کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


کەسایەتی بۆ مرۆڤ بە هەڵویست و قوربانی گەورە دروست دەبێ، لێ بەچرکەیەکیش دەفەوتێ

Thursday, 24/04/2014, 12:00


کەسایەتیی دروستبون و خۆشەویست لەناو جەماوەر لەهەربوارێکدا بەشەو رٶژێک نایەتە دێ ، بەلکو قوربانیدانی لەبوارێکدا بەچەندین سال پێ دەوێ ، یان دەبێ لەدەرگایەکی سەرەتایی ناوکۆمەلگا دەست بۆ بڤەکان ببەی لەم روانگەوە باچەند نمونەیەکی بجوک باس بکەین.
ئەو حەمە سەعیدە راستە تا دەرزیەک رەخنە ی لەپارتی دەگرت ناپالمێکی بەیەکیتیەوە دەنا بەلام تابەرلەتەسیم بونەوەی بەپارتی ناو دەنگ بوو ، یەکیتیەکان بەبچوکترین نوسینی پێ تێک دەجو ن، جەماوەرێکی دروستکردبوو بەلام کەدەمامکی خۆی هەلدایەوە ، تەقەی لێکرا یەک کەس دیرەکی لەسەر نەنوسی ، یان ئیستا چی دەکات سەنگی پوشێکی لای خەلکی بەمورال نماوە.
فەرهاد سەنگاوی دەنگێک بوو بەسیدیەکانی جۆشی لاوی کوردی دەدا ، وەلەهەلبژاردنی ٢٠٠٩ بەرای یەکیتیەکان بەهۆی گوتارەکانی ئەو گۆران ٥ کورسی زیاتر هیناوە بەلام ئەی ئیستا کێ گوێی لێدەگرێ؟
رەفیق سابیر دەنگێکی زۆرجوان و بەریز و بوێری نەوەدەکان بوو ، تەنیا یەک دێری گوت (تالەبانی ماندیلای کوردە) و لەسەر لیستی یەکیتی خۆی پالاوت بەلام ئەی ئیستا کوا سەداو دەنگ و ڕێزی وەک جاران لەکاتێکدا بەویژدان بلێن لە هەندێ پەرلەمانتار ی گۆران رۆلی باشتری لەپەرلەمان بینی.
عارف روشدی بۆزۆرێکمان کاتێ لەناو یەکیتیش بوو هەر جێگای ريز نەبوو بەلام کەجوە ناو پارتی قێزەوەنتر بوو.
بانیمارانی بروابکە ن کەلەناو گۆرانیش بوو هەستم دەکرد لەتەک سەدان گۆرانی تر تەنیا ناوی حزبیان گۆریە.

هەموو ئەوانەی گیران ودواتر تەسلیم بەدەسەلاتی پارتی ویەکیتی بونەوە ، هەموو ئەودەنگ ورەنگانەی لەخەباتی شاخ و ناوشاردا خاوەنی دەیان قارەمانیتی شاخ و زیندانن بەلام ئسیتا کەتاوان دەکەن نەفرەتیان لێدەکەین یان جوانیەکانیان نماوە !!
بەلام ئەو پارتی و یەکیتیە دژ بەهەریەکی بوەستیتەوە ، ئازاری بدات ئۆتۆماتیکی لای خەلک جەماوەری بەرز دەبیتەوە ، تیرۆری دەکات دەیکاتە رەمز ، دەیگرێ دەیکاتە قارەمان.

ئەوەی ئیستا یەکیتی بەرامبەر هەڤال ئەبوبەکر دەیکات ، بەدوای وشە بەوشەی هەلپەرستی و بۆنی داکۆکی لەسەدام و بەعسی بەزەرەبین دەگەرێ بیدۆزیتەوە ، بەسەرێک زۆر پێم خۆشە چونکە وانەیەکە بۆ هەموو ئەو بەرپرسە حزبی و پەرلەمانی ووەزیر و نوسەرانەی دەسەلات وەک پیاوەکانی کۆنی سەدام تاوانی دەرهەق بەگەلەکەیان دەکەن لەئایندەیەکی زۆر نزیک دەبنە شەرمەزار ی کۆمەڵگا و نەوەکانی داهاتوتان ... بۆیە ڕیز بگرن لەکەسایەتیی خۆتان لەدەسەلات دورکەونەوە


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە