پـه‌یـکه‌ر له کودســتانی باشــور
Thursday, 24/10/2013, 12:00
1901 بینراوە
لێره‌دا مـه‌به‌ستم لـه ته‌نها باشور ئه‌وه‌یه ، قسـه له‌سـه‌ر ئه‌وه بکه‌م که به‌چاوی خۆم بینیومه‌۰
له‌م ماوه ڕابردوه‌ی ۲۲ سـاڵه‌دا چه‌ندین پـه‌یکه‌ر دروست کـران و ۰۰۰لابران و دروست کـران و۰۰۰
زۆربه‌ی ئه‌و پـه‌یکه رانه، هـی شه‌هیان و شـاعیران و پیاوی گه‌وره‌ی مێژوی گه‌له‌که‌مان بوون ۰
هه‌ڵبه‌ته ئه‌مه له‌خۆیدا کـارێکی پـڕ ئه‌ندازه‌و جـوانه و له هه‌مو ووڵاتانی جیهان ئه‌بینرێت و به شێوه یه‌کـی
جـوان دروسـت کراون و دانراون ، زۆر جاریش به گوڵ ده‌وری ڕازاوه‌ته‌وه‌و خزمه‌ت ده‌کـرێن۰
لـه‌م پارچـه‌یه‌ی باشوری کوردوسـتان کۆمه‌ڵێک لاوانـی خوێن گه‌رمیش حـه‌ز به‌و کاره ده‌که‌ن ، به‌ڵام
مـن لێره‌دا نـازانم ئـایـا ڕێگای یاسایی و مـه‌رجـی دروسـت کردنی چۆنیه‌تی ئه‌و په‌یکه‌رانه هه‌یـــه؟
خۆ ئه‌گه‌ر هـه‌یـه ، ئـه‌بێـت بڕیارێکی یـاســاش هه‌بێت بۆ لابـردنیــان ؟ یاخـود خـزمه‌تی دیمه‌ن و چاک
کردن ئه‌گه‌ر شوێنێکی شـکا۰۰۰
بــه‌هه‌ر حاڵ ، به ئاماده‌بونـی خێزان و بنه‌ماڵه ، وه به ووتارو هـه‌ڵبـه‌سـت و به‌به‌ر چـاوی کامێراوه په‌رده‌یان
له‌سه‌ر لاده‌برێت ، دووباره ئه‌مه‌ش کاریکی جـوان و پڕ هه‌ڵوێسته .
که‌چی زۆر جار ئـه‌م په‌یکه‌رانه بـێ ده‌نـگ وبێ باس کـردن دیار نـامێنـن ؟
له‌گه‌ڵ ڕێزم بـۆ هونه‌رو هـونـه‌رمه‌ندان ، ئـه‌مه‌وێت لێره‌دا بڵێم ئـه‌و په‌یکه‌رانه هـی مـۆڤن ، گـوڵدانێک نیـن
دابنرێن وکــه‌ی بێزار بوون لای به‌رن ۰۰۰۰
هــه‌روه‌هـا بیرێک لـه‌و خێزان و بنه‌مـاڵانــه بکه‌نه‌وه کـه ئـه‌م کاره ئه‌بێته هـۆی نیگه‌رانیان ، یاری کردنه به
هه‌ستی ئه‌وان ، بۆدانانـیان بیره‌وه‌ری غه‌مه‌و شــانازییـه ، لابردنـی بێ ده‌نگ و نه‌زانینی هۆکه‌ی ، نیگه‌رانیو
دڵشکاندنه‌۰۰۰تکاتان لـێ ئه‌که‌ین بـا ئه‌و کاره ئیتر دووباره نـه‌بێته‌وه ۰
مــاوه‌یه‌ک له‌مه‌و به‌ر به شـاره‌زوردا تێ په‌ڕیـم ،له‌دوره‌وه له ناه‌ڕاسـتی بازاڕ په‌یکه‌رێکم دی و خێرا له برای
شـوفێرم پـرسـی ، ئه‌و پـه‌یکه‌ره عیدام کـراوه کێیه؟
ووتــی ئه‌وه وه‌لی دێوانـه‌یه و پـێ که‌نی ووتی بالـه‌نزیکه‌وه بیبینیـــت ئه‌وانه هـه‌موی کێبڵی کاره‌بایـه له‌ملیــدا،
بـه‌ڕاســتی نازنم بۆ ؟؟؟؟
لێره‌ا بــه‌کورتـی دێمـه باسـی په‌ـ‌یکه‌ری خـۆشـه‌ویسـتی ، که بینم له‌نزیکه‌وه ، زۆر جـوان دروسـت کرابو به
جوانترین شـێوه به‌ڕاسـتی ده‌سـت خۆشـیم له‌و هونه‌ر مـه‌نده کـرد ، له‌هه‌مان کاتـدا هه‌ناســه‌یه‌کی قوڵم هـه‌ڵکێشــا
ووتم به‌چی ئـه‌چێت ، هـه‌ر بۆ جوانـی دانرابێت ،که دوو خۆشـه‌ویست نه‌توانن ماچێک بکه‌ن و ڕۆحێـک بکه‌ن به
پــه‌یکه‌را۰۰۰۰وه بوونـی بڤه‌بێت۰
کــێ نــاڵـێ په‌یکه‌ر خۆیـان لـه‌داخـا خـۆیـان نـه‌سـوتـانبێـت ، هـه‌روه‌ک هـه‌زان عاشـقانی گـه‌له‌که‌مان۰
کـه‌واته بـا هـه‌سـتین هـه‌وو به‌جارێک داوای ئــازادی و مافـی گه‌ل بـکه‌ین و دوای ئــه‌وه پــه‌یکه‌ری
ئــــازادی له‌هـه‌ر چوار پارچــه‌ی کوردوســتان دروســت بـکه‌یـن و دایبنێیـن ۰