دکتۆر دلاوهرێش مه‌لائیکه‌ت ده‌رنه‌چوو
Sunday, 18/04/2010, 12:00
کاتێ دکتۆر دلاوه‌ر عیزهدینیان به وه‌زیر دانا جه‌ند کۆبوونه‌وه‌یه‌کی به جیای به مامۆستایان و ڕاگهر و سه‌رۆک به‌شه‌کانی زانکۆکانی کوردستان کرد و له‌وێ به‌رنامه‌و پرۆگرامی خۆی بڵاو ده‌کرده‌وه و باسی له‌وه ده‌کرد که ئه‌و عومه‌ری کۆڕی خه‌تابه و هاتووه عه‌داله‌تی ئیلاهی بگه‌ڕێنێته‌وه زانکۆکانی کوردستان. هه‌رچه‌نده خۆ مامۆستایان باوه‌ڕیان نه‌کرد چونکه هه‌موو وهزیرهکانو گزیره‌کانی به‌ر له خۆی هه‌مان قسه‌یان دوباره کردبۆوه و له دوای ده‌رکردیان ملیۆنان دۆلاریان له‌گه‌ڵ خۆیان برد و هیچ کارێکیشیان نه‌کرد که دوو فلوسی سووتاو بهێنێت. به‌ڵام مامۆستایان چاوه‌ڕوانن بۆ ئه‌وه‌ی ڕووی ڕاسته‌قینه ده‌رکه‌وێت. وا لێره سێ کاری ئه‌م عومهرهتان بۆ ده‌نووسم:
1. دوای ئه‌وه‌ی بڕیاری دا که کۆلێژی پزیشکی و دهرمانخانسازی زانکۆ ئه‌هلیه‌کان دا بخات، بڕیاره‌که داوای له قوتابیه‌کان کرد پێویسته بگه‌ڕێنه‌وه ئه‌و کۆلیژه‌ی که له قبول مه‌رکه‌زی لێی وهرگیرابوونک به‌لام به قودره‌تی قادر قوتابیه‌ک گوازرایه‌وه بۆ کۆلیژه ئه‌ندازیاری له زانکۆی سهلاهاددین که‌چی نمرهکاشی له‌و کۆلیژه وه‌رنه‌گیرابوو و خۆی له زانکۆی کۆیه وه‌رگیرابوو. باوکی ئه‌م قوتابیه ناوحی کانهبیه.
2. کوڕی نه‌ژاد عه‌زیز سورمی بڕوانامه‌یه‌کی بچوکی له به‌ریتانیا وه‌رگرتووه که‌چی که لیژنه‌ی یه‌کسانکردنی بڕوانامه‌کان له وه‌زاره‌ت بڕوانامه‌که‌ی به بکالۆریۆس یه‌کسان نه‌کرد ئه‌وا لیژنه‌که‌ی هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌و منداڵکاره‌یه‌کی له جێگای دانا که ناسیاوی خۆیه‌تی و له له‌نده‌ن تازه خوێندنئی ته‌واو کردووه بۆ ئه‌وه‌ی بڕوانامه‌که‌ی کورڕه‌که‌ی نه‌ژادی بۆ یه‌کسان بکات.
3. قوتابیه‌کی ده‌رچووی ئاماده‌یی پیشه‌سازی له کۆلیژێکی ئه‌ندازیاری زانکۆیه‌کی ئه‌هلی وه‌رگتووه که ئه‌مه‌ش به پێی یاسا نابێت.
بۆیه با به دکتۆر بڵێم که‌س ماهلائیکهت نیه و هه‌مووتان هه‌ر له یه‌ک قوڕ دروست کراون.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست