نوسەر
Friday, 06/07/2012, 12:00
نوسەر ئەو کەسەیە ئەنوسێ
باش یان خراپ هەرچی بنوسێ
بکەری نوسین هەر نوسەرە
ئامانجی نوسەر هەر خوێنەرە
بەڵام نوسەر زۆرو بۆرن
لە تایبەتمەندی جۆراوجۆرن
ئەوەی بۆ خۆی ئەنوسێ
قەڵەم سازی دڵی خۆیەتی
بەقەڵەمی پیرۆز هەستی دڵی ئەدرکێنێ
ئەوەیش بۆ کەسێک،شتێک یان شوێنێک ئەنوسێ
پەیامبەری ناخی خۆیەتی
بە قەڵەمی پیرۆز پەیام ئەگەیەنێ
ئەوەی بۆ خەڵک ئەنوسێ
قەڵەمبازی خەڵکە
بە قەڵەمی پیرۆز ناخی خەڵک ئەرژێنێ
ئەوەیش بۆ دەسەڵات ئەنوسێ
قەڵەمدزی سەرکردەی دزە
بەقەڵەمی پیرۆز فێڵ و چەواشەکاری ئەپرژێنێ
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست