چاوشارکێ
Tuesday, 26/08/2014, 12:00
2571 بینراوە
تۆ بڵێی .. خوا
چاوشارکێتان لەگەڵ نەکا
ئەوەتا تۆ چاوەکانت
توند نووقاندوە
لەسەر شار .. لەسەر قەڵ
لەشنگالاا
لەیەکەوە ئەیژمێری
هەتاکو دە
ئەوان ئەڵێن:
چاوت نەکەیتەوە
هەتا نەڵێین وەرە!
دەنا ... ناخوا
خۆی و گشت دارودەستەکەی
یەک یەک خۆیان حەشاردا
تۆ چاوەکانت هەر نەکردنەوە
کاتێ ووتت هاتم
ئەوان هەموو لەپشت تۆوە
لەقەڵایەک و شارێکیتر
خۆیان بووژاندەوە
ئومێد٢٥/٨/٢٠١٤