له‌نێوان چانكایه و ئیمراڵی و قه‌ندیلدا...
Saturday, 27/02/2010, 12:00
دوای ئه‌وه‌ی له‌كۆتایی مانگی ئازاری 2009پارتی كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتی ده‌ته‌په سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی به‌ده‌ستهێنا چه‌ند ڕۆژێك پێش هه‌ڵبژاردن و هاتنی چه‌ژنی قوربان وه‌كو پیشه‌ی هه‌میشه‌یی خۆی سه‌رۆكی كۆنسه‌ی ڕێڤه‌به‌ری كۆماجڤاكێن كوردستان(موراد قه‌ره‌یلان)ڕایگه‌یاند كه‌به‌مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌كه‌ش و هه‌وایه‌كی ئارام‌دا به‌ڕێوه‌بچن گه‌ریلاكانی ئه‌وان هیچ جۆره چالاكیه‌ك ئه‌نجام ناده‌ن دوای ئه‌وه‌ی كه‌گه‌لی كوردیش سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی به‌ده‌ست هێنا جارێكی تر قه‌ره‌یلان بۆ ده‌رخستنی نیه‌تی ئاشتیخوازی بزوتنه‌وه‌كه‌ی ئاپۆ ڕایگه‌یاند سه‌ركه‌وتنه گه‌وره‌كه‌ی كورد له‌هه‌ڵبژاردنه‌كان هه‌نگاوی باشی ناوه بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كورد له‌توركیا بۆیه بزوتنه‌وه‌ی ئازادیخوازی كورد تاكلایه‌نه ڕایده‌گه‌یه‌نێت قۆناغی بێچالاكیبوون ده‌ست پێده‌كات تا یه‌كی حوزه‌یران بۆ ئه‌وه‌ی هه‌نگاوی چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كورد كارابكرێن به‌ڵام به‌په‌له ده‌وڵه‌تی توركیا وه‌ڵامی موراد قه‌ره‌یلانی دایه‌وه ئه‌ویش به‌هێرشكردنه سه‌ر سیاسه‌تمه‌دارانی كورد له‌ناوخۆی توركیا به‌تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیان به‌په‌كه‌كه‌وه به‌ڵام موراد قه‌ره‌یلان سه‌رۆكی كۆنسه‌ی ڕێڤه‌به‌ری كۆماجڤاكێن كوردستان به‌ئاژانسی هه‌واڵی فورات نیوزی ڕاگه‌یاند كه‌ئه‌وانه‌ی ده‌ستگیركراون هیچ په‌یوه‌ندیه‌كیان به‌په‌كه‌كه‌وه نییه ته‌نیا كه‌سانێكی كوردپه‌روه‌رن بۆیه پێویسته ئازادبكرێن، ئه‌گه‌رچی یه‌كی حوزه‌یرانیش هات به‌ڵام هیچ هه‌نگاوێك نه‌نرا بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كورد ، توركیا به‌رده‌وام بوو له‌هێرشكردنه سه‌ر گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه له‌ماوه‌ی ته‌نیا حه‌فتا ڕۆژی ئه‌و ئاگربه‌سته‌دا په‌كه‌كه نزیكه‌ی 30گه‌ریلای لێكوژرا،به‌ڵام گه‌ریلاكان ئاگربه‌سته‌كه‌یان نه‌شكاند ته‌نیا وه‌كو پێشتر قه‌ره‌یلان ئاماژه‌ی پێكردبوو به‌رگری ڕه‌وایان به‌كارهێنا له‌منێوه‌نده‌شدا عه‌بدوڵڵا گول له‌كۆشكی چانكایه له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ده‌ته‌په دانیشتنی ئه‌نجام دا ئه‌حمه‌د تورك دوای كۆبونه‌وه‌كه به‌میدیاكانی هه‌واڵی ڕاگه‌یاند كه‌كۆبونه‌وه‌كه گرینگ بووه و چه‌ندین ته‌وه‌ر گفتوگۆیان له‌سه‌ر كراوه پێشتریش گول به‌ڕۆژنامه‌نوسانی ڕاگه‌یاندبوو بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كورد هه‌نگاوی به‌رچاو نراون به‌ڵام موراد قه‌ره‌یلان بۆ ئاژانسی هه‌واڵی فورات نیوز ده‌ڵێ من نازانم ئه‌م هه‌نگاوه چین له‌كاتێكدا سوپا به‌رده‌وامه له‌هێرشكردن بۆ سه‌ر گه‌ریلاكان و سوورن له‌سه‌رئه‌وه‌ی په‌كه‌كه له‌ناوببه‌ن له دیمانه‌یه‌كی مێژوویی‌دا موراد قه‌ره‌یلان له‌گه‌ڵ حه‌سه‌ن جه‌مال ڕۆژنامه‌نوسی تورك رای گشتی ئه‌و ووڵاته‌ی گۆڕی و ته‌واو بیروبۆچوونه‌كانی به‌رپرسانی توركیای ئاوه‌ژووكرده‌وه وه‌كو به‌رپرسێكی په‌كه‌كه بۆ پروشه وتی به‌هۆی ئه‌م دیمانه‌یه ئێستا تێكه‌ڵاویه‌ك دروستبووه له‌ناو توركیادا به‌ڵام پسپۆڕێكی دۆسییه‌ی توركیا كه‌نه‌یویست ناوی بنوسرێت به‌پروشه‌ی ڕاگه‌یاند سوپا هه‌وڵ ده‌دات له‌مپه‌ر بخاته به‌رده‌م چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كورد چونكه نانی ئه‌وان له‌م شه‌ڕوكوشتاره‌دایه له‌باره‌ی لێدوانی ئه‌ندامێكی كورد له‌سه‌ر لیسته‌كی ئه‌ردۆگان گوایه فه‌رمانده‌ی سوپاش ئاشتی خوازه و ده‌یه‌وێت كێشه‌كه چاره‌سه‌رببێت ئه‌و پسپۆڕه‌كه قسه‌كانی ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی به‌گاڵته‌جاڕی وه‌سف كردن و ووتی ئه‌وه ده‌یه‌وێت له‌ڕێگه‌ی ئه‌م قسه بێمانایانه‌وه ڕای گشتی كوردستان چه‌واشه بكات من ده‌پرسم ئه‌گه‌ر فه‌رمانداری سوپا ئاشتی خوازه بۆ هێرشه‌كانی بۆ په‌كه‌كه ناوه‌ستێنێت عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لانی سه‌رۆكی زیندانیكراوی په‌كه‌كه‌ش هه‌فتانه له‌ڕێگه‌ی پارێزه‌ره‌كانیه‌وه بیروبۆچوونی خۆی سه‌باره‌ت به‌پرسه هه‌نوكه‌ییه‌كان ده‌خاته ڕوو له‌نوێترین لێدواندا بۆ ئاژانسی هه‌واڵی فورات نیوز موراد قه‌ره‌یلان ده‌ڵێت سه‌رۆكی په‌كه‌كه عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا پڕۆژه‌ی ئاشتی بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كورد ده‌خاته ڕوو به‌ڵام وه‌كو قه‌ره‌یلان به‌ئاژانسه‌كه ده‌ڵێت فه‌رمانداری سوپای توركیا له‌ساڵی 2006 له ئه‌مریكا چ لێدوانێكی دا له‌مڕۆژانه‌ش هه‌مان قسه‌ی دووباره‌كرده‌وه و ده‌ڵێت ئێمه ئاشتی كورد قبوڵ ناكه‌ین و به‌زه‌خت و زۆری ده‌بێت ته‌سلیمیان بكه‌ین له‌سه‌ر ئه‌م لێدوانه‌ی قه‌ره‌یلان بۆ ئاژانسی فورات نیوز پسپۆڕه‌كه‌ی دۆسیه‌ی توركیا ووتی ئه‌مه به‌درۆخستنه‌وه‌ی ئه‌ندامه‌كه‌ی ئه‌ردۆگانه كه‌تائێستا له‌به‌رژه‌وه‌ندی كورد قسه‌یان نه‌كردووه قه‌ره‌یلان ئه‌وه‌ش بۆ ئاژانسه‌كه ڕوونده‌كاته‌وه كه‌قسه‌كانی فه‌رمانده‌ی سوپای بریتین له‌قسه‌ی سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆك وه‌زیران قه‌ره‌یلان ده‌پرسێت بۆ له‌منێوه‌نده‌دا سه‌رۆكه‌كانی توركیا بێده‌نگیان هه‌ڵبژارد ئه‌و به‌رپرسه باڵایه‌ی په‌كه‌كه له‌به‌شێكی تری قسه‌كانیدا بۆ ئاژانسی هه‌واڵی فورات نیوز ده‌گاته ئه‌و بڕوایه‌ی ده‌ڵێت تائێستا سه‌رۆكه‌كانی توركیا پڕۆژه‌ی ئاشتیان بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كورد به‌هیچ كه‌س و لایه‌نێك نه‌داوه له‌كاتێكدا پێشتر سه‌رۆك كۆمار به‌ڵێنی چاره‌سه‌ری دابوو به‌ڵام وه‌كو قه‌ره‌یلان ده‌ڵێت هێرش و ئۆپه‌راسیۆن به‌رده‌وامن بۆ سه‌ر گه‌ریلاكانمان قه‌ره‌یلان ئه‌وه‌ش بۆ په‌یامنێری ئاژانسه‌كه ڕوونده‌كاته‌وه و ده‌ڵێت ئه‌ردۆگانیش باسی له‌وه كرد كه‌ئه‌وان هه‌ر شه‌ڕناكه‌ن به‌ڵكو هه‌وڵی تریشیان داوه بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كورد به‌ڵام ئێمه ده‌پرسین گه‌لۆ ده‌بێت ئه‌و هه‌وڵانه‌ی ئه‌ردۆگان چ بن بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كورد بائیمه بیانبینین و تێ‌یان بگه‌ین له‌به‌شێكی تری قسه‌كانیدا پسپۆڕه‌كه‌ی دۆسیه‌ی توركیا له‌سه‌ر جیاوازی لێدوانه‌كه‌ی موراد قه‌ره‌یلان و ئه‌ندامه‌كه‌ی په‌رله‌مانی توركییا له‌سه‌ر لیستی ئه‌ردۆگان ناوبراو بۆ پروشه شیكردنه‌وه‌ی زیاتری دا و وتی ئه‌م قسانه‌ی ئه‌م ئه‌ندام په‌رله‌مانه جگه‌له‌وه‌ی ڕاست نین به‌ڵكو هه‌وڵێكن بۆ چه‌واشه‌كاری ڕای گشتی كوردستانی چونكه له‌ئێستادا په‌كه‌كه ئاگربه‌ستی تاكلایه‌نه‌ی ڕاگه‌یاندووه و ئه‌گه‌ر هییچ هه‌نگاوێك بنێرێت ئاماده‌یه بۆ درێژكردنه‌وه‌ی ئه‌م واده‌یه به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌وه و سوپاكه شكست خواردووه‌كه‌ی تورك به‌به‌رده‌وامی هێرش ده‌كاته سه‌ر گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه و به‌مه‌ش ڕووبه‌ڕووی گه‌وره‌ترین زیان بۆته‌وه و قه‌ره‌یلان هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش بۆ په‌یامنێری ئاژانسه‌كه ڕوونده‌كاته‌وه و ده‌ڵێت ئێمه نابینه خولامی هیچ كه‌سێك به‌ڵكو ئێمه بۆ سه‌ربه‌رزی و چاره‌سه‌ری كێشه‌ی گه‌له‌كه‌مان هه‌وڵدانمان كردووه و به‌رده‌وامیش ده‌بین سه‌رۆكی پارتی یاسایی و په‌رله‌مانی پارتی كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتی(DTP) له‌كۆبوونه‌وه‌ی پارته‌كه‌ی دا ده‌ڵێت ئه‌ردۆگان ڕاستیه‌كان ئاوه‌ژووده‌كاته‌وه و نایه‌وێت كێشه‌ی كورد چاره‌سه‌رببێت و به‌ڵكو هه‌وڵ ده‌دات قوڵتری بكاته‌وه ڕۆژنامه‌ی ئازادیا ووڵات له‌ژماره‌ی 889ی ڕۆژی چوارشه‌ممه 10ی حوزه‌یران به‌مانشێتێكی گه‌وره قسه‌كانی توركی بڵاوكردۆته‌وه‌و نوسیویه‌تی داخوازیا چاره‌سه‌ری ڕۆژنامه به‌شێكی قسه‌كانی ئه‌حمد توركی بڵاوكردۆته‌وه و نوسیویه‌تی تورك له‌كۆبونه‌وه‌ی پارته‌كه‌یدا وتویه‌تی مرۆڤ كاتێك گوێ له‌ئه‌ردۆگان بگرێت ده‌ڵێت هه‌رگیزقسه‌نه‌كات باشتره تورك ئه‌وه‌شی ڕوونكردۆته‌وه كه‌ئه‌ردۆگان به‌لێدوانه‌كانی ڕاستیه‌كانی ئاوه‌ژووكردۆته‌وه و نایه‌وێت كێشه‌ی كورد چاره‌سه‌ربكات ڕۆژنامه‌كه له‌سه‌ر زمانی ئه‌حمد تورك نوسیویه‌تی ئێمه داوا ده‌كه‌ین سوپا هێرشه‌كانی بوه‌ستێنێت به‌ڵام ئه‌ردۆگان داواكاری ئێمه به‌پیچه‌وانه‌وه وه‌رده‌گرێت و پێیوایه ئێمه داوا ده‌كه‌ین سوپا ده‌ست به‌رداری چه‌ك ببێت تورك ڕه‌خنه‌ی ئه‌وه‌ش له‌ئه‌ردۆگان ده‌گرێت و ده‌ڵێت ئه‌و نایه‌وێت دیالۆگ له‌گه‌ڵ ئێمه بكات ئه‌حمد تورك كه‌به كۆتری ئاشتی ناسراوه قسه‌یه‌كی ئه‌ردۆگانی به‌بێ بنه‌ما وه‌سف كرد كه‌وتبوی په‌كه‌كه لایه‌نێكی كیشه‌ی كورد نیه به‌ڵام ڕۆژنامه له‌سه‌ر زاری توركه‌وه نوسیویه‌تی په‌كه‌كه لایه‌نێكی سه‌ره‌كی كێشه‌كه‌یه ئه‌حمد تورك له‌به‌شێكی تری قسه‌كانیدا له‌كۆبونه‌وه‌ی پارته‌كه‌یدا ده‌ڵێت له‌جیاتی هه‌نگاونان بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كورد ده‌ستی داوه‌ته تۆمه‌تباركردنی ئێمه به‌ڵام پێویسته به‌خۆیدابچێته‌وه ده‌ست له‌و تۆمه‌تانه هه‌ڵبگرێت تورك به‌مه كۆتایی به‌قسه‌كانی ده‌هێنێت و ده‌ڵێت سنوری كاركردنی ده‌ته‌په دیاره ئه‌ویش ئه‌وه‌یه ئێمه پشتیوانی ئاشتی و دیالۆگ ده‌كه‌ین به‌ڵام ئه‌ردۆگان له‌كوێ باسی ئه‌وه بكه‌ن چاره‌سه‌ری كێشه‌كه مه‌كه ڕوو له‌وێ ده‌كات ئه‌حمد تورك سه‌رۆك وه‌زیری توركیاشی به‌كه‌سێكی بێئیراده له‌قه‌ڵه‌مدا و چونكه لێدوانێكی فه‌رمانداری سوپای توركیای په‌سه‌ندكردبوو كه‌ده‌ڵێت پێویسته كۆمه‌ڵگه له‌گه‌ڵ تیرۆر ئاشناببێت بتوانێت له‌گه‌ڵیدا بژیت به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئیراده‌یه‌كی سیاسی به‌هێزنه‌بوو سه‌رباز قسه ده‌كات و سه‌رۆك وه‌زیریش ده‌بێته ته‌ماشاكه‌ر و گوێگر ئه‌وان هه‌رقسه‌یه‌ك بكه‌ن ئه‌ویش ده‌ڵێت یاره‌بی ئامین له‌كۆتایی قسه‌كانیدا پسپۆڕه‌كه‌ی دۆسیه‌ی توركیا به‌ئاماژه‌كردن بۆ قسه‌كانی موراد قه‌ره‌یلان و ئه‌حمد تورك و ڕاگه‌یاندراوه‌كانی هێزی پاراستنی گه‌لی كوردستان ووتی ده‌ریده‌خات كه‌پارته‌كه‌ی ئه‌ردۆگان شه‌رخوازترین پارته به‌رامبه‌ر كورد ئه‌و پسپۆره لێدوانی به‌رپرسێكی په‌كه‌كه به‌نمونه هێنایه‌وه و ووتی له‌توركیا هه‌رپارتێك شه‌ڕی كوردی كردبێت دوای ماوه‌یه‌ك كه‌وتۆته ژێرپێیان سه‌ری پانكراوه‌ته‌وه بۆیه به‌دوری نازانم چاره‌نوسی پارته‌كه‌ی ئه‌ردۆگان وه‌كو پارته‌كه‌ی بلند ئه‌جه‌ویدی لێبێت و ناویشی بچێته لاپه‌ڕه ڕه‌شه‌كانی مێژوودا ئه‌و پسپۆڕه ئه‌وه‌ش ڕوونده‌كاته‌وه كه‌ئه‌وه جاری یه‌كه‌م نیه بزوتنه‌وه‌ی ئاپۆچی ده‌ستپێشخه‌ری ده‌كات بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كورد بۆیه ناوبراو له‌و بڕوایه‌دایه كه‌ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست ده‌هێنێت چونكه ده‌ستی ئاشتی له‌ده‌ستی شه‌ڕ درێژتره....
لێره‌دا گرینگ‌ترین پرسیار ئه‌وه‌یه گه‌لۆ له‌نێوان ئیمڕاڵی و قه‌ندیل و چانكایه پڕۆژه‌ی ئاشتی بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كورد به‌ره‌و كوێ هه‌نگاو ده‌نێت.
[email protected]07501093375
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست