ئەوە كێ یە بیر لەخیانەت دەكاتەوە؟
Thursday, 30/08/2012, 12:00
لە ساڵیادى تاوانە بێ شەرم و خەجاڵەتیەكەى 31 ئابدا بەنیاز بووم شتێك بنووسم كەلەئاستى گەورەیى ئەوتاوانەدابێت،زۆر بیرمكردەوە و زۆر بابەت و شت بەمێشكمدا گوزەریكرد.
،گەلێك زانیارى و بەڵگەم لەسەر پارتى و بارزانى خوێندەوە،هەر لە راكردنى ترسنۆكانەى مستەفا بارزانى وبەجێهێشتنى قازى و كۆمارى مهاباد، بۆنۆكەرایەتى بۆ عبدالكریم قاسم و خۆبچوكردنەوەى لەئاستیداو بڵێت(من قەیتانى قۆنەرەكانى عبدالكریم قاسمم) و دواتر بۆ جاشایەتى بۆشاى ئێران ودەست ماچكردنى و كلكە لەقێ بۆى وتەسلیمكردنەوەى ملا ئاوارە سولیمانى موعینى و پاشان خیانەتى قیادە موقەتەو كارەساتى هەكارى و دوبارە بونەوەى جاشایەتى بۆ خومەینى ومێزەربەسەرەكان و پاشان بوون بە پیاو و نۆكەرى عوسمانى و شەڕكردن لەدژى پەكەكەو بۆ خیانەتى 31 ى ئاب ،هەموو ئەمانەم كردبوون بەتەوەرو خاڵى سەرەكى نوسینەكەم.ویستم بەكامى دڵى خۆم بە پارتى وبنەماڵە وسەرۆك وچەورە و مەسینە بەدەستەكانى دا بێمە خوارەوە،بەڵام نەمكرد و كەوتمە گومانەوە وتم با پیاو لەخۆیەوە تفەنگ بەتاریكیەوە نەنێت كێ ئەڵێت پارتى خائین و جاشە ئەدى ئەوە نیە بۆخۆیان بەگەورەیى و خەتاتى لەسەر لافیتەى زەرد نوسیویانە و پێمان دەڵێن(هەركەس بیر لەخیانەت وجاشایەتى دەكاتەوە مافى نیە لەسەر خاكى پیرۆزى كوردستان بژى.) ئەرێ بەڕێزینە ئێوە دونیا دیدەن وسەرتان لە سیاسەت و ئەو شتانە دەردەچێت ئەبێت مەخسەدیان كێ بێت؟ بۆئەم یادە ئەو لافیتەیە دەكەمە دیارى بۆ مەسعود بارزانى و پێى دەڵێم لەو رۆژەدا هیچ خۆتان شەرمەزارو خەجاڵەت و روورەش مەكەن بەڵكو تەنها ناوەرۆكى ئەو نوسینەمان بۆ جێبەجێ بكەن
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست