ئەدی ڕکێفی ئێوە لەبەر دەست کێدایە؟
Wednesday, 16/04/2014, 12:00
1785 بینراوە
لە شەڕفنامەدا هاتووە. سەلاحەددین ئەییوبی بە رەگەز کورد رۆژی یەکشەممە ٢٧ساڵی ٥٨٩ی کۆچی(١١٩٣ز) کۆچی دوایی کردو گۆیا لەشاری دیمشقی سوریا ناژراوە.
شەڕی موسڵمان و خاچپەرستان لە ٩٢١ ساڵ لەوەی پێش لە مێژووی رزگارکردنی شاری قودس وهەمیسان دەست بەسەرداگرتنی خاچپەرەستان بە سەرئەوشارەدا مۆری هەتا هەتایی لێدراووە وبۆتە هۆی مردنی هەزاران کەس.
(لەهێرش بۆ سەر بنکە بازەرگانی ئامریکا لەلایان ئەلقاعیدە جۆرج بۆش هەمیسان ئەو رستەیە بەکار هێناوگوتی: شەڕی ئیسلام و مەسیحیەکانە! بەڵام زۆر زوو لەو وتەیەی خۆی پاشگەز بۆوەو داوای لێبوردنی کرد.) ئەو شەڕە بە دەستی کەسێکی کورد بە ناوی / سەلاحەددین / بەڕێوە دەچوولە مێژووشدا هەر بەو ناوە تۆمار کراوە.
ئەوەندەی کە سەلاحەددین بۆ پەرەپێدانی ئیسلامی سیاسی حەولیدا و دەیخواست لەو رێیەوە بەشێکی گرینگ لە جوغڕافیای سیاسی ئەو کات بخاتە ژێر رکێفی خۆی بۆ نەوەکانی داهاتووحەولی دابا کە شانازی پێوە بکەن لەوانە بوو کێشەی کورد لەو سەردەمەدا لە ئاستێکی دیکەی نێونەتەوەیی بە خۆیەوە تۆمار کردبا. لەسەردەمی سۆڤیەتی پێشودا وحیزبی کومونیستی ئەو سەردەم ئەڕتەشی سوور بە لەناو بردنی فاشیسمی هیتلێری ونازیزسم لە ژێر چەنگی دڕندەیەکی وەک هیتلێر پەیام ورزگارییەکی مەزنی دا بە خەڵکی ئاڵمان.پاش ئەو هەمووە ساڵانە کە پەیکەرەکانی سەربازانی ئەڕتەشی سوور لە شارەکانی ئاڵماندا دێنە بەر چاوزۆرینەی خەڵکی ئەو وڵاتە بەرێزو حورمەتەوە دەڕواننە ئەو کۆتەڵانەو کاتێک چاوی تێدەبڕن ، پەیکەرەکان بە زمانی بێ زمانی پێیان دەڵێن : ئەوە ئێمە بوین ، ئێوەمان رزگار کرد، لە بیرتان نەچێ، لە بیرمان نەکەن.
خۆ سەلاحەددین رەگەزی کورد بووئەدی بۆ تاقە جارێک شمشیری بۆ کورد نەکێشا؟ نەتەوەی کورد دەبێ کام شانازی بۆ کەسێکی وا بکا؟ ئەگەر کەسایەتی سەلاحەددین لە ریزی هێندێک لە کەسایەتییە کانی سیاسی سەردەمی ئێستامان دابنێن هەتارادەیەکی زۆر هەمان سیاسەتی بێگانە ،، دینپەرستی،، دووپات دەکەنەوە! نزیک هەزار ساڵ لەوەی پێش دونیاو روخساری کۆمەڵگاکان ئاقارێکی دیکەیان هەبووە. بەڵام لەوسەردەمەدا دونیا بەرەو ئاقارێکی دی هەنگاو دەنێ. زانست وپێشکەوتن لە کۆمەڵگای نێونەتەوەیی حاشا لە هیچ زمان ونەتەوەیەک ناکا. لایەنی سیاسی و رادەی تێکۆشانی هەر نەتەوەیەکی ژێهاتی ودوورناس دەکەوێتە سەر ئەستۆی ئەو نەتەوەیە.
لێرە رۆڵی سەرکردەو حیزب و دەسەڵاتی کورد لایەنێکی دیکەیە وەئەستۆ دەگرێ. من لەو ئاستەدا نیم کە باسی پەڕاوی گەورەپیاوی مێژووی کورد / میر شەڕەفخان بدلیسی / بکەم ئەو کێوەم بەدەرزی بۆ هەڵناکۆڵدرێ. چون نە دیرۆکناسم نە دیرۆکزان. بەڵام بەشێکی گرینگی ئەو رووداوانەی مێژوومان هەر دەڵێی بەدەستی قەستەسەر بۆمان دووپات دەبنەوە! تەنیا ئەوەی دێتە گۆڕێن ساڵ ژمێرو ناوی کەسانی ناو دیرۆکە ورووداوەکانی ئەو مێژوویەن.
بێ گومان بۆ من جێگای شانازییە کە دوورناسێکی ئاوا گەورەمان هەیە لەکاتی خۆیدا رێگای نەداوە رێڕەوی دیرۆکمان بەرەو نەمان بڕوا.ئەوەی کە مرۆڤ ئازار دەدا بەستەڵەکی ساردو بێ ئاکامی مێژووی رابوردوومانە کە قەت خۆری رزگاری نەگەیشتۆتێ. رۆژانە بە چرکە رووداوەکان دەگۆڕدرێن، کۆن دەڕوا تازە دێ، ناخۆش دەڕوا خۆشی دێ،کۆتایی هەموو ژیانێکی زاناو نەزان چاڵی مەرگە و دووگەز جاو. بەڵام لەلای ئێمە زۆرجار زاناو نەزان ، خوێندەوارو نەخوێندەوار وەک یەک دەئاخفن ووەک یەک بیر دەکەنەوە! بۆ چارەسەری کێشەکانش یەک رێی هەڵدەبژێرن!
من لەسەر ئەو باوەڕەم ئەگەر قەرار بێ ئەو جۆرەی کە دەڵێن لەدونیای دیکەدا هەرکەس بە پێی ئاکارو کرداری دروست وهەڵەی ژیانی مامڵەی لە گەڵدا بکەن ورێگای بەهەشت ویا جەهەننەمی بۆ راخەن.جەلال تاڵەبانی و دوکتورەدرۆزنەکەی کە خەڵکیان پێ گەمژەیە دەچنە ناوەراستی جەهەننەم. ئەو کابرایە ماوەیەکە لە وشەو ڕستەی بێ گەشو سیس خۆ نابوێرێ وهەردەم سازێک دەژەنێ. لەبەر فیزی و خۆ بە گەورەزانی لە رێگای خۆی دەرچووە وتاو ناتاوێک قەزای بۆزە لە گۆزەدەدا. ئەوەی دەیفەرموێ نایگێڕێتەوە.
هەتا لە هەڵبژاردنەکانی باشوری وڵات(باشوری بێ کەرکوک وناچەکانی دیکە) نزیک دەبینەوە وادەزانێ خەڵک گیسکی هەیاسن تا تاڵەبانی بیانترسێنێ یا دڵخۆشیانکا!چاپووچۆپی قسەر ئەوجاری ئەوەبوو کە فەرمووی: یەکێتی هێشتاش لە ژێر ڕکێفی مامجەلال دایە؟!
دەستەواژەکان ئەگەر لە جێی خۆیدا لەلایەن کەسانی شارەزا بەکار نەهێنرێن مانایی پێچەوانەدەدەن و لە رەسمە دەردەچن. ئەسپو رکێف ،سوارو ئەسپسوار، سوارچاکو ئەسپی رەسەن،،،، زۆر شتی دیش ئەو مانایە دەدا بە فەرمایشتی ،د،نەجمە کە خەڵک ئەسپەوتاڵبانیش رکێفی ئەو ئەسپەی لە چەنگدایە!(ئەدی دیکتاتۆڕ بە چی دەڵێن؟) راستدەکا رەنگە رکێفی دەوروبەری موفتەخۆری خۆی لە چەنگدابێ بەڵام کەسێکی ئاوا نەخۆش تەنیا ناتوانێ دوو بزنان بەرێتە ئەو بەری شەقام.ئەگەر دەخوازی بەوشێوەیە پەیام بدەیە کۆماری ئیسلامی بڵیی ئێمەتان لەبیر نەچێ ئەوە بابەتێکی دیکەیە.
ئەو سیاسەتەی ئێوە نەبۆ کوردە نەبۆ رزگاری کورد.جا ئەتۆ لە ئامریکا دەرست خوێندووە خودای نەخواستە لە جێیەکی دەرست خوێندبا چت دەگوت؟ سەلاحەددینی ئەیوبی چەندی قازانج بە کورد گەیاند ، درۆو دەلەسەکانی هاوکارەکانت وحیزبەکەت هەر ئەوەندەی بۆ کورد قازانج هەیە.جگە لەوەش هەزار رەحمەت لە سەلاحەددین کە راست و ڕەوان ئەوە بوو کە بینیمان! بەڵام هیچ پێغەمبەرێک نازانێ ئێوە رووتان لاکام رووگەیە.
جەعفەر کەریمی
١٦/٤/٢٠١٤