کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ڕاپۆرته‌که‌ی بێکه‌ر- هامیلتۆن نه‌خشه‌ ڕێگای ئه‌مه‌ریکایه‌ بۆ عیراق-2

Monday, 12/04/2010, 12:00


٢١- له‌ حاڵه‌تێکدا ئه‌گه‌ر عێراق پێشکه‌وتنی به‌رچاوی به‌ده‌ست نه‌هێنا له‌ مه‌ڕ مه‌سه‌له‌ی ئاشته‌وایی نیشتیمانی و سه‌قامگیرکردنی باری ئاسایش، پێویسته‌ ئه‌مه‌ریکا پشتگیرییه‌کانی بۆ حکومه‌ت عێراق که‌م بکاته‌وه‌.
٢٢- پێویسته‌ سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا به‌ ئاشکرا ئه‌وه‌ دوپات بکاته‌وه‌ که‌ به‌ نیاز نییه‌ بنکـه‌ی هه‌میشه‌یی سه‌ربازی له‌ عێراق دابمه‌زرێنێت. مه‌گه‌ر عێراق خۆی داوا بکات بنکه‌یه‌ک یان چه‌ند بنکه‌یه‌کی سه‌ربازی کاتی یا هه‌میشه‌یی
دابمه‌زرێت، له‌و حاڵه‌ته‌شدا پێویسته‌ ئه‌مه‌ریکا وه‌کو داوای باقی ووڵاتانی تر دیراسه‌ی ئه‌و داواکارییه‌ بکات.
٢٣- پێویسته‌ ئه‌مه‌ریکا به‌ ئاشکرا پێداگری له‌وه‌ بکاته‌وه‌ که‌ به‌ نیاز نییه‌ ده‌ست به‌ سه‌ر نه‌وتی عێراقدا بگرێت.
جونکه‌ زۆر لایه‌ن ئه‌و پڕوپاگه‌نده‌یه‌ بۆ دژایه‌تی کردنی ئه‌مه‌ریکا به‌کار ده‌هێنن.
٢٤- ئه‌و خشته‌ زه‌مه‌نییه‌ی که‌ نوری المالکی دایناوه‌ بۆ به‌جێهێنانی هه‌ندێ له‌ ئه‌رکه‌کان تا کۆتایی ساڵی ٢٠٠٦
یان له‌ سه‌ره‌تای٢٠٠٧، واقیعی نییه‌ و ناتوانرێ له‌و ماوه‌ که‌مه‌دا جێبه‌جێی بکات. به‌ڵام پێویسته‌ تا کۆتایی
چاره‌کی یه‌که‌می ساڵی ٢٠٠٧ جێبه‌جێ بکرێت.
٢٥- بۆ هێنانه‌دی چه‌ند ئامانجێک له‌ عێراق، پێویسته‌ ئه‌مه‌ریکا ووتو وێژ بکات له‌ گه‌ڵ حکومه‌تی عێراق، بـه‌
تایبه‌ت له‌ سێ بواردا: ئاشته‌وایی نیشتمانی، ئه‌من و ئاسایش، خزمه‌تگوزاری. هه‌روه‌ها پێویسته‌ خشته‌ی زه‌مه‌نی دابنرێت بۆ جێبه‌جێکردنی ئه‌و ئامانجانه‌.
٢٦- پێویسته‌ به‌ په‌له‌ چاوخشاندنه‌وه‌ به‌ ده‌ستوری عێراقدا بکرێت له‌ پێناوی به‌دی‌ێنانی ئاشته‌وایی نیشتمانی. ئه‌مه‌ کارێکی زۆر بنه‌ڕه‌تییه‌. پێویسته‌ نه‌ته‌وه‌یکگرتووه‌کان ڕۆڵی خۆی ببینێ له‌و مه‌سه‌له‌یه‌دا چونکه‌ شاره‌زاییان له‌و بواره‌دا هه‌یه‌.
٢٧- بۆ به‌دیهێنانی ئاشته‌وایی نێشتمانی وا پێویست ده‌کات که‌ به‌عسیه‌کان و نه‌ته‌وه‌په‌ره‌سته‌کان ئـاوڕیان
لێبدرێته‌وه‌، هه‌روه‌ها دانوساندن له‌ گه‌ڵ سه‌رکرده‌کانی به‌عسدا، هاوه‌ڵه‌کانی سه‌ددام حوسین بکرێت، هه‌وڵی
ئه‌وه‌ بدرێت خه‌ڵکه‌ به‌تواناکان (چ سوننه‌، شیعه‌ یا کورد بێت) یان له‌ کۆنه‌ به‌عسییه‌کان به‌شدارییان پێ
بکرێت له‌ حکومه‌تدا.
٢٨- پێویسته‌ حکومه‌تی مه‌رکه‌زی داهاتی نه‌وت به‌ شێوه‌یه‌کی یه‌کسان و دادپه‌روه‌رانه‌ دابه‌ش بکات، به‌ پێی
ژماره‌ی دانیستوان.
٢٩- پێویسته‌ له‌ نزیکترین کاتدا هه‌ڵبژاردنی پارێزگاکان (به‌ پێی ده‌ستوری تازه‌) به‌ڕێوه‌ بجێت، ئه‌مه‌ بۆ ئه‌وه‌یه‌ که‌ حکومه‌ته‌ لۆکاڵییه‌کان بێنه‌ کایه‌وه‌ که‌ نوێنه‌رایه‌تی زۆربه‌ی زۆری خه‌ڵکی عێراق بکه‌ن.
٣٠- به‌ پێی ئه‌و وه‌زعه‌ خه‌ته‌رناکه‌ی که‌رکوک، پێویسته‌ ڕیگری بکرێت له‌ ڕوودانی توندوتیژی تایه‌فه‌گه‌ری به‌وه‌ی لیژنه‌یه‌کی نێوده‌وڵه‌تی ناوبژیوانی بکات. که‌رکوک له‌وانه‌یه‌ ببێته‌ به‌رمیلیکی باروت ئه‌گه‌ر هاتو پرۆسه‌ی ڕاپرسی له‌ کۆتایی ساڵی ٢٠٠٧ بکرێت، هه‌روه‌کو له‌ ده‌ستوردا هاتووه‌. بۆیه‌ پێویسته‌ چاره‌سه‌ری کێشه‌ی که‌رکوک دوابخرێت، وه‌ ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ پێویسته‌ ببێـته‌ خاڵێک (به‌ندێك) له‌ کۆبونه‌وه‌ی گروپی ده‌وڵه‌تی بۆ پشتگیری له‌ عێراق(المجموعە الدولیە لدعم العراق) له‌ چوارچێوه‌ی کاره‌ دیبلۆماسییه‌کانیدا.
٣١- پێویسته‌ حکومه‌تی عێراق ناوه‌ ناوه‌ لێبوردنی گشتی ده‌ربکات، هه‌ر وه‌ک ته‌کانێكی پۆزه‌تیڤ له‌ پرۆسه‌ی ئاشته‌وایی نیشتیمانی،پێویسته‌ ئه‌و لێبوردنه‌ گشتییه‌ بگاته‌ ئه‌و ئاسته‌ی که‌ سه‌خترین که‌سانی دوژمن به‌ یه‌ک،
دوژمنه‌ سه‌رسه‌خته‌کان له‌ عێراق له‌و لێبوردنه‌ گشتییه‌ سوود وه‌ربگرن.
٣٢- پێویسته‌ مـافی ئافره‌تان، که‌مه‌ نه‌ته‌وایه‌تییه‌کان پارێزراو بێت، هه‌ر وه‌کو تورکومان، ئاشوری، کلدانی، یه‌زیدی، سابیئه‌ و ئه‌رمه‌ن.
٣٣- پێویسته‌ حیزبه‌ باڵاده‌سته‌کان ده‌ست وه‌رنه‌ده‌نه‌ کاروباری ڕێکخراوه‌ غه‌یره‌ حکومییه‌کان، وه‌ ته‌سجیل کردنی ئه‌و ڕیکخراوانه‌ ته‌نها وه‌ک کارێکی ئیداری بێت و نه‌ک بۆ چاودێری و ڕێگه‌خۆشکردن بۆ ده‌ستێوه‌ردان له‌ کاروباره‌کانی ئه‌و ڕێکخراوانه‌ و حکومه‌ت.
٣٤- پێویسته‌ کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له‌ عێراق ببه‌سترێته‌وه‌ به‌ ڕاده‌ی ئه‌نجامدانی ئاشته‌وایی نیشتیمانی، بواری زیاتر بڕه‌خسێنرێ بۆ به‌شداری سه‌کرده‌کانی یاخیبوان و میلیشیاکان،واته‌ چه‌نده‌ ئـه‌و
پرۆسه‌ی ئاشته‌وایی نیشتیمانی به‌ره‌و پێشه‌وه‌ بچێت، ئه‌وه‌نده‌ ده‌بێته‌ هۆی په‌له‌کردن له‌ کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له‌ عێراق.
٣٥- پێویسته‌ ئه‌مه‌ریکا هانی هه‌مو لایه‌ك بدات (ته‌نها ڕێکخراوی قاعیده‌ نه‌بێت) که‌ ئاشته‌وایی نیشتیمانی
به‌رقه‌رار بکه‌ن، به‌شداری حوکمڕانی عێراق بکه‌ن و دوور بکه‌ونه‌وه‌ له‌ توندوتیژی تاییفی.
٣٦- پێویسته‌ ئه‌مه‌ریکا هه‌وڵی هێنانه‌دی دیالۆگی بنیاتنه‌رانه‌ بدات له‌ نیوان تاییفه‌کانی عێراقدا. پێویسته‌
حکومه‌تی عێراق لێبوردن ده‌ربکات بۆ چه‌کداره‌ یاخیبوه‌کان و فرسه‌تی کار و ژیانێکی مه‌ده‌نییان بۆ فه‌راهه‌م بکات.
٣٧- پێویسته‌ ئه‌مه‌ریکا ڕێگری نه‌کات له‌ پرۆژه‌کانی لێبوردنی گشتی ئه‌گه‌ر له‌ لایه‌ن ده‌زگا ته‌نفیزیه‌کانی عێراقه‌وه‌ ده‌رچو، یان له‌ لایه‌ن په‌رله‌مانی عیراقه‌وه‌ (وه‌ک ده‌زگایه‌کی ته‌شریعی) ده‌رچو.
٣٨- سه‌باره‌ت به‌ چه‌ک داماڵینی میلیشیاکان پێویسته‌ عێراق سوود له‌ شاره‌زایان و پسپۆرانی نێوده‌وله‌تی وه‌ربگرێ، ئه‌مه‌ریکا ئه‌بێت کارئاسانی بکات که‌ ئه‌و جۆره‌ شاره‌زایانه‌ وه‌کو ڕاوێژکار له‌ وه‌زاره‌ته‌کان و دام و ده‌زگاکانی تری عێراق کار بکه‌ن.
٣٩- پێویسته‌ ئه‌مه‌ریکا کۆمه‌کی دارایی و ته‌کنیکی حکومه‌تی عێراق بکات، له‌ ڕێگه‌ی ئۆفیسێکی هه‌ماهه‌نگی
بۆ ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی چه‌ک داماڵینی چه‌کداره‌ یاخیبوه‌کان و دابینکردنی کاری تر بۆیان.
ئه‌مه‌ریکا ئه‌بێت له‌وه‌ تێبگات که‌ به‌ ته‌نها سوپای ئه‌مه‌ریکا و له‌ ڕێگه‌ی سه‌ربازییه‌وه‌، ناتوانێ سه‌رکه‌وتن له‌ عێراق به‌ده‌ست بهێنێت،به‌ڵکو کۆمه‌ڵێ کاری تر هه‌یه‌ که‌ پێویسته‌ هه‌ردو حکومه‌تی ئه‌مه‌ریکا و عێراق جـێبه‌جێی
بکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی کاره‌سات ڕوو نه‌دات. به‌ر له‌ هه‌موو شتێک حکومه‌تی عێراق پرۆسه‌ی ئاشته‌وایی به‌ره‌و پێشه‌وه‌ ببات، هه‌نگاو به‌ هه‌نگاو هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا لێپرسراوێتی بداته‌وه‌ ده‌ست هێزه‌ سه‌ربازی و ئه‌منییه‌کانی عێراق، ئه‌مه‌ریکا ده‌توانێ ژماره‌ی ئه‌فسه‌ر و ڕاهێنه‌ره‌ ئه‌مه‌ریکاییه‌کانی که‌ له‌ ناو سۆپای تازه‌ی عێراقدا کار ئه‌که‌ن زیـاد بکات. ده‌کرێت ئه‌و ئه‌فسه‌ر و ڕاهێنه‌رانه‌ له‌ ٣ هه‌زاره‌وه‌ که‌ ئێستا مه‌شق به‌ سوپای عێراق ئه‌که‌ن ژماره‌یان زیاد بکرێت بۆ ١٠ هه‌زار ته‌نانه‌ت تا ٢٠ هه‌زاریش ده‌توانرێ زیاد بکرێت. ئه‌رکێکی تری هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ئه‌وه‌یه‌ که‌ له‌ ڕووی کاری هه‌والگری (ئستیخبارات) و جوله‌پێکردنی هێزه‌ عێراقییه‌کان ڕۆڵ ببیـنن و
کۆمه‌کیان بکه‌ن و پشتگیری لۆجیستیکی و ئاسمانییان بۆ فه‌راهه‌م بکه‌ن.
٤٠- پێویسته‌ ئه‌مه‌ریکا هیچ جۆره‌ پابه‌ندبوونێکی کراوه‌ و درێژخایاننه‌دات به‌ ده‌سته‌وه‌ له‌مه‌ر مه‌سه‌له‌ی هێشتنه‌وه‌ی ژماره‌یه‌کی زۆر له‌ سه‌ربازه‌کانمان له‌ عێراق.
٤١- بۆ ئه‌وه‌ی پێداویسته‌ ئه‌منییه‌کانی ئه‌مه‌ریکا نه‌بێته‌ بارمته‌ به‌ ده‌ست کارو کرده‌وه‌کانی حکومه‌تی عێراق،
پێویسته‌ ئه‌وه‌ ڕوونبکرێته‌وه‌ بۆ عێراقییه‌کان که‌ پلانه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له‌ عێراق وه‌ک ئه‌وه‌ی نه‌خشه‌ی بۆ کێشراوه‌ ده‌چێته‌ پێشه‌وه‌. ئه‌گه‌ر چی حکومه‌تی عێراق هه‌نگاوه‌کانی له‌ ڕووی سه‌قامگیری ئه‌منی و سه‌ربازی و خزمه‌تگوزاری نه‌چوه‌ پێشه‌وه‌. پێویسته‌ ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ زۆر به‌ ڕوونی و به‌ ئاشکرا به‌ عێراقییه‌کان ڕابگه‌یه‌نرێ، چونکه‌ ناکرێ به‌رژه‌وه‌ندییه‌ ستراتیجییه‌کانی ئه‌مه‌ریکا هه‌ر هه‌موی پـابه‌ند بێت به‌ ڕاده‌ی پێشکه‌وتنی عێراقه‌وه‌.

٤٢- پێویسته‌ له‌ سه‌رمان هه‌وڵی ته‌واوکردنی ڕاهێنان و مه‌شقپێکردن و چه‌کدارکردنی هێزه‌کانی عێراق بده‌ین، تـا کۆتایی چاره‌کی یه‌که‌می ساڵی ٢٠٠٨ ته‌واو بێت، هه‌روه‌کو ژه‌نه‌رال جۆرج که‌یسی له‌ ڕۆژی ٢٤-١٠-٢٠٠٨ ڕونیکرده‌وه‌.
٤٣- پێویسته‌ ئه‌رکی سه‌ره‌کی هێزه‌کانی عێراق بگۆردرێت بۆ زیاتر ڕاهێنان و مه‌شقکردن و پڕچه‌ککردن و کاری هه‌واڵگری و ڕاوێژکاری و دژایه‌تی تیرۆر، نه‌ک پاراستنی ئه‌م ڕیگه‌، ئه‌و گوند یا فڵانه‌ لێپرسراو.
٤٤- پێویسته‌ باشترین و شاره‌زاترین ئه‌فسه‌ر و که‌سانی سه‌ربازی له‌ ناو هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ته‌رخان بکرێن
بۆ مه‌شقپێکردن و ڕاهێنانی هێزه‌کانی عێراق.
٤٥- پێویسته‌ له‌ سه‌ر ئه‌مه‌ریکا هانی حکومه‌تی عێراق بدات که‌ به‌ زووترین کات خۆی پڕ چه‌ک بکات، ئه‌مه‌ریکا ده‌توانێ کۆمه‌کی دارایی عێراق بکات له‌و بواره‌دا. هه‌روه‌ها پاش کشانه‌وه‌ی ‌هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ده‌توانرێ به‌شێکی زۆر له‌ چه‌ک و تفاق و که‌ره‌سته‌ سه‌ربازییه‌کانی بۆ عێراق به‌ جێ بهێڵێ.
٤٦- پێویسته‌ له‌ سه‌ر وه‌زیری تازه‌ی به‌رگری ئه‌مه‌ریکا (مه‌به‌ستی رۆبه‌رت گه‌یتسه‌ که‌ پاش ڕامسفێلد دانرا) که‌
چوارچێوه‌یه‌ک یان که‌شێکی ئه‌وتۆ فه‌راهه‌م بکات که‌ ئه‌فسه‌ره‌ باڵاکان بتوانن ڕاسته‌وخۆ له‌ گه‌ڵ پێنتاگون، مه‌جلیسی ئه‌منی قه‌ومی یان سه‌رۆک په‌یوه‌ندی بگرن و پرس و ڕایان له‌گه‌ڵ بکرێت.
٤٧- هاوته‌ریب له‌ گه‌ڵ بڵاوه‌پێکردنه‌وه‌ و ته‌رتیبکردنه‌وه‌ی هێزه‌کانمان له‌ ناوچه‌که‌ (پاش کشانه‌وه‌)، پێویسته‌ پێنتاگۆن پێداگری بکات له‌سه‌ر پرۆگرامه‌کانی دوباره‌ مه‌شقپێکردن و ڕاهێنانی ئه‌و ‌هێزانه‌ی ئه‌مه‌ریکا که‌ له‌
عێراق پاشه‌کشه‌ ده‌که‌ن و سه‌ر له‌نوێ په‌روه‌رده‌کردنه‌وه‌یان بۆ هێنانه‌دی به‌رزترین پله‌ی ئاماده‌باشی و خۆ ئاماده‌کردن، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌میشه‌ ئاماده‌بن بۆ بڵاوه‌پێکردنیان یان ناردنیان بۆ هه‌ر شوێنێکی تری جیهان ئه‌گه‌ر
پێویست بکات.
٤٨- ده‌رباره‌ی ئه‌و چه‌ک و که‌ره‌سته‌ سه‌ربازییانه‌ی که‌ ده‌گه‌ڕێنرێته‌وه‌ ئه‌مه‌ریکا، پێویسته‌ کۆنگریس پاره‌ی ته‌واو دابین بکات بۆ سه‌رله‌نوێ ته‌عمیر کردنه‌وه‌یان وه‌ یان پێویستیان به‌ گۆڕانکاری هه‌بو له‌ مه‌سه‌له‌ ته‌کنیکیه‌کانیان له‌ ماوه‌ی ٥ ساڵی داهاتوودا.
٤٩- پێویسته‌ له‌ سه‌ر ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریکا و به‌ ڕاوێژ له‌ گه‌ڵ هه‌یئه‌ته‌ پسپۆرییه‌کانی ناو کۆنگریس بکه‌وێته‌
لێکۆڵینه‌وه‌ له‌و کارتێکردنه‌ خراپانه‌ی که‌ له‌ دوارۆژدا کاریگه‌ری ده‌بێت له‌ ئه‌نجامی ئه‌و جه‌نگه‌ی سه‌ر عێراق و ئه‌و پێشهاتانه‌ی که‌ دێنه‌ پێشێ و کاریگه‌ریان له‌ سه‌ر ئاماده‌گی هێزه‌کانمان و پاراستنی توانای هێزه‌کانمان، وه‌
گلدانه‌وه‌ی خه‌ڵکه‌ به‌ که‌فائه‌ته‌کان.
٥٠- پێویسته‌ پۆلیسی نیشتمانی عێراق بخرێته‌ سه‌ر وه‌زاره‌تی به‌رگری عیراق، به‌و پێیه‌ ئه‌و تیپه‌ تایبه‌تییانه‌ که‌ له‌ پۆلیس دروستکراون ببنه‌ به‌شێک له‌ پێکهاته‌ی سوپای تازه‌ی عێراق.
٥١- پیویسته‌ پۆلیسی پاراستنی سنوری عێراق بخرێنه‌وه‌ سه‌ر وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق، پاراستنی ته‌واوی سنوره‌کانی عێراق پێبسپێردرێ.
٥٢- پێویسته‌ لێپرسراوێتی زیاتر بدرێ به‌ ده‌زگاکانی پۆلیسی عێراق، به‌ تایبه‌ت له‌ بواری لێکۆلینه‌وه‌ی جینائی، وه‌ له‌سه‌ر ئه‌و ده‌زگایانه‌ پێویسته‌ هه‌ماهه‌نگی له‌ گه‌ڵ ده‌زگاکانی قه‌زایی عێراقی و دادگاکان بکه‌ن.
پێدانی مانگانه‌ به‌ پۆلیس و کارمه‌نده‌کانی تری ده‌زگاکانی پۆلیس، پێویسته‌ بکه‌ویته‌ ئه‌ستۆی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق، ئه‌مه‌ریکاش پیویسته‌ کۆمه‌کیان بکات.
٥٣- پێویسته‌ گرنگی زیاتر بدرێت به‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق، به‌تایبه‌ت به‌و ده‌زگایانه‌ی وه‌ک : ده‌زگای
دژه‌ تیرۆر، ده‌زگای دژی تاوان. وه‌ هه‌وڵی گوڵبژێری بدرێ له‌ ناویان، هێزی کارامه‌و لێوه‌شاوه‌ی لۆکاڵی له‌
هه‌مو شاره‌کان دروستبکرێ.
٥٤- پێویسته‌ له‌ سه‌ر وه‌زاره‌تی ناوخۆی عیراق به‌رده‌وام بێت له‌ کۆششه‌کانی بۆ ده‌ستنیشانکردن، دیاری -
کردن و کۆنترۆڵکردنی داموده‌زگا گرنگه‌کانی حکومه‌تی عێراق.
٥٥- پێویسته‌ وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریکا به‌رده‌وام بێت له‌ ڕاهێنان و مه‌شقپێکردنی پۆلیسی نیشتمانی عێراقی
و پۆلیسی سنور که‌ ئه‌م دوانه‌ پێویسته‌ بخرێنه‌وه‌ ژێر ڕکێفی وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق.
٥٦- پێویسته‌ وه‌زاره‌تی دادی ئه‌مه‌ریکا یارمه‌تی باقی ده‌زگاکانی تری پۆلیسی عێراق بکات که‌ له‌ ژێر ڕکێفی
وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراقدا ده‌مێننه‌وه‌.
٥٧- پێویسته‌ به‌شێک له‌و ئه‌فسه‌ر و شاره‌زایانه‌ی سوپای ئه‌مه‌ریکا ته‌رخان بکرێت بۆ مه‌شقپێکردن و ڕاهێنانی
پۆلیسی عێراق.
٥٨- به‌هه‌مان شێوه‌ی سه‌ره‌وه‌، پێویسته‌ ئاژانسی لیکۆڵینه‌وه‌کانی ئه‌مه‌ریکا (مکتب التحقیقات الفدرالی)
کۆمه‌کی ده‌زگاکانی لێکۆڵینه‌وه‌کانی عێراق بکات به‌ مه‌رجێ مه‌سه‌له‌ی تیرۆریش بگرێته‌وه‌.
٥٩- پێویسته‌ له‌ سه‌ر حکومه‌تی عێراق پاره‌ی زیاتر ته‌رخان بکات بۆ کڕینی ئۆتۆمبیل و ئامێری په‌یوه‌ندیکردن بۆ هێزه‌کانی عێراق و گه‌شه‌پێدانی له‌ ڕووی ته‌کنیک و به‌کارهێنانه‌وه‌.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە