ڕاستى ڕووداوەكان لە پارتیدا
Thursday, 24/03/2011, 12:00
سلاو بۆ هەموو مرۆڤە داوێن پاك و دڵسۆزەكان بەڕێزان سەبارەت بەكۆچی دوایی كاك جەوهەر نامیق سیاسەتمەدارى كوردستان ئەمە ڕاستى ڕووداوەكان بوو لەكاتى دەست لەكاركێشانەوەى لەبنەماڵە لەكاتى كۆبونەوەى مەكتەبی سیاسی لەگەڵ ئازاد بەروارى و مەسرور بەرزانى بوو بەشەڕیان كاتێك مەسرور بەرزانى لە كۆبونەوەكە دواكەوت هاتە ژورەوە خۆم لەكۆبونەوەكە دانیشتبووم و بەشداربووم كاك جەوهەر گووتى : بۆچی دوادەكەویی ئەویش گووتى: بۆچی لەبەرم هەڵناسی دەنگە دەنگ ڕویدا لەنیوانیاندا تەلەفۆنمان كرد بۆ كاك مەسعود ئەویش ناردى بە شوێن كاك جەوهەر قسەى زۆریان لەگەڵیا كرد كاك جەوهەر گووتى : من تەمەنم لەناو پارتى بەسەربردووە خۆ موختارنیم هەركەس قسەبكا و مۆری بكەم منداڵێكى وەك مەسرور ڕێزى بۆ كەسمان دانەنا لەناو كۆبونەوەكە دەڵێ بۆ لەبەرم هەڵناسی ؟! ئەوەبوو توڕەبوو وە گەڕایەوە بۆ دەرەوەى ووڵات دواى ماوەیەك شەڕ ڕویدا لەنێوان نێچیر و مەسروردا دواجار مەسعود بەرزانى دكتۆر ڕۆژی نارد بەشوێنیدا ئەویش هاتەوە دووبارە كۆبوونەوەى تریان كرد گووتى ئەگەر من سیاسەت بكەم دەبێت ئازادبم هەرچی باشبێ دەیڵێم ئەوەبوو دووبارە لیان تووڕەبوو و رێكنەكەوتن گووتى : ئەگەر پارتى ئاوابێ ناتوانم كاریان بۆ بكەم ئیتر زۆر ڕقیان لێی داو هەموو جارێ مراقەبەیان دەكرد بەڵام كاك نێچیر زۆری پیناخۆشبوو
بەریزان لەو رۆژەوە زۆر شتى تازە ڕوویداوە ئەگەرى ئەوە هەیە شەڕێكى گەورە دروست ببێت لەبەر ئەوەى مەسرور بەرزان كەوتووەتە پیاو كوشتن بوەتە ئاغا ئێستا دەسەڵات تەسلیم ئەو كراوە رۆژێك گوتى : ئەوانەى كە ئینشقاقیان لەپرتى كردووە دەبێ باجەكەى بدەن بەتایبەتى ئەوانە ى كەبونە پارتى گەل وەكو دكتۆر رۆژ و هاوڕێكانى وە دواجار دایكى رۆژ ناهی شیخ عەبدل سلام ئەویش تەلەفۆنى بۆ دكتۆر رۆژ كرد و گووتى : تۆ باوكت لەگەڵ سامى عبدالرحمن پارتى گەل بووە وە باوكت لەكاتى نەخۆشیەكەیدا كاك سامى عیلاجی بۆ كرد پارتى زۆر هەوڵی بۆ نەدا وە ئێستا تۆڵەمان لێدەسێنن خۆم باش دەیان ناسم ، وە لەدواى كۆنگرەى سیازدەى پارتى مەسرور گووتى : دەبێت هەمووتان دەستى باوكم ماچكەن وە ئێستا لەبەینى نێچیر و مەسروردا شەڕ هەیە لەبەر ئەوەى هەرچی گەنج و هونەرمەند هەیە لەنێچیر كۆبونەتەوە نیچیریش گووتى : ئەبێ گەنج لەگەوج جیابكرێتەوە شتی زۆر نهێنى تر هەیە كە كەوتونەتە بەینى دوو بەرد داشەوە جاشایەتى هیچ دەوڵەتێك نەما بۆیان بیكەن ئێستا لەگەڵ ئەمریكا دەیانەوێ چاكسازى بكەن بەڵام ئەمری كیەكان گوتیان : تۆ لەسی و یەكى ئاب زیانى زۆرت لە ئێمەداوە وەعدى ئێمەت شكاند ئێمەش سەركردەیەكمان ناوێ میللەتەكەى خۆى بكوژێ بەڕێزان چاوەڕوانبن بزانن چۆن شەڕێك هەڵدەگیرسێ لەبەر ئەوەى ئەمریكیەكان دەڵێن مەسعنود بەرزانى لەپێناوى پارەدا میللەتەكەى خۆى فرۆشت ...
بەرێزان ئێمە چەند كەسێكین لەبەنەماڵە ئێستا رۆژانە زانیارى دەدەینە ئەمریكیەكان و میللەت ... چاوەڕوانى ڕووداوى تازەبن ...
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست