کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئاسایشى پێنجوێن بە قژ ڕاكێشان و تەقە كردن تەعامول لەگەڵ ژندا دەكەن

Tuesday, 23/03/2010, 12:00


پەیامنێرى كوردستان پۆست(پێنجوێن+ئاسایشى سلێمانى):
دوو ملازمى ئاسایش لە مەرزى باشماخ پێنجوێن بە قژ ژنێك ڕادەكێشن بە ناو قوڕاودا و تەقەشى لێدەكەن 
پەیامنێرمان لە پێنجوێنەوە پێى ڕاگەیاندین سەعات 9شەوى 19/20-3-2010 لە مەرزى باشماخ ژنێك لە لایەن دوو ملازمى ئاسایشى مەرزى باشماخەوە بە شێوەیەكى زۆر ناشیرین بەبەرچاوى دەیان خەڵكەوە ئازار دەدەرێت و سوكایەتى پێدەكرێت ,یەكێك لە مولازمەكان بەناوى (كەیوان)بە قژ ئەو ژنە رایدەكێشێت بەناوى قوڕاودا و مولازم( هاوبەش)یش بە دەمانچەكەى چەند فیشەكێكى پێوە دەنێت,بەڵام خۆشبەختانە فیشەكەكان بەرى نەكەوتوون
شایه‌نى باسە ئەم ژنە خەڵكى كوردستناى ئێرانە بەمەبەستى میوانى و بەشداربوون لە چەژنى نەورۆزى ئەمساڵ بە شێوەیەكى ڕەسمى هاتووەتە ناو هەرێمى كوردستان و بەڵام لەلایەن ئاسایشى پێنجوێنەوە بەتوندترین و دڕندانەترین شێوە ئازار دەدرێت وسوكایەتى پێدەكرێت هەروەها ئەم توندوتیژیە لە كاتێكدا ڕوودەدات ڕۆژانە لە هەرێمى كوردستان ئیدعاى پاراستنى مافى ژن دەكرێت.
بە پێى ئەو زانیاریانەى بەدەستمان گەشتووە لەلایەن پەیامنێرمان لە ناو ئاسایشى سلێمانى,پاش ئەو ڕووداوە ئەو دوو ملازمە لەلایەن وەستا حسن بانگكراون بۆ ئاسایشى سلێمانى بەڵام تا ئێستا ئیچ ئیجرائاتێكیان لەگەڵدا نەكراوە و نێردراونەتەوە بۆ شوێنى خۆیان و نازانرێت چ جۆرە ئیجرائاتێكیان لەگەڵدا دەكرێت.
لێرەو ئەكرێت ڕیكخراوەكانى تایبەت بە ژنان بپرسن لە وەستا حسن ئەگەر ئەوە بەفەرمانى تۆ نەكراوە كوا ئیجرائاتەكانت، بۆیە ئەگەر ئیجرائات نەکرێت ئەوا پێویستە ناوى وەستا حسن بخرێتە لیستى ئەو كەسانەى كە توندوتیژى دژ بە ژنان دەكەن .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە