پارتى لە هەولێر لە راپەڕینى مردووەكانیش دەترسێ
Monday, 07/03/2011, 12:00
لەم رۆژانەدا سەردانى گۆڕستانى (شێخ ئەحمەد)م كرد لە شارى هەولێر كەچى بینیم بازگەیەكى پۆلیس لە ناو گۆڕستانەكە دانرابوو، هەر كەسێ پێیدا بهاتایە پرسیاریان لێى دەكر، منیش پرسیم: خۆ هیچ نەبووە ؟
وەڵامى ئەوانیش ئەوەبوو كە وەزعەكە تەواو نیە دیارە مەبەستیان ئەوەبوو كە هەوڵى خۆپیشاندان هەیە لە هەولێر .
باشە ئەگەر خۆپیشاندان لە ناو هەولێر بكرێت مردووەكان چ پەیوەندیەكیان بە خۆپێشاندانەوەهەیە، تۆ بڵێى زوڵم وستەمى پارتى لە هەولێر مردووەكانیشى تووڕەكردبێ ونیازى راپەڕینیان هەبێت!!!!
بە ڕاستى هەموو دانیشتوانى بەشەرەفى هەولێر دەزانن كە پارتى لە سێبەرى خۆشى دەترسێ ، چونكە خۆپیشاندان زەنگى مەرگى پارتى و بارزانیە نەك تەنها لە هەولێر بەڵكو لە هەموو كوردستان وێنا دەكات.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست