بایکۆتی دەنگدان پێویستی بە گروپ و رێکخراو نییە، پێویستی بە وشیاریی خەڵکە، ئەو رۆژە لە ماڵەکانتان مەچنە دەرەوە

مستەفای حەسەنە گەورە

مستەفای حەسەنە گەورە ئەندامی ستافی کوردستانپۆست و ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری بەرەی خەڵک، رۆژی (07 / 05 / 2020) لە وڵاتی دانیمارک بەهۆی نەخۆشی کۆڕاناوە کۆچی دوایی کرد.

https://www.facebook.com/profile.php?id=100063475880088


لە سەر دوو هەواڵی گەرم، یەکێکیان رەق و ئەویتریان نەرم

Wednesday, 25/01/2012, 12:00


سیناتۆرە ئەمریکییەکان پێویستیان بەخولێکی فێربوون هەیە لە کوردستان
ڕاندڵ پۆڵی سێنه‌ته‌ر کوڕی ئه‌و کابرایه‌یه‌ خۆی بۆ سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا هه‌ڵبژاردووه‌ له‌ لیستی کۆمارییه‌کان، له‌م چەند رۆژەی رابردوودا لە فڕۆکەخانە ڕێگه‌ی نه‌درا سواری فڕۆکه‌ بێت چونکه‌ نه‌یهێشت بۆ جاری دووهه‌م پشکنینی بکرێته‌وه‌ و بووه‌ هۆی بلیته‌کی له‌ کیس بچێت و بلیتێکی تری کڕی تا سه‌فه‌ره‌که‌ی به‌ فڕۆکه‌یه‌کی تر بکات. ئه‌مه‌ بووه‌ هۆی ئه‌وه‌ی باوکی ڕاندڵ که‌ ناوی ڕۆن پاوڵه‌ که‌ خۆی هه‌ڵبژردووه‌ له‌ حیزبی کۆمارییه‌کان بۆ سه‌رۆک کۆماری ، تووڕه‌ ببێت و ئه‌مه‌ریکا به‌ ده‌وڵه‌تی پۆلیس ناوببات، به‌وه‌ی زیاد له‌ ڕاده‌ خه‌ڵک بێزار ده‌کرێت له‌ فڕگه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له‌ ژێرناوی دژه‌ تێرۆردا. من بۆ خۆم دژی ئەو ناڕەزایی دەربڕینەم، ئەگەر ئەم بەڕێزە بەو هەڵسوکەوت و بێزارییەی دەیەوێت لاسایی دەسەلاتی کوردیی بکاتەوە، پێی دەڵێم باوکی باوکم هێشتا لە گەندەڵییدا ناگەیتە قولەپێی بەرپرسەکانی کورد و تۆ پێویستت بەوە هەیە کە بێیتە کوردستان و لە خولێکی فێربووندا ئەمانەی خۆمان فێت بکەن و دەرست دابدەن، ئێ نەکا ببیت بە سەرۆکی ئەمەریکا و جەلال تالەبانی و مەسعود بارزانی گاڵتەت پێ بکەن، بڵێن تۆ هیچ نازانیت.

 مافیاکانی لای خۆمان، که‌ سه‌فه‌ر ده‌که‌ن، که‌س ناوێرێت پشکنینیان بۆ بکات و لێیان بپرسێته‌وه‌و به‌ ئاره‌زووی خۆیان سه‌روه‌ت و سامانی ووڵات ئاودیوو ده‌که‌ن و به‌ سەیاره‌ی جام ڕه‌ش له‌ ناو فڕگه‌کانه‌وه‌ ده‌ریان ده‌که‌ن، به‌بێ ئه‌وه‌ی به‌ کۆنترۆڵدا بڕۆن... له‌ ئه‌مه‌ریکاش سێنه‌تۆرێک وه‌ک هه‌موو هاووڵاتییه‌کی ئاسایی له ‌شیان ده‌پشکنن و زۆریش قسه‌ بکه‌ن ده‌یانگرن.
 بۆ بینی هەواڵەکە وەک خۆی سەیری ئەم لینکەی خوارەوە بکە.
 
 http://www.reuters.com/article/2012/01/24
 
 ئەم هەواڵەی سەرەوە، ٧٠٠ هەزار دۆلارە دزراوەکەی کافیە خانی ژنی عومەر فەتاحی بیرخستمەوە کە دەیویست لە فڕۆکەخانەی سلێمانی دەربازی بکات، بەڵام ، کاتێک، ئاسایشێکی نەگبەت لە فرۆکەخانەی سلێمانی دەیەوێت یاسا پیادە بکات، دەست دەبات بۆ پشکنینی جانتاکەی کافیە خان و بری تەنیا٧٠٠ هەزار دۆلارێکی تێدا دەبێت، لەجیاتی ڕێگا گرتن لە سەفەرەکەیان ئاسایشەکە سزا دەدەن.
 بۆیە دەڵێم دەبێت سیناتۆرەکانی ئەمریکا بێن بۆ کوردستان و لە عومەر فەتاحەکان فێر بن چۆن بێ کۆنتڕۆڵ بە بازگە و فڕۆکەخانەکاندا تێپەڕ ببن.



دووەم: خەریکە کابینەکەی نێچیرمان لێ دەکەنە کەشتیەکەی نوح

 وەکو نوکتە دەیگێڕنەوە، گوایە یەکێک لەدەزگاکانی ڕاگەیاندنی سەر بە پارتی دەیانەوێت پرسیار لە خەڵکی هەولێر بکەن، بزانن ڕایان لەسەر نێچیر چۆنە.
سەرپەرشتکاری بەرنامەکە ڕوودەکاتە پیاوێک و پێی دەڵیت: خارە ڕات چییە بەرامبەر کاک نێچیر؟
 ئەویش زۆر لەسەر خۆ دەڵێت: بەخودای بابم کاک نێچیر پیاوێکی کاسبە، بەم تەمەنە کەمەی خۆیەوە توانیویەتی نیوەی هەولێر لۆ خۆی بکڕێت.
 ********************
 مانگێک زیاترە هەرچی میدیای حیزبی و حکومی و ئەهلی و مەهلی هەیە، هەموو خۆیان سەر گەرم کردووە بە کابینەکەی نێچیرەوە.
 هەندێک ماستاو دەکات، هەندێک بە دەوریا دێت، وا ئەمڕۆش کاک نەوشیروان ماستاوی کرد بە دەمییەوە، نەیهێشت دەستیش بجوڵێنێت، خۆشی دەمی بۆ سڕی، تەنانەت راگەیاندن و رۆژنامەنووسانی لێدوور خستەوە، وتی میوانە و لە رێگای دوورەوە هاتووە با سەری نەیەشێنن بە ئیسراحەت بۆ خۆی  پشوویەک بدات و پاڵی لێبداتەوە.

 کاک نیچیر، خوا دەست بە باڵییەوە بگرێت بۆ باڵی دزیی و خیانەت و گەندەڵیی، ئەوەتانێ پاش مشتومڕێکی خێزانیی نێوان هەردوو (نوون)ەکان، نونی بنەماڵە و نوونی گردەکە، کاک نەوشیروان پێخۆشحاڵی خۆی دەردەبڕێت، کە کاک نێچیرەڤان ئەمجارەش ڕازی بوو دوو ساڵی تریش حوکمی هەرێم بکاتەوە، ئاخر ئەگەر کێشەکانی کورد بەم پیاوە عاقڵ و زیرەکە نەبێت چارەسەر ناکرێت، کورد کەسێکی تری هەیە چارەسەری بکات؟! کاک نەوشیروانیش سیاسەتمەدار و ئەزمونێکی زۆری هەیە، چۆن لە خۆیەوە، سەمعەی گردەکە دەبات، ئەگەر نەزانێت ئەم فریادڕەسەی بنەماڵەی بارزانی کورد لە قەیرانەکان رزگار ناکات؟ هیوادارم بە هەڵە تێنەگەیشتبێت، چونکە کاک نەوشیروان پێی وایە نێچیرەڤان بارزانیش وەکو خۆی گۆڕانخوازە و فووی پیادەکات و هەر دەیگۆڕێت، ئەوەتا سەردەم گۆڕاوە و بەهار بەهاری عەرەبییە، لە یادی شوباتی نزیک بۆتەوە، ڕاپەرێنیە خوێناویەکەی پار نزیک دەبینەوە، دەورو بەر گۆڕاوە و بەرەو گۆڕانکاریی دەچێت، دەترسم کاک نەوسیروان نەزانێت، کە نێچیر و بنەماڵەکەی و دام دەزگاکەیان و ١٠٠٠ پیاوەکانی مامی و ٣٠ هەزار فیدایەکەی فازیل میرانی نەک هەر نەگۆڕاون، بەڵکو وەکو تەلی فافۆنی ژەنگاویی لەناو مێشکیانا بێت و بەو جامانە سوورەوە لوولیان داوە دەڵێن هەر نایگۆڕین، ئێوە بۆ لای خۆمان دەگۆڕین.
 گۆڕانی گردەکەی زەرگەتەیە، کە زۆر کەس پێی وایە بە راستیی گۆڕانن، بەڵام ئەوەتا لەم ماوە کورتەدا دەرکەوت، کەوا نییە، دیسان  نێچیرو وەفدەکەی سەرکردایەتی پارتی سەردانی کردن. گۆڕانیش دەرگا و پەنجەرە و رێگاکانیان لە هەموو خەڵک داخست، تا بە تێرۆوتەسەلی قسەی خۆیان بکەن، چاوەڕێ بکەن، کاک نەوشیروان سبەی و دوو سبەی قسەی چیتان بۆ دەکات، ئاخر خەڵکینە هیچی تێدا ماوەتەوە ئیدی بڕوا بە قسەکانی کاک نەوشیروانی گۆڕانخواز بکەن؟ پرسیارەکە لەوەدایە و گومانیشم نییە کە چیدی کەس بڕوا بە سەرانی گردەکە ناکەن، بە ئاشکراش خەڵکی پێی وتوون ئێوەش وەکو جەلال و مەسعود، وەکو پارتیی و یەکێتیی فت بڕۆن، تڕۆکران و بەخێر چن، ئیتر وەزیر و گزیرەکانی خۆتان لای عەلی بابا بارزانی سەرۆک حکومەت دامەزرێنن و لە شەرەفی خیانەت و دزیی خۆتان بێبەش مەکەن.

 ڕێگانەدانی ڕۆژنامە نووسان بۆ ڕوماڵکردنی دیدار و کۆبوونەوەکان ئەوەمان پێ دەڵین کە چیتر گردەکە نابێت باس لە شەفافیەت بکات و گلەیی لە یەکێتی و پارتی بکەن، کە ڕێگری لە میدیاکاران و ڕۆژنامەنووسان دەکەن، ئێوە بەردەوام ئەمەتان دەگووت و  لەکاتی کۆبوونەوە و دانیشتنەکانی پەرلەماندا دەتانگووت ناهێڵن رووماڵی هەواڵ و رووداوەکان بکرێت، ئەوەی ئەمڕۆ رووی دا، کە کۆبوونەوەی هەردوو شاندە، ئەمە چ پێویستی بە کۆبوونەوەی دوو قۆڵی نێچیر و نەوشیروانە؟ دەکرا هەر لە کۆبوونەوە گشتیەکە بە بەر چاوی کامیرا و هەموو لایەک ببەسترایە، خەڵک زیاتر ناوەرۆکی کۆبوونەوەکانی بزانیایە ، نەک دواتر هەریەکە لە نێچیر و قسەکەری گۆڕان لێدوانی دژ بەیەکتر بدەن.
 
 بە قسەی یەکێک لەوانەی کە ئەندامێکی کاری خۆپیشاندانەکان و قوربانییەکی ١٧ی شوباتە دەڵێت: ئەگەر نێچیر دەیەوێت ببێتە سەرۆکی حکومەتێکی جیاواز لەوانی تر، ئایا دەتوانێت ئەم سێ خاڵە جێ بەجێ بکات:
 یەکەم:  بچێە ماڵی سەردەشت عوسمان، بەناوی مام و ئامۆزاکانی داوای لێبوردن و بکوژانی ڕادەستی دادگا بکات؟
 دووەم: ئامادەیە هیوای ئەحمەد مستەفا ڕادەستی دادگا بکات و بەڵێن بدات کە لە ماوەی کابینەکەی ئەودا هیچ هێزێک تەقە لەخۆپێشانداران نەکات؟
 سێهەم: ئامادەیە بەناوی پارتی و مامیەوە داوای لێبوردن لە یەکگرتوو بکات وێڕای قەرەبووکردنەوەی مادی و مەعنەوی، هەروەها هیرشکەرانی سەر بارەگاکان و سوتاندنی نادیەکان بداتە دادگا.
 ئەگەر نێچیر توانی ئەم سێ ئەرکە جێ بەجێ بهێنێت... ئەوا ئێمەش قسەیەکی ترمان دەبێت، دەڵێن کاک نێچیرەڤان فەرمو وەرە بۆ سلێمانی و کار و کاسبی خۆت بکە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە