کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


خەسرەوگۆران دەڵێت گۆڕان یەکەمە

Saturday, 08/06/2013, 12:00

1453 بینراوە




ئەندامێکی سەرکردایەتی پارتی مزگینی ومژدەیەکی خۆشمان پێڕادەگەیەنێت، ئەگەر چی نە پارتی ونە بنەماڵە هی مژدە وقسەی خۆش وخێر نین،بەڵام خەسرەوگۆران دانینا بەم ڕاستییە تاڵەی وەک زەقنەبووت بۆ پارتی وئومێدبەخش وپڕ هیوا وچاوەڕوانکراو بۆ بەشێکی زۆری ئەم میللەتەمان.

ئەوەی سەیر وسەرنجڕاکێشە ئەم بەرپرسەی پارتی باسی لە سەرکەوتنی پارتی لە هیچ شارێکدا نەکردووە.

ئەگەر چی هەندێ کەس بەهەڵە لەو باوەڕەدان کە پارێزگای دهۆک قەڵای پارتییە، بەڵام پارتی خۆی باش دەزانێت ئەگەر هەڵبژاردنی بێ ساختە وبێتەزویر ئەنجامبدرێت لە دهۆکیش بەپلەی دووەم دێت.

لە هەڵبژاردنی پێشووی مەجلسی شارەوانییکان یەکگرتووی ئیسلامی دەنگێکی زۆر زیاتری لەپارتی هێنا ئەمەش پارتی شێت وهارکرد ولەنەبوونی چاودێری ولایەنی بێلایەن ، هەموو سەندووقەکانی دەنگدانی برد بۆ هەولێر بەهێز وبەساختە خۆی دەرچواند ودەنگەکانی یەگگرتووی تەفروتوونا کرد، ودەستی کردە گرتن وچاوسوورکردنەوە وترساندنی ئەندامان ولایەنگرانی یەکگرتوو. یەکە یەکە حزبی بەعس ئاسایی بانگهێشتی کادرانی یاکگرتووی بۆ ئاسایش دەکرد وهەڕەشە وتۆقاندنی ڕەفتاردەکرد. هەر بۆیەش چەند جارێک پەنای بردۆتە بەر دیموکراسییەت، ئەویش سووتاندنی بارەگاکانی یەکگرتوو وسووکایەتی کردن بە ئەندامەکانیەتی. پارتی وا دیموکراسی تێدەگات وپەیڕەودەکات.

پارتی خۆی باشدەزانێت چی کردووە وچی بەئەنجام گەیاندووە، باشدەزانێت ئەو ئیهمال وپشتگووێخستنی میللەت وبێبایەخکردنی ، ئەو دزی وگەندەڵی وفەسادەی بەخێر وسەرکردایەتی وپێشڕەوی بنەماڵە ئەنجامدراوە وا بەئاسانی بەسەریدا نابوورێت وبێ حەق وحساب نابێت. بۆیەش ترسی لێنشتووە، ترسی مەرگ ولەناوچوون، کە بۆتە حەقیقەتێکی تاڵ وواقعی وحەتمی وەکوو ڕۆژی ڕووناک، بۆیەش زیاتر دەستی داوەتە تەزویر وزیادکردنی ژمارەی دەنگدەرانی پارتی لە هەردوو شاری بندەستی دهۆک وهەولێر. بۆیەش ئارامی بڕاوە، هێمنی لەدەستداوە وناتوانێت لەسەرخۆ وەڵامی هیچلایەنێک بداتەوە. تووڕەبوونی بەرزانی خۆیشی وبەکارهێنانی ئەو قسە ڕەق وووشە زبرانە لە یادی شۆرشی گوڵاندا، گێژبوونی بنەماڵە وەک ماسی ژەهر خواردوو ئاوێنە وڕەنگدانەوەی ئەو شکست ودۆڕانەیە، ئەو هەست کردنەیە بە نزیکبوون وهاتنی ڕۆژی حساب ولەدەستدانی دەسەڵات کە قەت باوەڕی پێنەبوو.




چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)