کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


مالیكى وسەركردایەتى سیاسى كورد

Monday, 28/05/2012, 12:00



هەرلەسەرووبەندى هەوڵەكان بۆ ڕوخانى دیكتاتۆرەكەى پێشووى عێراق (ێدام حسین) دەبووسەرانى سیاسى كوردبەتەواوى بیروڕاجیاوازەكانەوە ئامادەكاریان بكردایە بۆ وەدەستهێنانى ماف و داخوازیەكانى گەلى كوردوگەڕاندنەوە ى ناوچە داگیركراوەكانى كوردستان وبەرگرتن لە سەرهەڵدانەوەى دیكتاتۆریەتێكى تر كە ئەمە نە شاراوەو نەحەتمیە كە دەبووبزانرایە لەم عێراقەدا دیكتاتۆریەت خۆى دووبارە دەكاتەوە...چونكە وەك پێشینان ووتویانە (مانگە شەوولەبنەرۆژدیارە) جا سەرهەڵدانەوەى سەركوتكردنى كوردودرووست بونەوەى دیكتاتۆرێكى تر هەرلەسەرەتاى درووستبونى (مجلیسى حكوم) ى عێراق بەدى دەكرا ئێستە مالیكى یە ئەگەر ئەمیش نەبوایە هەردروست دەبویەوە مالیكى یەكان لەم وڵاتەى ئێمەدا زۆرن بەتایبەت بەرانبەر بەگەلى كوردو كوردستان زۆرهۆكارووخەم ساردى سەركردایەتى كوردهۆكارووهەلى دایە (جەعفەرى پێش مالیكى بۆى نەلوا بەڵام ئێستە مالیكى بۆى لواوە وتازەیش سەركردایەتى سیاسى كورد وەدەنگ دێت كە پێم وایە درەنگ كەوتون ودەبووهەرلەسەرەتایى ڕوخانى ڕژێمى پێشووداكارى جدى وفیعلى بكرایە بۆوەدەستهێنانەوەى مافەزەوتكراوەكانمان ...كەپێم وایە لە ڕووخانى ڕژێمدا نەدەبووقیادەكانى كوردبڕۆشتنایەتە بغدادوئەوئ بكەنە شوێنى دانیشتنیان ودەبووهەمووسەركردایەتیەكانیان لەناوچە داگیركراوەكان بەتایبەت كركوك جێگیربكردایەووململانێى نێووخۆیان لەووشارانە بەدووربخستایە وبەیەكجەستەیى كاریان بكردایە كەمن بۆخۆم ئەوكات یەكێك بوم لەوپێشمەرگانەى جومە كركوك شەڕەپەڕۆومل ملانێكان بەئەندازەیەك بوون گومانى تەقینەوەیمان دەكرد...یاخود دەكرالەكاتى پێویستبونى كورد بۆدروستكردنى حكومەتى نوێى عێراق كوردووسەركردایەتیەكەى مەرجى بەشداربونیان هەبوایە بۆبەدەسهێنانەوەى مافە زەوتكراوەكان ودووبارەنەبونەوەى دیكتاتۆریەت ودوبارەنەبونەوەى ناحەقیەكان بە میلەتى كورد ئەمانە (فارس گوتەنى گوزەشت) چى ئەركى ئێستەى سەركردایەتى سیاسى كوردە بۆڕێگەگرتن لە هەنگاوەكانى مالیكى ومالیكیەكان بەرەوودیكتاتۆریەت بەبۆچونى من زۆرهەنگاوى گرنگ وكردارى هەیە دەبێ كارى بۆبكرێت...1-..یەك گوتارى سیاسى كورد..2-..وازهێنان لە ملاملانئ نادروستەكانى ئەحزابەكان وبەتایبەت هەردووحزبى دەسەڵات.. 3- ..بەتەنها یەكێتى وپارتى لەئاستى بەگژداچونەوەو ڕاگرتنى كرداریە نادروست ونایاسایەكانى مالیكى دانین بۆیە ڕاو وەرگرتن وڕاوێژكردن وموشارەكە پێكردنى تەواوى حزبەكانى ترى كوردستان بۆ بەهێزكردنى هێزى فشارحستنە سەرمالیكى..4- كۆبونەوە پێنج قۆڵیەكەى هەولێرئیدامەى پێبدرێت وفراوانبكرێت بە سود وەرگرتن لەحزب وهێزە پێشكەوتوخوازە ناڕازییە كان بەرانبەرمالیكى لە عێراق ..ئەمانەوزۆرئەنگاووكارى جدیانە پێویستە لەسەرسەركردایەتى سیاسى كوردبۆئەوەى بگاتە بنبەست لەگەڵ ئەم دۆخەى تێى كەوتوە


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە