کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ماسى ئێرانى

Friday, 02/03/2012, 12:00




هەمیشە هەموومان بەتایبەت رۆژنامەنوسان و رووناكبیران گلەى ئەوەى دەكەین كە هەموشتیكمان بەرهەمى خۆماڵى نیە و لە دەرەوەى ووڵات بۆمان دێت بۆ نموونە دەڵێن خەیار وسێو تەماتە لە سوریا دێت خورماو پێیاز و باینجان و كاهوو هیتر لە ئێرانەوە دێت سەوز و میوەكانى ترناو قوتو لە توركیاو سعودیە و كۆێت چەندان ووڵاتى تر دێت, لەهەموو هاوردنە حكومەتمان تۆمتباردەكرد بەوەى گرنگى بە بوارى گشتوكاڵى نادات و كەم تەرخەم تێدا ئەو پارە زۆرەى هەیە بۆ گیرفانى چەند كەسێك دەچێت بۆیە جوتیارەكانمان ناچارن دەست لە زەویەكانیان هەڵگرن وبەدواى جۆرە كەسابەتێكى تردا بگەرێن لەكاتێكدا خاكى كوردستان یەكێك لەجۆرە باشەكانى خاك بۆ بەرەوبوومى كشتوكاڵى, جگە لەمەش گۆشت و خۆراكى ئاژەڵ لە دەرەوە دێت زۆربەشى ماوەى بەسەرچووە.
ئەوە دەمەوێت لێرەدا باسى بكەم ماسى ئێرانیە كە ماسیى فرۆشەكان دەیفرۆشن لە ناوبازاردا لەگەڵ هاوڕێیەكم لەشارى دەربەندیخان كە خاوەنى دەریاچەیەكەو چەند چەمێك بە شارى ماسى ناودەبرێت چووین بۆلاى ماسى فرۆشەكان داواى ماسى سوورەمان كرد بەڵام ماسى فرۆشەكە ووتى تەنها ماسى ئێرانیمان هەیە بەراستى من سەرەتا باوەڕم نەكرد بەقسەكان كەمێك وەستام بەڵام ماسیى فرۆشەكە بەردەوام بوو وتى ماسیى ئێرانیمان هەیە نازانم خۆشە یان نا ,ئاخر لەشارێكى وەكو دەربەندیخان خاوەن دەریاچەیەك زئیستاش وا بەنداوێكى تر دروست دەكەن وچەند چەمى تێدایە هیچ مێشكێك باوەر بەوە ناكات كە ماسى لەووڵاتى ئێرانەوە بێت و لەوەى بفرۆشرێت لەكاتێدا خۆى خاوەنى ماسیە كاتێك پرسیارمان كرد بۆ ماسیى لاى خۆمان نەماوە كاكى ماسى فرۆش ووتى جا ئێمە چیمان هەیە تاوەكو ماسیمان هەبێت ئەو زەمانە نەما, بەڕاستى ئەو زەمانە نەما من ماسى سیروان بخۆم یان بچمە چەمى دێوانە راوە ماسى بكەم و ماسى دێوانە بخۆم تۆبڵى رۆژێك بێت ومن لەناو بازاردا دەست بۆ شتێك ببەم نەڵێن ئەمە هى فڵان ووڵاتە, چونكە نەگبەتێكەى كورد لەوەدایە ئەگەر كاڵاكان هى ووڵاتانى تربێت لاى ئێمە قەدرى باشتر دەگرن وبایەخى زیاتر پێدەدەن وەك بەروبوومى خۆمان .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە