کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


وه‌ڵامێك بۆ حمه‌سه‌عید و دژه‌كانی

Monday, 05/01/2015, 12:00


ته‌نها وه‌ك نێوه‌ند گیریه‌كی نوسین بیر و بۆچونی خۆم ده‌خه‌مه‌ ڕوو هه‌م له‌سه‌ر كورته‌ پۆسته‌كه‌ی كاك حه‌مه‌سه‌عید و هاودژه‌كانیشی كه‌بۆئه‌مه‌یان ته‌نها ده‌توانم رێڕه‌وی وتاره‌كه‌م له‌سه‌ر ئه‌وه‌بیت كه‌ كه‌م تازۆرێك وه‌ڵامی هه‌ندێ كه‌سیانم بینیوه‌ هه‌م له‌ سایته‌كان و هه‌م له‌ تۆڕی فه‌یسبوك،

به‌ درێژایی مێژوو له‌ سه‌ره‌تاكانی بنیاتنانی ده‌وڵه‌تی سۆمه‌ریه‌وه‌ ئاین هه‌بوه‌. هیچ كاتێكیش مرۆڤایه‌تی بێ ئاین نه‌یتوانیوه‌ ژیانی به‌رێ بكات جا ئه‌وكه‌سه‌ ئه‌گه‌ر ده‌روێشانه‌ شوێن ئاین كه‌وتبیت یان دژی ئاین هه‌ردووك لایان به‌ ئه‌ندازه‌ی یه‌كتر سودیان له‌ ئاین بینیوه‌. ئه‌وكه‌سه‌ی كه‌ هۆگری ئاین بوه‌ ده‌رونی خۆی پێ مورتاح كردوه‌. ئه‌وه‌ش كه‌دژه‌ ئاین بوه‌ ژیانی خۆی له‌سه‌ر ڕه‌خنه‌گرتن له‌ ئاین بنیاتناوه‌. به‌ڵام بابه‌تێك جێگه‌ی داخه‌ تا ئێستا له‌ نێوانی هۆگرانی ئاین و دژه‌كانیشیدا به‌زانستیكردن یان له‌سه‌ر بنه‌مای یه‌كتر قبوڵكردن بۆ ژیانكردنی كۆمه‌ڵگا ته‌نانه‌ت بابه‌تێكت ده‌ست ناكه‌وێت تاسود به‌ گه‌لانی ناوچه‌كه‌ بگه‌یه‌نێت،

له‌بنچینه‌دا ئاین بۆ خۆشگوزه‌رانی كۆمه‌ڵگاهاتوه‌ له‌ هه‌مان كاتیشدا تاكی نێو ئه‌و كۆمه‌ڵگایانه‌ش بۆساتێكیش بۆشایی فكری قبوڵناكه‌ن. ده‌بێت پشتگیریه‌ك له‌ ڕووی ده‌رونیه‌وه‌ هه‌بێت بۆ ڕاوه‌ستان له‌به‌رامبه‌ر دژه‌كانیدا به‌كاریان بهێنێت،

بۆئه‌وه‌ی بێمه‌ سه‌ر مه‌به‌ستی بابه‌ته‌كه‌ كاك حمه‌سه‌عید له‌ فه‌یسبوكه‌كه‌ی خۆی كورته‌ پۆستێكی له‌سه‌ر یادی له‌دایك بونی پێغه‌مبه‌ر بڵاو كردۆته‌وه‌. بیگومان حه‌ق به‌ خۆشی ده‌دات كه‌ وه‌ك ڕه‌ئێكی تایبه‌تی خۆی ئازاده‌ له‌وه‌ی كه‌ئه‌م جۆره‌ بیر و بۆچونانه‌ی هه‌بێت. به‌ڵام به‌بڕوای من له‌بری ئه‌م جۆره‌ نوسینانه‌ ده‌بوو بهاتبایه‌ توێژینه‌وه‌یه‌كی له‌سه‌ر ئاین بكردایه‌ له‌بنچینه‌وه‌ تا ئه‌مڕۆ هه‌ڵه‌و كه‌موكورتیه‌كانی ده‌ست نیشان بكردایه‌ به‌ هاوكاری هه‌ندێك مامۆستای تێگه‌یشتو له‌ دین بێگومان ئه‌و جۆره‌ مامۆستایانه‌شمان هه‌یه‌. من خۆم هه‌ندێكیان لێ ده‌ناسم. چونكه‌ بێگومان هه‌ر ڕه‌خنه‌یه‌ك یان بیر و بۆچونێك له‌ ده‌ره‌وه‌ی ئاین چه‌ندین كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی لێده‌كه‌وێته‌وه‌. كه‌ زۆرجار كه‌سی ڕه‌خنه‌گر ئه‌گه‌ر له‌م وڵاته‌دا بژی خه‌ته‌ریات له‌ سه‌ر ژیانیشی دروست ده‌بێت. هه‌روه‌ك نمونه‌ی مه‌ریوان هه‌ڵه‌بجه‌یی كه‌ له‌سه‌ره‌تای دوو هه‌زاره‌كاندا به‌نوسینی كتێبێك وای به‌سه‌رهات ناچار ئه‌م وڵاته‌ی جێهێشت و ئێستا له‌ ئه‌وروپانیشته‌جێیه‌،

دواجار ئه‌م جۆره‌ ململانێیه‌ هه‌ربه‌رده‌وام ده‌بێت. زۆرجار هه‌ردوو لاش زه‌ره‌ری لێده‌بینن. چونكه‌ هۆگرانی ئاین له‌به‌رده‌م ڕه‌خنه‌گراندا به‌شێوه‌یه‌كی باش ناتوانن كۆنتڕۆڵی خۆیان بكه‌ن و قسه‌ی بازاڕی زاڵده‌بێت به‌سه‌ر لێبورده‌ییاندا. سه‌رباری ئه‌وه‌ش كه‌له‌م كاته‌دا هیچ كاتی ئه‌وه‌نیه‌ كه‌ به‌م جۆره‌ شتانه‌وه‌ خۆمان سه‌رقاڵ بكه‌ین و كیشه‌ی ژیانی زۆر له‌وه‌ گه‌وره‌تر هه‌یه‌ كه‌ خۆمانی پێوه‌ سه‌رقاڵ بكه‌ین. چونكه‌ ئه‌م وته‌یه‌ی كاك حمه‌سه‌عید نه‌یه‌كه‌م ڕه‌خنه‌ و نه‌ دوا ڕه‌خنه‌یه‌. تا هه‌رچی شتی پێویست تر هه‌یه‌ له‌بیرخۆمانی به‌رینه‌وه‌. له‌گه‌ڵ ڕێزم بۆهه‌موولایه‌ك،

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە