با خەلکی سەیدسادق نەکەونە ناو تەڵەی حزبە دەسەلاتپەرستەکانەوە
Friday, 03/01/2014, 12:00
2005 بینراوە
لە خۆپیشاندانەکانی دوێنێ و ئەمرۆی خەلکی سەیدسادقدا،دو جۆر داواکاری هەن،جۆرێکی داواکاری رۆژانەو خزمەتگۆزاری و پێسخستنی شارەکەیانە،ئەمانە داواکاری رەوان ،داواکاری دوەمیان ئەوەیە کە داوادەکەن لە سەر پاریزگای سلێمانی بمێێنەوە و نەخرێنە سەر پاریزگای نوێی هەلەبجە.من لەسەر بەشی یەکەمی دواکاری لەگەلیاندام و ئیدانەی شەهیدکردنی کاکە بریار دەکەم و داوا دەکەم بەزوترین کات گیراوەکان ئازاد بکرێن و داوکاریەکانی تریان جێبەجیبکرێن.
هەرچی بەشی دوەمی داواکاریەکانیانە کە نەخرێنە سەر پارێزگای نوێی هەلەبجە و لەسەر سلێمانی بمێننەوە،بە داواکاریەکی نارەوا و نا مەنتقی دەبینم و دژی دەوەستمەوە،بۆجی دژی دەوەستمەوە؟
لە روی ئیداریەوە لە سالی ١٩٥٦ تا ٢٠٠٧ سەیدسادق ناحیەیەک بوە سەر بە قەزای هەلەبجە،کاتێک هەلەبجە دەکرێت بە پارێزگا،لەبەر ئەوەی سەیدسادق لە هەلەبجەوە نزیکە،ئەو کات سەیدسادق دەچیتە سەر هەلەبجە.لە یاسای دروستکرنی پارێزگای نوێدا شارە نزیکەکانی پارێزگا نوێکە دەچێنە سەر پارێزگا نوێکە،مەسافەی نێوان هەلەبجە و سەیدسادق زۆر لە مەسافەی نیوان سلێمانی و سەیدسادق کورتترە.بۆیە لە روی ئیداری و لە روی یاساییەوە داوکاری خەلکی سەیدسادق بۆ مانەوە لەگەل پاریزگای سلێمانی داواکاریەکی راست نیە و ئەگەر لەم ولاتەی ئێمەدا یاسا هەبێت ئەو داوکاریە جێبەجێ ناکرێت.
لە ماوەی ٦ شەش سالی رابوردودا کاتێک سەیدسادق سەر بە پارێزگای سلێمانی بوە،بەردەوام سەیدسادق کێشەی هەبوە،وەک لە داواکاری خۆپیشاندەرانی دوێنێ و ئەمرۆدا دەرکەوت و لە خۆپیشاندانەکانی رابوردوی سەیدسادقیشدا دەرکەوتوە،باشە بە گوێرەی لۆژیک ئەگەر شارێک لە لایەن پاریزگایەکەوە و پەراوێز خرابێت و فەرامۆش کرابێت دەبێت ئەو شارە هەولبدات لەو پاریزگایە دوربکەویتەوە کە پەراوێزی خستوە و خزمەتی نەکردوە،نەک پێداگری بکات لەسەر ئەو پاریزگایە بمێنیتەوە کە خزمەتی نەکردوە.
ئەگەر سەیدسادق بکەوێتە سەر قەزای هەلەبجە،لە روی ئابوری و خزمەتگوزاریەوە زۆرتر قازانج دەکات تا ئەوەی لەسەر پارێزگای سلێمانی بمێنێتەوە،لەبەر ئەوەی سەیدسادق دەکەویتە نیوان هەر ٣ قەزاکەی تری پاریزگای هەلەبجە،لە سەنتەری پاریزگاشەوە نزیکە، وە وەک هەلەبجە لەسەر سنور نیە،لە پرۆژە ستراتیجیەکانی پارێگای هەلەبجەدا بەشی شێری بەردەکەوێت،بەلام کاتێک لە سەر سلێمانی بمێنیتەوە،وەک شارێکی پەراویزخراو هەلسوکەوتی لەگەل دەکریت.
من گۆمانم هەیە کە ئەو داواکاریەی خەلکی سەیداسادق داواکاری خۆیان بێت و دەستی لایەنە سیاسیە ناکۆکەکانی هەرێمی تێدا نەبێت،لە سەرەتای خۆپیشاندانەکانەوە تا ئەمرۆ کەنالی k n n و نامەیەکی هەیە کە خۆپیشاندەران دژی پاریزگابونی هەلەبجە نین،بەلام دەیانەویت سەیدسادق لەسەر سلێمانی بمێێتەوە،هەرچی یەکیتی نیستمانی کوردستانە کە دەسەلاتی کارگێری ناوچەکەی بەدەستە،لە هەلوێست و کردارەکانیدا دیار نیە دژی ئەو بۆچونە بێت کە خەلکی سەیدسادق داوا دەکەن شارەکەیان لە سەر سلێمانی بمێنێتەوە. ئەگەر شاری سەیدسادق نەکەوێتە سەر پارێزگای هەلەبجە،لەبەر شوێنی جوگرافی سەیدسادق،گرفتی سەخت بۆ بە پارێزگابونی هەلەبجە دروستدەبێت،هەر لایەنێک شارێک تەگەرە بخاتە سەر پاریزگابونی هەلەبجە،هێندەی کارەساتی کیمیابارابی هەلەبجە خەلکی هەلەبجە و خەلکە نەتەوەییەکانی کوردستان لە هەرچوار پارجەی کوردستان بریندار دەکات.
هۆکاری ئەو هەلوێستەی گۆران و یەکیتی کە لە رێگەی خەلکی سەیدسادقەوە کار بۆ هێشتنەوەی سەیدسادق دەکەن لە سەر سلێمانی،دریژەدەری ئەو هەلویستەی ئەندامانی ئەنجومەنی پاریزگای سلێمانی سەر بە فراکسیۆنی گۆران و یەکێتین کە لە بەهاری سالی رابوردودا،لە کاتی بریاری بە پاریزگابونی هەلەبجەدا لە لایەن حکومەتی هەرێمەوە نیشانایندا،هۆکاری ئەم هەلویستەی گۆران و یەکێتی ئەوەیە،بەرپرسەکانی گۆران و یەکێتی زۆربەیان خەلکی سلێمانین سلێمانچیەتی دەکەن و نەتەوەیی نین و نایانەوێت پاریزگای سلێمانی لە روی جوگرافیەوە بچوک ببیتەوە.هۆکاری دوەم کە وای لە یەکیتی و گۆران کردوە دژی پرۆژەی پاریزگابونی هەلەبجە بوەستن،لەبەر ئەوەی سالی ١٩٩٩ پەرلەمانی کوردستان(پەرلەمانی پارتی) بریاری پاریزگابونی هەلەبجەی داوە،ئێستەش لە سەر دەستی حکومەتی هەرێمدا بریاری پارێزگابونی هەلەبجەجیبەجێدەبێت کە سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران هەردوکیان پارتین،پارتیش پاریزگابونی هەلەبجە دەکاتە دەستکەوتی خۆی، هەموشمان دەزانین پێوەندی پارتی و یەکیتی لەم کاتانەدا چۆنە،هیوادارم یەکیتی نەیەویت بە هەلەیەک تۆلەی هەلەکەی پارتی بکاتەوە لە کەرکوک.
ئەگەر لە پاریزگابونی هەلەبجەدا،کەس و لایەنێک لە کەس و لایەنی تر زیاتر پێوەی ماندو بوبێت،ئەوە پێوەندی بە بەرپرسیاریتیەوە بوە و پاریزگابونی هەلەبجە مەسەلەیەکی نەتەوەییە،ئەوەی کوردبیت بە هەر بیانویەک دژی بوەستیت خیانەت لە نەتەوەکەی دەکات،ئەوانەی بە نەزانی کیشە بۆ پاریزگابونی هەلەبجە دروست دەکەن،سزای نەتەوەییان کەمە،بەلام ئەوانەی بە زانایی و لە بەر بەرەژەوەندی عەشاییری و حزبی بەرد دەخەنە سەر ریگەی پاریزگابونی هەلەبجە،وەک مەلای خەتێ و موشیری حەمەی سلێمان بە رەشی ناویان لە لاپەرەکانی میژودا دەنوسرێتەوە.
هەق وایە خەلکی شاری سەیدسادق ئەو تێبینیانەی من بە هەند وەربگرن و لۆژیکیانە بۆ مەسەلەکە برۆن ونەکەونە ناو تەڵەی حزبە نانەتەوەیی و گەندەل و دەسەلاتپەرستەکانی کوردستان.
دکتور فایق گۆلپی ٣-١-٢٠١٤