له کامپێکی پهنابهراندا له فینلهندا کورد و سۆمالییهکان پهلاماری یهکتر دهدهن
Wednesday, 18/11/2009, 12:00
ئەمشەو 18 - 11 - 2009 لەدوای کاتژمێر هەشتەوە، له وڵاتی فینلهندا لەشارۆچکەی لامی - Lammi بەدووری 127 کم دوور لەشاری هێلسنکی لە لەدێیەک بەناوی رۆنی - Ronni کە کەمپێکی پەناهەندەی لێیە. لەسەر کێشەیەک کە چەند ڕۆژ لەمەوبەر لەنێوان کوردێک و سۆماڵییەکدا ڕووی داوە، ئەمڕۆ دووبارە بۆتەوە، بۆیە کوردەکان قبووڵیان نەکردووە، داوایان لە هاوڕیکانی تری دانیشتووی لامی کردووە، تا بێن بەدەنگیانەوە. ژمارەی هێرشبەرە کوردەکان 20 تا 30 کەس بوو، سەرەڕای هەوڵی زۆری کارمەندانی کەمپەکە شەر دهستی پێکردۆتهوه، کوردهکان پەلاماری سۆماڵییەکانیان داوە، ئەوان لەبۆسەدا بوون، بۆیە دەستیان لە کوردەکان وەشاندووە، دوو کوردیان بەچەقۆ بریندار کردووە! پاش کاتژمێرێک پۆلیس گەیشتۆتە شوێنەکە، سێ لەکوردە هێرشبەرەکانیان دەستگیرکراون. لێکۆڵینەوەش لەو ڕووداوە بەردەوامە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست