مسعود بارزانى وە سەرۆك بانگهێشتى توركیا كرا یان وەك غاز فرۆش
Sunday, 13/06/2010, 12:00
هەرچەندە بابەتەكەم كەمێك درەنگ نووسى بەڵام بەپێویستم زانى ئەم سەردانەى مسعود بارزانى كە كردى بۆ توركیا شرۆڤە بكەم وەكو خۆى .
كاتێك نامەیەك لە(احمد داود ئۆغلو) دیش ئیش لەر باكان ، وەزیرى دەرەوەى توركیا گەیشتە دەستى مسعود بارزانى لەو نامەیەدا كەبانگهێشت كرابوو وەك مسعود (غازچى) واتە غاز فرۆش بانگهێشتى توركیا كرابوو ،
ئەوەى بەلامەوە سەیر بوو لەڕاگەیاندنەكانى پارتیدا كردیانە هەواڵى سەرەكى مانشێتى ڕۆژنامەكانیان ،
كاتێك بەوردى سەرنجى سەردانەكەى مسعود بدەى بۆت دەر دەكەوێت كە لەڕوى سیاسیەوە هیچ بایەخێكیان پێنەدا تەنها وەك بازرگانێك مامەڵەى لەگەڵ دا دەكرا نەك وەك و سەرۆك كەلە ڕاگەیاندنەكانى نزیك لەبنەمالەن،تەنانەت لە كۆنگرە ڕۆژنامەیەكەى كەساز كرابو لەگەڵ داود ئۆغڵودا ، داود ئۆغڵو وەك كەسایەتیەكى بازرگانى ناوى دەهێنا و دەیگوت كاك مسعود لەباكورى عێراق گرینگە بۆ پەیوەندى بازرگانى ، ئەوە سەرەڕاى كە نە ئاڵای كوردستان دانەنرابوو ئاڵاى عێراقیش حیسابى بۆ نەكرا، كاتێك ڕۆژنامەنوسێك پرسیارى ئاڵاَى لێكردن مسعود لەوەڵام دانەو وەكو كەسێكى گێژ هاتە بەرچاو كاتێك وتى كەتۆ باست نەكردبا نەشم دەزانى ، داود ئۆغڵو شەكرەكەى شكاند و وتى كە حەز دەكەن با ئاڵاى عێراقتان بۆ بهێنین ، بەڵام بیهێننەوە بەر چاوى خۆتان نەك هەر ئا ڵا كە نەهێنرا بەڵكو بووە هۆى كۆتای پێهێنانى كۆنگرە ڕۆژنامەوانیەكەش، بەهەر حاڵ واى دانێین ئاڵاكە لەبیر كر دابنرێت ئەى لەكاتى دنیشتنى لەگەڵ ئەردۆغان چى ئەى لەگەڵ عەوڵا گوڵ چى ڕاگەیاندنەكانى پارتى ونزیك لەوانى بنەماڵەى بارزانى چ وەڵامێكیان هەیە ، كە واتەدیتنى وێنە و ڤیدیۆكان بەڕونى ئەوەمان بۆ دەر دەخەن كە مسعود بارزانى وەك غاز فرۆش سەردانى توركییاى كرد نەك وەك سەرۆكى هەرێم.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست