کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


زەبر لەدیموكراسی

Saturday, 18/04/2009, 12:00

1829 بینراوە


تەنیا تروسكاییەكی خەڵكی بەش مەینەتی ئەم هەرێمە رۆژنامەو میدیا ئەهلیەكانن، كە بەتامەزرۆییەوە خەڵك چاودێرییان دەكاتو بەشوێن زانیاری شاراوەی ئەم دەسەڵاتە ناشەفافو گەندەڵەدا دەگەڕێنو تیزماڵێك رۆشنایی بەدەست دەهێنن، لەبەرامبەردا دەسەڵات بەچەندین شێوازو رێگای جیا هەوڵی خامۆشكردنی ئەم رۆشناییەش دەدات، وەك چۆن خەڵكی بێ خزمەتو بێ مافە سەرەتاییەكانی كردوە، كار بۆ كوژاندنەوەی ئەم رۆشناییەش دەكات، تاهەرگیز خەڵك بەرچاو روون نەبن لەكرداریانو بێ ئاگا بن لەچۆنیەتی رەفتارو بەفیڕۆدانی سامانو بەهای ئەم خەڵكە.
بەرنامەی لەگەڵ رەنج كەرۆژی27/3 لەكوردسات پێشكەشكرا هەنگاوێكی تر بوو لەو پیلانە داڕێژراوە بۆ زەبر وەشاندن لەمیدیای ئەهلیو چەواشەكردنی خەڵك بۆ جیانەكردنەوەی چەپو راستی خۆی.
دەسەڵاتی هەرێمی كوردستان لەهەموو كایەكاندا لەقەیراندایەو توشی بنبەست بونێكی جیدی بوە لەكاتێكدا لەپڕۆسەیەكی نوێی هەڵبژارن نزیك دەبینەوە، هەموو هەوڵەكانی بۆ دواخستنی یان پەكخستنی هەڵبژاردنو سنورداخستن بەرووی هەر لیستێكی جیاوازدا خستۆتە كارو رێگە لەهەر هەوڵێك دەگرێت كەمەبەستی زانیاری دانە گەلو ئاگاداركردنەوەی بێت لەوانە دەمكوتكردنی میدیا ئەهلیەكان بەشێوەی سزادانو غەرامەكردنی قورس، داڕشتنی بەرنامەی بەپیلان بۆ ناشیرین نیشاندانی میدیای ئەهلی بەرنامەكەی رەنج هەنگاوێكی سەرەتایی ئەم پیلانەیە كە لەناویدا رۆژنامەنوسی بەسیخوڕی ئەم حیزبو ئەو حیزب یان ئەم وڵاتو ئەو وڵات ناوهێنا كەپەیامەكەیان ئاشكرا دەكەوتەوە خزمەتی دەسەڵاتەوە لەوانەیە كەسانێك هەبن ئەم جۆرە كارە بكەن، بەڵام كێ ئەم كلتورەی لەناو رۆژنامەنوساندا رەواكردوە لەغەیری دەسەڵات؟ كەتەنها دەسەڵات ئەم كۆمپلێكسەی لەهێزی بەرامبەری هەیەو مەگەر هەر راگەیاندنەكانی ئەوان بەم كارە هەستابن، كێ هەموو پڕەنسیبو بەهاكانی ئەم گەلەی وەك ئامڕازێك بۆ بەرژەوەندی حیزبیو خۆیی بەكارهێناوە؟ لەدەسەڵات زیاتر كێ دەتوانێت رێگە بەسیخوڕی هەر وڵاتێك بدات، كە لەم هەرێمەدا بەئاسانی كاری خۆیان بەڕێوە بەرن.
دەبو بەشداربوانی بەرنامەكە رێگەیان بەخۆیان نەدایە بەم شێوەیە لەم پیلانە بگلانایەو بەهەموو باییەك شەنیان نەكردایە، ئەو كەیسانەی بەنمونە هێنرایەوە كەئاسایش باس لەرۆژنامەنوسی سیخوڕ دەكات گەرەنتی چیە بۆ راستیان؟ لەكاتێكدا هەر كەسو لایەنێك لەگەڵ داخوازیو رای ئاسایشو دەسەڵاتدا یەكنەگرێتەوە زۆر زانایانە توانای ناو زڕاندنیان هەیەو ناوی لێدەنێن.
دەسەڵات هێندە كورتبینو بێ ئیرادەیە كەهەر گەمەو پیلانێكی دەرەكیو ناوچەیی نایهەژێنێتو خوێندنەوەی وردو راستگۆیانەی بۆ ناكات، كەچی لەكرانەوەی پۆزەتیڤ كەخزمەت بەخەڵكو دۆزەكەی دەكات لەشێوەی بەرەو پێشچونی راگەیاندنی سەربەخۆو نوخبەیەكی ئاگادار دەترسێتو خۆی دەكاتە قارەمانی گۆڕەپانەكەو كپی دەكات.
لەرۆژگارێكدا پەرلەمانی كوردستان لەدوا كۆبونەوەی خۆیدا دەنگ بەلیستی داخراو دەداتو پیرۆزی یەكەم پەرلەمانی دامەزراوو دەستكەوتێكی راپەڕین دەشكێنێتو پێشێلی دەكاتو هەڵبژاردن لەوادەی خۆی دوا دەخەنو بڕی263ملیار دینار لەبودجەی ساڵی2008ی هەرێم دەوترێت حكومەتی ناوەندی رەوانەی ناكاتو بێجگە لەكەمكردنەوەی زیاتر لەیەك ترلیۆن دینار لەبودجەی هەرێم، پەرلەمانی كوردستان ئاگاداری ئەم بڕە نیەو حكومەتی هەرێم بەئارەزوی خۆی مامەڵەی پێوەدەكات كەس نازانێت كێ لێی بەرپرسیارە، كە ئەمە هێشتا مشتێكە لەخەروارێك لەگەندەڵیەكانی هەرێمی كوردستان، ئایا رەخنەگرتنو وروژاندنی ئەم مەسەلانە خزمەتە بەدوژمنان، یان ئامادەكردنی گەلێكە بۆ ئاگاداربون لەپراتیكی دەسەڵاتێك كەخۆی بەنوێنەری دەزانێت؟ راگەیاندنكارە حیزبیەكان لەپیلانێكدا بەشدارن كەزەبرە لەدیموكراسیو پاشەڕۆژی گەلێكو راستەوخۆ پێكهێنانی داوایەكی ناحەزانی بەرەوپێش بردنی دۆزی گەلی كوردە.
دەبێت رۆژنامەی هاوڵاتی غەرامەی قورس بكرێتو سەرۆك كۆمار سەركەوتو بێتو پڕۆژەی 10پەرلەمانتار بۆ پەسندكردنی لیستی كراوە لەبەرئەوەی كەمینەن بكرێن بەقوربانی زۆرینەی حیزبی پەرلەمانو سەرنەكەوێتو هەر رۆژنامەنوسێكی كاراو سەربەخۆ شەرم بكات لەپیشەكەی چونكە دەسەڵات بەناوو دەستەواژەی نوێو ناشیاو تاوانباریان دەكات لەبەرامبەردا بەرنامەی بەپیلان بۆ هێرش بۆ سەر میدیای ئەهلی لەبرەودا بێت، ئەگەر میدیای ئەهلی نەبێت، دەبێت سازشی هەمیشەیی سەركردەكان لەسەر مەسەلە چارەنوسسازەكانو شكستیانو بێ مافیو بێ بەرنامەییو بەكارهێنانی پۆستو دەسەڵاتیان بۆ بەرژەوەندی حیزبیو خێزانی بەهەنگاوی سەركەوتو باس بكرێن.
ئەگەر هەبونی سیخوڕیو پێشێلكردنی ئاسایشی نەتەوەییان لامەبەستە بۆ میتو ئیتلاعاتو سیخوڕی سەرجەم وڵاتان لەم وڵاتەدا بونەتە خاوەن ماڵ؟ ئایا سیخورٍِ ئەوانەن كەداوا دەكەن یاسای مافی بەدەستهێنانی زانیاری هەبێتو بەڕونی زانیاریەكان بۆ خەڵك بگوێزنەوەو میللەت ئاگادار بكەن، یان ئەوانەی بەملیۆنان لاپەڕە زانیارییان داوەتە دوژمنانو ئێستا لێیان خۆش بونو لەناو حیزبەكاندا سەركردەنو لەسایەی حیزبدا كار بۆ دوژمنانی ئەم گەلە دەكەنو دەزگای چاودێریو سیخورٍِی لەسەر خەباتگێڕانی پارچەكانی تر لەهەرێمدا دەكەنەوە؟ بۆیە لێدانی میدیای ئەهلیو كپكردنی ئەو دەنگانەو دەستگیركردنی رۆژنامەنوسانو سازكردنی ئەم بەرنامانە پیلانێكی دەرەكییەو بەجێگەیاندنی داخوازییەكانیانەو زەنگێكی مەترسیدارە لەبەردەم پڕۆسەی دیموكراسیو پێشكەوتنی كۆمەڵێكی مەدەنیو كەسانی وای بۆ دەخەنە كار كەخۆش بەدەستەوە بێنو بەرامبەر هەندێك ئیمتیازی مادی زوو قایل دەكرێن.
[email protected]


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)