کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


تاڵەبانى و بەرزانى، میرابۆ و تالێرانى كوردن

Wednesday, 08/12/2010, 12:00


بە پێى یەكێك لە بەڵگەنامەكانى باڵیۆزخانەى ئەمریكا لە بەغداد، كە ماڵپەڕى (ویكیلیكس) بڵاوى كردووە كەریم سنجارى گەورە دز و پیاوى بنەماڵەى بلۆرزانى، لە كۆبوونەوەیەكیدا لەگەلأ (موراد ئۆزچەلیك)ى باڵیۆزى توركیا لە عێراق ئەوەى قبولأ كردووە كە شارى كەركوك وەكو شارەكى تەواو كوردستانى نە ناسرێ و بە پێشنیارى دروستكردنى كۆمسیۆنێكى هاوبەش لەگەلأ توركمانەكان ڕازیبووە.
بە پێى هەمان بەڵگەنامە كەریم سنجارى كەسى نزیكى مەسعود بەرزانییە و بە بێ موافقەتى بارزانى توانایى ئەوەیى نییە هەڵوێستى لەوجورە پیشانبدات!
هەروەها بەپێى بەڵگەنامەكانى ویكیلیكس ژەنەڕالأ (قاسم سلێمانى) لە دواى خامنەیى كەسى دووەمى ئێرانە كە كاریگەرییەكى تەواوى لە سەر عێراق هەیە و جەلال تاڵەبانیش یەكێكە لە (9) كەسایەتى عێراق كە پەیوەندییەكى توندوتۆڵى لەگەلأ فەرماندەى سوپاى پاسداران ژەنەڕالأ (قاسم سلێمانى)دا هەیە.
هەروەها بە پێى بەڵگەنامەكانى (ویكیلیكس) ئێران ساڵانە لە (100 بۆ 200) ملیۆن دۆلارى ئەمریكى هاوكارى حیزب و گروپەكانى عێراق دەكات، لەوانەش حیزبە كوردیەكان.
ویكیلیكس جاسوسیەكانى (هۆشیار زێباریش) بۆ ئەمریكا دركاندووە و بە پێى بەڵگەنامەكان، وەزارەتى دەرەوەى عێراق ناوى سەرجەم ئەو دیپلۆماتە ئێرانیانەى داواى ڤیزەیان لە عێراق كردووە، بۆ باڵیۆزخانەى ئەمریكا ناردوون و لەساڵى (2009)دا وەزارەتى دەرەوەى عێراق ناوى (35) ئێرانى بۆ باڵیۆزخانەى ئەمریكا ناردووە و لەو ژمارەیە دەركەوتووە (8) كەسیان سەر بە دەزگا سیخوڕییەكانى ئێرانن.
بەڵگەنامەكانى ویكیلیكس باس لەوەش دەكەن كە ئێران هاوكارى مادی پێشكەش بە بزوتنەوەى گۆڕانیش (حیزبى گۆڕان) كردووە.
دەمێكە بەشێك لە ڕۆژنامەنووسان باس لەوە دەكەن هەندێك لە ڕەفتارى سەركردە كوردەكان جێگەى گومان و پرسیار كردنە و پرسیارگەلێكى زۆریش لە سەر پەیوەندی و ڕەفتارەكانیان كەڵەكە بووە، بەڵام هەمیشە هەردوو بنەماڵەى كورد فرۆش ئەو كەسانەى ڕەخنەیانگرتووە و باسى پەیوەندییە ژێربەژێرەكانى هەردوو بنەماڵەو بەتایبەتى هەردوو سەركردەى خۆفرۆش جەلال و مەسعود كردووە، بە دەستى دەرەكى و پیاوى ئەملاوئەولا لە قەڵەم دراون، بەڵام ئێستا ڕاستیەكان لە دەرەوەى كوردستان ئاشكرا دەبن و ئەوەى تا ئێستا لە ژێر بەڕەبووە ئێستا لە سەر ماڵپەڕەكانى ئیتەرنێتە و بۆ زۆربەى زمانەكانى دونیاش تەرجومەكراوە.
پێشتر گۆڤارى لڤین باسى ئەوەى كردبوو كە جەلال تاڵەبانى هەرچەندە سەرۆك كۆمارى وڵاتیش بووە بەڵام لە بەغداوە هاتووە بۆ سلێمانى و بە دزییەوە سەردانى (تەوێڵە)ى كردووە بۆ بینینى جەنابى ئاقاى (قاسم سلیمانى)، لەوانەیە لەو كاتەدا بەتەواوى بڕوامان بەو هەواڵەى گۆڤارى لڤین نەكردبێت، لەبەر ئەوە نا كە خوا نەخواستە هەواڵەكانى گۆڤارى لڤین ناڕاست بن، بەڵكو لە بەرئەوەى چۆن دەچێتە ئەقڵەوە پیاوێك سەرۆك كۆمارى وڵاتێك بێت و لە پایتەختەوە بچێتە گوندێكى سەر سنورى وڵاتەكەى بۆ بینینى فەرماندەیی دەزگایەكى مرۆڤ كوشتن و سیخوڕى وڵاتێكى دوژمن! بەڕاستى مەگەر ئەم بێسیفەتییە تەنیا لە كەسێكى وەكو جەلال تاڵەبانى بوەشێتەوە.
سەبارەت بە بەرزانیش بەڕاستى سەیرە ئەم بەرزانییەى ئێستا بە پێى بەڵگەنامەكانى (ویكیلیكس) كەركوكى (دڵ و قودسى) كوردستانى فرۆشتووە، پێش دوو سالأ بە قسە و فشەفش خەریك بوو ئەنقەرەى داگیر دەكرد، كەچى لە ژێرەوە خۆى بە توركەكان فرۆشتووە!
پێموایە ئەم كەسانەى ناویان لە خۆیان ناوە سەرۆك بەڕاستى بێعەقڵ و نافامن و هیچ ئاگایان لە مێژوو نییە دەنا بە سەرهاتەكەى (میرابۆ)ى جاسوسى (لویسى) پادشای فەرەنسا و (تالێران)ى پارە پەرستیان دەكردە ئاوێنەیەك لە پێش چاوى خۆیان و دەبوایە بزانن ڕۆژێك دێت خۆفرۆشییەكەیان ئاشكرادەبێ، خۆفرۆشى و جاسوسیەكەى (میرابۆ) لە دواى مردنى خۆى و لویس ئاشكرابوو، بۆیە خەڵكى فەرەنسا تەنیا توانیان گۆڕەكەى هەڵدەنەوە و پاشماوەى تەرمەكەى بسووتێنن، بەڵام خۆ ئێستا جەلال تاڵەبانى و مەسعود بەرزانى لە ژیاندا ماون.! پرسیارى گرنگ ئەوەیە ئایا ئێمەش لە دواى مردنیان تەرمەكانیان دەردەهێنین و پاشماوەكانیان دەسووتێنین یاخود هەر ئێستا بڕیار دەدەین و ئەوانەى خیانەتیان كردووە بە سزایى گەل دەگەیەنین؟!
دە ئێستا پێمان بڵێن كاممان خۆفرۆشین ئێمە یان ئێوە؟!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە