامی فەرمی نۆشداردا لە نەخۆشخانە گشتییەکاندا ئەمە تێبینی دەکرێت ، کە نۆشدار هێند بە خۆ بەزلزانین و لە خۆ بای بوونەوە هەڵسوکەوت دەنوێنێت ، یان وەڵام دەداتەوە کە بریندارکەرو جاڕسکەرو بێ هیوا کەرە، یان هێندە بە خێرایی نەخۆش بەڕێدەکات ،کە هیچ پرسیارێکی لێ ناکات ، وەك: بەچی ئارۆشت هەیە بەچی نییە؟ گەدەت نەشتەرگەری بۆ کراوە نەکراوە ؟ لەم بابەتانە ، هەربۆیە ئەم نەپرسین و ڕۆنەچوونە لە پرسیاری پێویستدا چەندان کارەساتی جەرگ بڕی لێکەوتۆتەوە لە کوردستاندا، زۆرجار نۆشدار هێندە پەلەی بووە سەری هەڵنەبڕیوە بزانێت نەخۆش ئافرەتە یان زەلامە !کوڕە یان کچە، چییە؟ ڕەچەتەی بۆ پڕ کردۆتەوە، کە ئەمە ماجەراو کارەساتە، یان هەندێك جار دەستخەتی نۆشدار بەهۆی ناشیرینی و شپرزەیی نوسینیەوە لە لایەن دەرمانسازەکانەوە بە هەڵە خوێندراوەتەوەو دەرمانی هەڵە دەرخواردی نەخۆش دراوەو ماڵوێران و بیماریان کردووە.

٤/ ئەو هەموو دەرمانخانە لا کۆڵانی و نۆڕینگە نایاسایی و دەرمانخانە کواڵیتی نزم و نە گونجاوانەش هێندەی تر سیستمەکەیان شێوێنراوتر کردووە.

٥/ کەمی ستافی نەشتەرگەری و قەرەباڵەخی لە بەردەم ساڵەی نەشتەرگەریدا لە نەخۆشخانە گشتییەکاندا بووە بە هۆی ئەوەی نەخۆش سڵبکاتەوە لە خۆ چارەسەر کردن لە نەخۆشخانە گشتییەکاندا، هەندێك جار دوای نەشتەرگەریش کاتێك نەخۆش دەبرێتە هۆڵی چارەسەری وەرگرتنەوە دوچاری ناهەمواری و تەسکی جێگاو نەبوونی شوێنی یاوەرەکەی و شتی لەو بابەتە دەبێتەوە.

٦/ هەندێك جار بەبێ پرس کردن بە نەخۆش و ڕاوەرگرتنی نەخۆش ، نۆشداری نەخۆش پۆلێك فێرخوازی فەکەڵتی نۆشداری دەهێنێنە سەر تاکی نەخۆش بۆ شت لەسەر فێربوون ، کە ئەمەش هەرچەندە سودی تیایە بەڵام هەندێك جار جاڕسکەریشە ، چونکە لە تەنیشت خەڵکانی تردا هەندێك نهێنی نەخۆش ئاشکرا دەکرێت ، کە پێشێلکاری مافەکانی نەخۆشە .

٧/ نە بوونی زۆرێك لە دەرمانە پێویستەکانی نەخۆش لە نەخۆشخانە گشتییەکانداو ناردنە دەرەوەی کەسوکاری نەخۆش بۆ کڕینیان لە دەرێ، کە ئەمەش جێگای ڕەخنەیە، خۆ هەندێك جار ئەو دەرمانانە سادەو ساکاریشن.

٨/ نەبونی پەرستار بۆ یاوەری کردنی نەخۆش لە نەخۆشخانەکاندا وای کردووە یاوەری نەخۆش هەندێك جار وەك پێویست نەزانێت ئاگای لە بارو دۆخی نەخۆشەکەی بێت و بەزیانی نەخۆش دەکەوێتەوە.

٩/ ڕێگەدان بە سەردانی کردنی خەڵکانێکی زۆر لە ڕۆژانی سەردانی کردندا کە زۆر جار نەخۆشەکان بێزارو ماندو دەکات.

١٠/ نەبوونی تەکنیکی پێشکەوتووی نەشتەرگەری و نە بوونی ستافی پسپۆڕو تایبەتمەندو نە بوونی نەخۆشخانەو بەشی تایبەتمەند و پێشکەوتوو بۆ زۆر لە نەخۆشییەکان وای کردووە کە خەڵکان بێ متمانە بن بەرامبەر سیستمی تەندروستی باشوری کوردستان و وەزارەتی تەندروستی ، ئەمەش وایکردووە بۆ خۆ چارەەسەرکردنی نە خۆشییەکی ساکاریش تاکی کورد سەردانی دەرو جیران بکات کە ئەمەش هەم بارگرانی بۆ ماڵباتی نەخۆش دروست دەکات هەم بێ متمانەیی خەڵک نیشان دەدات بەرامبەر سیستمی تەندروستی وڵاتەکەی.




چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)