کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


رێكخستنی كەركوكی پارتی چارەسەر: پارتی دیموکراتی کوردستان باوەڕی بە كوردستانی بوونی كەركوك نییە

Sunday, 27/04/2014, 12:00

1763 بینراوە


رێكخستنی كەركوكی پارتی چارەسەری دیموكراتی كوردستان دەڵێت:"پارتی دیموكراتی كوردستان ـ ئێراق باوەڕی بەكوردستانی بوونی كەركوك نییە".
سەبارەت بە هەڵكەندنی خەندەق لەنێوان پارێزگای هەولێر و كەركوك لەلایەن پارتی دیموكراتی كوردستان ـ ئێراقەوە بەرێوەبەرایەتی رێكخستنی كەركوكی پارتی چارەسەری دیموكراتی كوردستان دەڵێت:"كەركوك مەسەلەیەكی ستراتیژیە بۆ گەلی كوردستان لەبەر ئەوەی پێگەی كەركوك تەنها لەنەوت و سامانە سرۆشتیەكاندا نییە؛ بەڵكو كەركوك پێگەیەكی نەتەوەیی، خاك و نیشتمانە و نوێنەرایەتی ئیرادەی راستینەی گەلی كوردستان دەكات، هەر بۆیە جیاكردنەوەی و دابڕاندنی كەركوك لە كوردستان لەرێگەی هەڵكەندنی خەندەق لەلایەن پارتیەوە بەواتای بێ باوەڕی پارتیە بەكوردستانی بوونی كەركوك و ئەمەش لەهەڵوەشاندنی لیستی كەركوكی كوردستانی كە پارتی دەستپێشخەری تێداكرد ئاشكرا بوو و لەلایەكی تریشەوە لەبەر ئەوەی پێگەیەكی بەهێزی جەماوەری لەشارەكەدا نییە و ترسی لەهەڵبژاردنەكانیشدا هەیە دەیەوێت لەم رێگەیەوە بێ باوەڕی لەفكری خەڵكی كەركوكدا دروست بكات و بەمەش هەژمونگەرایی دەوڵەتی داگیركەری توركیا لە كوردستان بەهێزتر بكات.
خەندەقەكانی نێوان باشور و رۆژئاوا و كەركوك و هەولێر وەك خەنجەرێك وایە لەجەستەی گەلی كوردستان دا لەبەر ئەوەی جێبەجێ كردنی سیاسەتی پارچەپارچەكردنی یەكێتی نەتەوەیی گەلی كوردستانە و دەچێتە خزمەتی داگیركەرانەوە هەر بۆیە وەك چۆن خەندەقەكەی نێوان باشور و رۆژئاوا ریسوا و شەرمەزار كرا لەلایەن گەلەكەمانەوە هەر بەهەمانشێوەش خەندەقی نێوان كەركوك و هەولێر، خەندەقی ریسوایی و شەرمەزارییە و لەلایەن خەڵكی ئێمەوە بەهەموو شێواز و چالاكیەكی مەدەنی و نەتەوەیی شەرمەزار و ریسوا دەكرێت، هەر بۆیە داوا لەهەموو هێز و لایەنە سیاسیەكانی كوردستان و هاوكات خەڵكی بەشەرەفی كەركوك و هەولێر دەكەین كە ئەم خەندەقە وەك خەندەقەكەی باشور ـ رۆژئاوا بەدەست و چنگی خۆیان پڕبكەنەوە و هەروەها داوا لەجێبەجێكاری ئەم خەندەقانە دەكەین هەرچی زووە پاشگەز ببێتەوە لەبەر ئەوی ئەمە دەچێتە قاڵبی خیانەتی نیشتمانیەوە و لەلایەن گەلەوە سزای گەورەی دەبێت و ئەمەش مایەی پەسەندی هیچ كەس و لایەنێكیش نییە.

چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)