کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


چەپ و دیمكراتخوازەكان لەدوڕیانى یەك ریزى یان پەرتەوازەى ؟

Monday, 27/12/2010, 12:00


كۆبوونەوەى چەپەكان لە یەكریزى حزبدا یاخود یەك بەرەدا زەرورەتێكى ئەم قۆناغە ى ڕەوتى چەپە لە كوردستان ، باشترین رێگەیە بۆ كۆكردنەوەى هێزوتواناى چەپو رزگاربون لەوپەرتەوازەیەى ئێستا وەگیرانەوەى متمانە بۆجەماوەرى چەپ خواز ئەوەى ئەمڕۆ لەگۆرەپانى سیاسى كوردوستان زۆربێهێزوتوانایە هێزە چەپەكانى كوردوستانن ئەمەش تەنها بەهۆى كۆنەبونەوەیانە لەبەرەیەكى هاوبەشى پتەوو هەمیشەیدا وەكو دەبینرێت بە شێك لەحزبە محافیزكارو ئسلامیەكان بۆبەدەست هێنانى زۆربەى كورسیەكانى پەرلەمان و وەرگرتنى دەسەلاتَى هەرێمى كوردستان تایبەتمەندى خۆیان وەرگرتووە وەكو، یەكێتى و پارتى كەلە چەند ساڵى ڕابردوودا حوكم ڕانى تەواوى هەرێمى كوردستانیان بە یەكەوە كردووە لە چوارچێوەى لیستێك دا كۆبوونەوە بۆ بەردەوامى لە شێوازى دەسەڵاتداریان وەهەر ئەمەش وایكردوە سەركەوتوبن و دەسەڵاتى پەرلەمان و سیاسى و ئابوریى و كۆمەڵایەتى و رۆشنبیریى و بۆخۆیان قۆرخ بكەن هتدد، بە شێك لە ئیسلامیەكان لە هاوپەیمانیەتێك دا خۆیان ڕاگەیاندووە هەرچەندە نە بونەتە هێزیكى زۆربەهێز بەڵام كاریى گەرى خۆیان هەیە. جگەلەمەش زۆرجار حزبى علمانیشیان كردۆتە هاوبەشى خۆیان بەڵام ئەم پێكهاتەیە.تایبەت مەندى ئیسلامى هەیەو تەعبیر لە بیرو بۆچون و فكرى ئیسلامى دەكات زیاتر . بۆیە ئەم تێكەڵەیە سەركەوتونەبوە لەلایەن هەردوجەماوەرى ئیسلامی و علمانى. چونكە بەم شێوازە هەردو لە متمانەى جەماوەرەكانیان لەدەست دەدەن .ئێمەش وەكو لایەنە چەپ و دیموكرات خوازەكان بە هەستكردنمان بەبەرپرسیاریەتى لەم قۆناغەى ژیانى سیاسى و وەكو نوێنەرى كرێكاران و زەحمەتكێشان و جوتیارنى كوردستان زەرورەتیكى حەتمیە وە پێوستیشە چەپەكان خۆیان كۆبكەنەوەو هەمو پێكەوە لەبەرەیەكدا بتوانین لە پەرلەمانى ئایندە دا پارێزەرو داكۆكى كارىمافەكانى ئەم چین و توێژانە بین كە خۆمان بە نوێنەریان دەزانین .
بە بڕواى من ئەگەر لە چەند ساڵى ڕابردوودا چەپەكانى كوردستان پەرش و بڵاو نەبونایە و هەنگاوى جدیان بۆ ئەم كۆبوونەوە نابایە باشتر دەبوو ، خۆمان زیاتر كۆدەككردەوە خەڵكى چەپ و دیموكرات خواز زیاتر لێمان كۆ دەبوونەوەو وەكو ڕەوتێك زیاتر دەردەكەوتین و جەماوەرى داكۆیكار و هێزى زیاترى دەبوو. وە دەمان توانى لە هەڵبژاردنەكاندا سەدایەكى زیاترمان هەبایە و ئەنجامى باشتریشى بەدەست بێنین ، بەڵام ئێستاش هەرچەندە زۆردرەنگە بەلام تاكو ڕۆژێك زووتر هەنگاوێكى لەو جۆرە بهاویژرێت باشترە ، ئەوەى كەجێگاى داخە ئەولایەنە چەپانەیە بەحزبى شوعى شەوە كە لەگوێى گادا خەوتونو بەهیچ بەخەبەرنایەن هەر ئەمەش وایكردووە هێزى چەپ بەم رۆژگارەى ئەمرۆ بگات هەریەكەو بەئاوازێك بخوێنێت ئەم لایەنانە ى كە درك بەووەزعە ناكە حەقە بەخۆیاندا بچنەوەو لەو خەوە دورو دیژە بەخەبەربێن و هەنگاوى یەكەم دەست پێ بكەن ،چونكە دوێنى باشتر دەبوو لە ئەمڕۆ بەڵام ئەگەر لە ڕابردوودا نە تواندراوە كارێكى ئاوا ئەنجام بدرێت ئەوا ئەمڕۆ باشترە لە ڕۆژێكى تر ،ئەگەر سەرجەم چەپەكان خۆیان كۆبكەنەوەو لەبەرەیەكى راستە قینەدا هیزو تواناكانیا ن یەك خەن كۆتایى بەو پەرتەوازیە بهێنن بۆئەوەى پێش هەڵبژاردنى داهاتو متمانەى جەماوەرى چەپخواز بەدەست بهێنەوە . ئەوەبەدڵنیایەوە سەركەوتن بەدەست دێت، خۆمان بە نوێنەرى كرێكاران زەحمەتكێشانى كوردستان بزانین وە بمانەوێت ژیانى سیاسى لە كوردستان لەسەربنەماى ددیموكراسى مەدەنیەت و عەلمانیەت بێت ، عەدالەت لەسەرجەم بوارەكانى ژیان دا ڕەنگ بداتەوەو داخوازیە ڕەواكانى جەماوەر گوێى لێ بگیرێت و جێ بەجێ بكرێت ، ئازادى گشتى و تاك پارێزراو بێت و گیانى هاووڵاتى بوون بە هێز بكرێت ، یەكسانى ئەرك و ماف لە نێوان ئافرەت و پیاو لە تێكڕاى یاساكان دا دەستەبەر بكرێت ، توندو تیژى ڕێگاى لى َبگیرێت ، ، كاركردن بۆ چاككردنى بارى ئابورىو گوزەرانى هاووڵاتیان بە گشتى ، بوژاندنەوەى ژێر خانى ئابورى كوردستان ، پشتیوانى لە خەبات و تێكۆشانى پارچەكانى دیكەى كوردستان ، ڕووبەڕو بوونەوەى دیاردەى گەندەڵى و پاراستنى مافى چین و توێژە كۆمەڵایەتیەكان، ، گرنگى دان بە پەروەردە كەبناغەى گۆڕان بەرەو پێش چوونى هەر كۆمەڵگایەكە ، گرنگى دان بە گەنجان و دابین كردنى ژیانێكى شایستە بۆیان ، ئەمانەئەبێت بە شێكبن لە بەرنامەوكارى چەپ نەك وەك هەند ێك لەیەن كە لەسەر حسابى چەپەكان بونەتە خاوەن پۆستى چەورو مەنسەبى بەرزوو و سەیارەى ئاخر مۆدیلو سۆپەرماركێتو كۆمپانیاو شتى لەم جۆرە
ئەمانە كەتەنها بۆ بانگەشەى هەڵبژاردن و كۆكردنەوە دەنگ هاواریان لێهەڵدەستێتو دەست دەكەن بەبانگ هێشتى لایەنە چەپەكانو كۆكردنەویان دەبنەبەرهەڵستكاریكى عەیارە(24) بەڵام بەشێوەیەكى كاتى تەنها بۆهەڵبژاردنى پەرلامانى خەلكى زەحمەتكێشو كرێكاریان چەپخوازەكانیان بیردەكەوێتەوە دواى ئەوە هەركە پۆستێكیان پچرى ئیتر كەسیان بیر ناكەوێتەوو كەس ناناسنەوە . وشەى بەرهەڵستكاریش(ئۆپۆزسێۆن) دەبێتە بڤە ئەمانەن بونەتە هۆكارى پەرت بونى هێزى چەپ بێمتمانە كردنى جەماوەرەكە ى لەكوردوستان بۆیە چەپە راستەقینەكان حەق نیە چیتر گوێیان لێ بگرنو بروایان پێبكەن بزوتنەوەى چەپى سیاسى لەكوردستاندا, بزوتنەوەیەكى جەماوەرى بەهێزبوو.0(حیزبى شوعیش رابەرایەتى ئەوبزوتنەوەیەى دەكرد ,چەپەكان هەمو لەدەورى ئەوحیزبە ,ئاڵابون. بەڵام دواترحیزبى شوعى , چۆكى داداولەكوردوستاندا توشى كێشەو لاوازێكى زۆربوو. ئەمە یەكسەر لەسەر بزووتنەوەى چەپیش رەنكى دایەوە). بزوتنەوەى چەپ بوو بەبزوتنەوەیەكى پەراوێزى ,چ لەكارى جەماوەریدا یان لەهەڵبژاردنەكاندا هیچ ئەنجامێكى بەدەست نەدەهێنا. ئەوتاقمو گروپانەش كەمانەوە, زۆربەڵاوازیو پەرتەوازەیى ماونەتەوە .دەمێكە دەبووچەپەكان یەكیان بگرتبایەحیزبێكى بەهێزیان پێكبهێنابایە ئەبەمە ئەتوانن ببنە ئۆپزسێۆنێكى راستەقینەو بە هێز .
بەڵێ مەرجى یەكەم بۆبوژانەوەى بزاڤى چەپى سیاسى, لەكوردستاندا ا,ئەوەیە ,كەئەوچەپانە یەك بگرن .وە كۆتاى بەپەرتەوازەیى خۆیان بهێنن . ئەگەر نا بەهیچ جۆرێك سەركەوتونابن ئەگەر رێرەوێكى چەپخوازى سیاسى دیموكراسیانەىراستەقینە و سەربەخۆ نەگرنەبەر..چونكە دەگونجێ.ئەوەئاشكرایەكەحزبیكى سیاسى,لەرەوتى خەباتداپێشدەكەوێت كە خاوەن ئیرادەو سەربەخۆبێت لەبریارداندا پشت بە جەماوەرەكە ى ببەستێت بەلام بەپێچەووانەوە ئەگەر هەروەكوئێستا بمێنەوە. ئەوەبەدڵنیایەوە لەجێگەى خۆیاندا راوع دەكەنوبەرەوپوكانەوەونابوتى دەرۆن. ئەو حیزبانە ناتوانن لە بڕیارو هەڵوێستە چارەنوسسازەكاندا بەشداربنو كەسیش پرس و راوێژیان پێناكات وەكو ئەوەى ئێستا هەمومان حالى چەپەكاندەبینین..



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە