کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


کۆمار ئاوا پێک دەهات ؟

Saturday, 11/01/2014, 12:00



پێش گوتن : نەتەوەیەک کە دیرۆکناس وحیزبی کاربەدەست ونوسەروشاعیری جارێک دەسڵاتی خۆماڵی وەکو کۆیلە حیسابی بۆ بکا وجارێکیش دووژمن بیکاتە کۆیلە هەر وای بەسەردێ کە ئیمڕۆ لەبەر چاوانە!لە هەندەران دێمۆکڕاسی ئێمەی کورد لە قوتووی هیچ زەردەواڵە فرٶشێکدا نییە!؟بە بیانوی ئەوەی کە کورد دەسەڵاتی بووە یانژی ئەوڕۆ لە هەولێرو سلێمانی دەسەڵاتە یا حیزبێک خۆی بە خاوەنی کۆمار دەزانێ وناوی دێمۆکڕاتی لەسەرخۆی داناوە (فشە دێمۆکڕات) ورێک نیوەی تەمەنی لە کەمپەکاندا تێپەڕیوە، نابێ رەخنەیان لێ بگیرێ چون دڵ ناسکن دڵیان دەڕەنجێ !هەرکاتێش منداڵی هەژاری کورد مەزن بوو یا دبێ ببێتە بادیگاردی بەرپرسان یا ڕایەڵی ژیانی لە کۆشی دایکیدا ترۆردەکەن!پاشانیش دادگاو یاسا بایی توورێکی قانگە !؟
ئەو ڕستانەو بەڵگانەی خواروو کە دەنوسرێن بۆ کۆیلە پێنوسەکانی هەندەرانن کە دەڵێن :نابێ باسی کەسایەتییە مێژوویەکان وکاربەڕێکەری کورد بکەین چون شۆڕشگێڕ بون ، بەو واتایە دێ کە هەمیسان ژنی ئەنفال کە منداڵی بوو هەردەبێ بیانی ئاغایەتی لەسەر بکا رۆڵەی کردیش حوکمە هەر نۆکەر بێ !ئەو بابەتەی خواروو قسەو پرسیاری شەهیدە کە دەبێ ئەو شۆڕشانەی ئەوا تێکقرمان و بەرپرسەکانیان ،،،،،،،ن بۆ لەخم داین جواب بدەنەوە.گەڕان لەدەوری جەغزێک لەخاڵی سیفردا هاتنەوەی دووبارە بۆخاڵی سیفر بۆتە بنێشتە خۆشکەی سەرانی حیزبەکان .
رووداوی مێژوویی کۆماری مهاباد پڕە لە دێکۆمێنتی شاراوە، ئەو ئاڕشیوەی کە لە ئەزمونی کۆماردا کۆ کرابۆوە ئەویشمان بەدەستی خۆمان سوتاند لە ساڵوەگەڕی ئەو رۆژەشدا کە دێ هیچ گوتنێکی تازەمان پێ نییە ؟ جگە لە خۆ بەزل زانی .بۆ کوتایی قسەکانم ئاماژە بە فەرمایشتێکی ناماقوڵی / ئاندرێ گرۆمیکۆ / دەکەم کە گوتی: لەمەڕ رووخانی کۆماری مهاباد دەبێ بڵێم ئەوە کێشەیەکی ناو خۆیی بوو دەوڵەتی ئێران بۆ خۆی دەزانێ !؟(کەس هەیە پرسێ تەرەس ئەو کات دامودەزگای کۆمار بەر پرسی رووسی تەنیبوی ئێوە هەمە کارە بون بۆ وات نەدەگوت ؟) .

ئەوە بەشێکی بچوکن لەئەو کەسانەی کە لە لایان رووسەکانەوە قەرار بوو یارمەتیمان بدەن کە کۆمار دامەزرێنین وهەر کە بەرژەوەندی سیاسیو ئابوری سەری هەڵدا زۆر نامەردانە بەجێیان هێشتین وپێیانگوتین بڕۆن وەدوای خودمختاری کەوەن !
ئەو خودموختارییە کە لە دەشتی بەرینی تراویلکەی مێژوودا وەک خرۆکی بیابان سەرگەردانە .
جەعفەر کەریمی
لە ٢٢ی ژانوییەی ١٩٤٦ مەیدانی چوار چرا.
یەک: غەفورمەحمودیان ،نوێنەری فرۆشی رادیوی رووس و مەجارستان ،هەروەهانوێنەری فرۆشی قەندوشەکری دەوڵەتی . (کە پاشان بە جاسوسی رووسو تاران دەرچوو) کە لە ٢٤ ژانویە / نەماز عەلی ئۆف / بە قازی موحەممەدی راگەیاند کە بیگرن وزیندانی کەن ،پێشەواش قەبوڵی کرد بەڵام نزیک ماڵی عەلی ئۆف ترۆر کرا!؟
دوو: ساڵی١٩٤١ ز،سەرهەنگ/ ئەسڵائۆف /لە کوردەکانی سۆڤیەت بوو ،مۆڵەتی پەیوەندی گرتنی لە گەڵ کوردەکانی ئێرانی پێدرابوو.
سێ:بۆ سەفەری باکو / مستەفایوف /ئەندامی کۆنسولگەری لە ورمێ ساڵی ١٩٤٥کوردوستانی بە جێ هێشت !؟
چوار: ئاتاکشیوف (١٩٥٤ز) لە دایک بوی باکو دۆستی کوردومرۆوێکی فێڵبازبوو ،ئەو کارانەی کە گرینگ بوو بۆ کورد دەبوایە ئەو جێ بەجێی بکا!
پێنج: سەمەدئۆف،یەکێکی دیکە لە بەر پرسانی رووس بوو کە ئەگەر کوردێک گرفتی سەوداو بازەرگانی هەبایە چوبا لای وی بە هاسانی لە کۆڵ خۆی دەکردەوە !
شەش:هاشمئۆف ،کونسولی رووس، تورک زمان بووە ،تا پێس ساڵی ١٩٤٦هەڵسوڕانی سیاسەتەکانی لەپەیوەندی لە گەڵ کوردەکان بووە .
حەوت:کاپیتان / سەلاحەدین کازمئۆف /کە گاریگەرترین شوێنی لەسەر کۆمارو شاری مهاباد هەبووە ساڵی ١٩٤٦ بە ناوی راوێژکاری نیزامی کۆمار هاتۆتە مهاباد .
نۆ: ئەسەدئۆف ،بەردەوام لە مهاباد بووە تا دوایی هاتنی کۆمار وپاشان لە ورمێ تێکەڵ بە کونسولی رووس بووە جیی هێشتون !
وەسسەلام .

سەرچاوە: حکومەتی میللیی کوردوستان (مهاباد ١٩٤٦ز لە نوسینی، ئیگڵتۆن جونیور .)
وەرگێڕان لە ئینگلیسی: جەنابی موحەممەد سەمەدی.
پێداچونەوە: جەنابی عەوڵا سەمەدی
١١/١/٢٠١٤









نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە