ئه‌مه........ بوو
Tuesday, 05/07/2011, 12:00
ئه‌مه‌یه
جامی قورسایی
ڕێی ژیان
کاتێک ته‌مه‌ن له نووکه‌وه
هه‌نگاو ده‌نێت
پاڵه‌کانی ده‌مانبات
به‌ره‌و بیابانێکی چۆڵ
دوور له گوڵ و
دوور له دل و
دوور له ڕووداو
به‌م زوانه
ڕۆژگاری ته‌مه‌ن
ده‌وه‌ستێت
بێ هووده بوو
جارێک له خۆرێکی بالنده
مستیله‌یه‌کم
قه‌رز کردوو
بووبه په‌یوه‌ستی ژیانم
باله‌کانی سوتاندم
که‌وتمه قه‌راغ
چرای په‌پوله‌ی بێ شه‌و
په‌نجه‌کان له یه‌ک ده‌چن
به‌ڵام گه‌وره‌یی خه‌می دڵ
په‌نجه‌کانت نایگۆڕێ
له بیرمه
چۆن قه‌ره‌جێک
مستیله‌که‌ی لی فڕاندم
بوو به نه‌سیب
یه‌کێکی تر
وا هه‌ستم بوو
ژیان له‌وێوه ده‌وه‌ستێت
به‌ڵام ماشێنی ژیان
هه‌ر ده‌ڕۆیشت
منیش بوومه
سوته‌مه‌نی
گڕی ژیان
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست