کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


هەرسێ فراكسیۆنى ئۆپۆزسیۆن داوا دەكەن هێرش كردنە سەر بورهان رەشید بخرێتە بەرنامەى كارى دانیشتنى ئەمرۆ

Monday, 07/03/2011, 12:00


هەرسێ فراكسیۆنى ئۆپۆزسیۆن(گۆڕان، یەكگرتو و كۆمەڵ) داوا دەكەن هێرش كردنە سەرپەرلەمانتارى فراكسیۆنى گۆڕان بورهان رەشید لەلایەن پەرلەمانتار فاچل بەشارەتى و پاسەوانەكانى و لایەنگرى پاسەوانانى پەرلەمان بخرێتەر بەرنامەى كارى دانیشتنى ئەمرۆى پەرلەمان و سەرۆكایەتى پەرلەمان بە توندى ئیدانەى ئەو كارە بكات و رێگرى لە دووبارە بوونەوەى ئەم كارە بكات.
ئەمەش دەقى داواكاریەكەى فراكسیۆنە ئۆپۆزسیۆنەكان:

بەرێز/ سەرۆكى پەرلەمانى كوردستان
بابەت/ بەرنامەى كار

ســــڵاورێز ...
داوا لە بەرێزتان دەكەین ڕووداوى دوێنى ى دەست درێژى كردنە سەر پەرلەمانتار (بورهان رشید حسن) لە ناو پەرلەمانى كوردستان لەلایەن پەرلەمانتار (فاچل بەشارەتى) و پاسەوانەكانى و لایەنداریكردنى پاسەوانەكانى پەرلەمانى كوردستان.لە دانیشتنى ئەمرۆى پەرلەمانى كوردستان باس بكرێتو سەرۆكایەتى پەرلەمان هەڵوێستى روونى خۆى بخاتەروو. تیایدا بە توندى ئیدانەى ئەو دەست درێژكردنە بكرێت و رێگە بگرێت لە دووبارە كردنەوەى رووداوى لەو شێوە.


لەگەڵ رێزدا...

فراكسیۆنى گۆڕان فراكسیۆنى یەكگرتوو فراكسیۆنى كۆمەڵ
7/3/2011



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە