گهندهڵی راستهقینهین!
Friday, 11/03/2011, 12:00
وەك تێبینى دەكرێت ووشەى گەندەڵ بۆتە بنێشتە خۆشەى سەر زمانى زۆرێك لە سەرجەم چین و توێژەكانى گەلەكەمان!
كە لە ڕاستیدا ناتێگەیشتنێك لە زۆرێك لەو كەسانەدا هەیە كە ئەم ووشەیە بەكار دەهێنن.
بڕوا بكەن هەیە تەنها ئەوەندە ئەزانێت كە بڵێ فڵان و فیسار و ئەم حیزب و ئەو حیزب و ئەو وەزیر و ئەو بەرَێوەبەر و فڵان كەس گەندەڵە! ئەگینا خۆشى لە ڕاستى بابەتەكە تێنەگەیشتووە
نا براى كوردم وا نابێت.. ئاوا چارەسەر نابێت..
با ئێمە بزانین هۆى ئەم بارە چى یە كە ئێستا ئێمە تێى كەوتوین؟
با بزانین كێ یە سەرچاوەى ئەم بارە؟ درەنگ یان زوو ئەمانە هەمووى دەرئەكەوێت..
بەڵام خوێنەران دڵیان زویر نەبێت گەندەڵ ئێمەین گەندەڵ باوكمان و براكەمان و خوشك و خاڵو مام و دراوسێ و كەسەكانى خۆمانن..
حكومەت و حیزب و بزوتنەوە و فەرمانگە و وەزیرەكان ئێمەین..
بەڵام چۆن؟ ئەمە گفتووگۆى دوور و درێژى ئەوێت.. گەر بمانەوێت بە نوسینى چەند كەسێك لە ئێمە كۆتایى بێت نا نا هەرگیز ئاوا نابێ...
ڕوون كردنەوە زۆر هەیە لەسەر ووتەكانم و سەلماندنى بەشێك لە ئەوەى كە گەندەڵ خۆمانین..
بەڵام بەو پێیەى ئەمە یەكەم نووسینمە لە سایتى كوردستان پۆستى بەڕێز ووردە ووردە ئەوەندەى كە ئەتوانم ئەیخەمە ڕوو
وە تكایەكى برایانەش هیچ كەسێك بە ناوى منەوە قسە نەكات..
وە دڵنیاتان ئەكەمەوە كە من %100 بێ لایەن لە ئێستا و داهاتوشدا ووتەكانم بڵاو دەكەمەوە..
سوپاس چاوم ئێشاندن.. بەردەوامم
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست