زانیار مه‌لا عابید: تا ئێستا كه‌س به‌سه‌ری نه‌كردوینه‌ته‌وه!!!
Friday, 10/02/2012, 12:00
له كاتێكدا وێنه‌ی به‌رپرسان ومنداڵی به‌رپرسان ده‌بینین له جوانترین به‌رگ وكه‌شخه‌ترین ئۆتۆمبیل و دڵڕفێنترین دیمه‌ندا خۆشیه‌كانی ژیان ده‌چێژن, له‌هه‌مانكاتدا ده‌یان وسه‌دان منداڵ وگه‌نجی ئه‌م ووڵاته‌ی ئێمه له ئازاراویترین دیمه‌نداو له‌ژێر ڕه‌حمه‌تی باراندا سه‌ریان ناوه به دیوارێكی ماڵه تاریكه‌كانیان وبه‌ده‌م هه‌ڵله‌رزینی ده‌ست سه‌رماوه ده‌ست به دوعا نزا ده‌كه‌ن خوایه ئه‌م بارانه بوه‌ستێنه, خوایه نامانه‌وێ باران ببارێت, خوایه گیان ئیتر به‌سه با بارانی ڕه‌حمه‌تت بوه‌ستێ, كه‌سێك نه‌زانێ بۆچی نایه‌ناوێ باران ببارێت پێی وایه ناشكوره به نیعمه‌تی خودا, به‌ڵام كه نێوان دێڕه‌كانی ئه‌م دوعایه ده‌خوێنیته‌وه ئینجا ده‌زانی كه خۆی و دایك وبرا وخوشكه بچوكه‌كانی له‌ژێر سه‌ربانێكی گلًَی داته‌پیودا به‌ده‌م گریانه‌وه بیر له‌وه ده‌كه‌نه‌وه وه‌ك چۆن سه‌ربه‌رزی وجوامێری باوكیان بێ نازی باوكایه‌تی كردن,نه‌وه‌كا بارانه‌كه‌ی په‌روه‌ردگاریش رۆحی پاكی په‌پوله ئاسایان لێ بسه‌نێته‌وه پێش ئه‌وه‌ی به‌دیداری باوكه زیندانی كراوه‌كه‌یان شاد ببنه‌وه‌و تێر تێر له‌ئامێزی گه‌رمی بگرن تا ئه‌و ئازارانه‌ی ماوه‌ی 8 ساڵه له‌دوری باوكیان چه‌شتویانه‌و كه‌سێك نه‌بوه لایان لێ بكاته‌وه نه‌مێنێت , له‌م ووڵاته‌ی ئێمه‌دا زۆرن ئه‌و منداڵانه‌ی كه به‌هۆی سیاسه‌تی نه‌گریسی سه‌رانی كورده‌وه له‌نازی باوك بێ به‌ش بوون, ناخۆشتر له‌وه‌ش بێ هه‌ڵوێستی و پشت تێكردنی ئه‌وانه‌ن كه‌پێت وابوه براو دۆستن, كه‌م كه‌س هه‌یه ناوی مه‌لا عابیدی نه‌بیستبێت, هه‌ر كه‌سێكیش نازانێت كێیه با له‌م هه‌ڵوێسته‌وه بزانێت باسی كێ ئه‌كه‌ین.
مه‌لا عابید فه‌رمانده‌یه‌كی سه‌ربازی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی بوو,یه‌كێك بو له‌و كه‌سانه‌ی خاوه‌نی مێژویه‌كی پاكی به‌رخودان وروبه‌روبونه‌وه‌ی رژێمی به‌عس و پێشمه‌رگه‌ی ئازای پارێزه‌ری كوردستان بوو, دوای داگیركردنی عێراق ودامه‌زراندنی ده‌زگاكانی فڕاندن وكوشتن له‌لایه‌ن یه‌كێتی وپارتیه‌وه, چه‌ند جارێك له‌لایه‌ن پاڤێڵ تاڵه‌بانیه‌وه كه به‌رپرسی ده‌زگای به‌ناو دژه تیرۆری یه‌كێتی بوو داوای ئه‌وه‌ی لێ كرا ببێته هاوكاری ده‌زگای زانیاری و به‌هۆی پێگه‌كه‌ی له‌ناو ئیسلامیه‌كاندا زانیاری له‌سه‌ر به‌رپرسان وجموجوڵیان كۆبكاته‌وه, به‌ڵام مه‌لا عابید به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك كارێكی له‌و جۆره ڕه‌تده‌كاته‌وه‌و ئاماده نیه به هیچ جۆرێك سه‌ر بۆ ئه‌و كارانه دانه‌وێنێت, بۆیه دوای 7 جار بانگ كردن له لایه‌ن پاڤێڵه‌وه هه‌ره‌شه‌ی ئه‌وه‌ی لێ ئه‌كرێت ئه‌گه‌ر ئه‌م جاره ئاماده نه‌بێت بۆ ئه‌نجامدانی داخوازیه‌كانیان ئه‌وا سه‌رنگوم ده‌كرێت, بۆیه له بینینی هه‌شته‌م وله لایه‌ن پاڤێڵه‌وه, مه‌لا عابید شوێن بزر ده‌كرێت وتا ئێسته‌ش نه دراوه‌ته دادگایه‌كی عادیلانه‌ی ئاشكرا‌و نه چاره‌نوسی دیاری كراوه كه له كوێیه‌و چی به‌سه‌رهاتوه, زانیار كه كوڕه گه‌وره‌ی مه‌لا عابیده, هه‌رچه‌ند به‌ته‌مه‌ن گه‌وره نیه به‌ڵام باوكی ئاسا گه‌وره‌تر ده‌رده‌كه‌وێت له چاو ته‌مه‌نیدا, زانیار خاوه‌نی هه‌ڵوێست گه‌لێكه زۆر سه‌ركرده‌ی پارته ئیسلامیه‌كانی كوردستان نیانه, یان له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌ت نایانه‌وێ له‌و هه‌ڵوێستانه‌یان هه‌بێت,زانیار له‌م چاوپێكه‌وتنه‌دا كۆمه‌ڵێك زانیاری ده‌دركێنێت كه جێی هه‌ڵوێسته له‌سه‌ر كردنه:
پ1/ ئه‌گه‌ر باسی چۆنیه‌تی فڕاندنی باوكت بكه‌یت,چۆن گه‌رایه‌وه؟له‌سه‌ر قسه‌ی كێ؟
زانیار/بسم الله الرحمن الرحیم سه‌ره‌تا زۆر سوپاستان ده‌كه‌م بۆ ئه‌م به‌سه‌ركردنه‌وه‌یه‌و گه‌یاندنی ده‌نگمان به‌كه‌سانی ئازادی خواز وخاوه‌ن هه‌ستی ئینسانی وه ده‌رخستنی زوڵمێك له زوڵمه گه‌وره‌كانی ده‌سه‌ڵاتی كوردی له‌كه‌سه شۆرشگێره‌كانی بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی گه‌لی كورد,باوكم له‌رۆژی شه‌ممه 12/7/2003 كاتژمێر 10 له‌ماڵه‌وه ده‌رچو له‌گه‌ڵ كوڕێكی پورزای كه ئه‌وكات سه‌یاره‌یه‌كی پێ بوو, ووتی بمگه‌یه‌نه گامێشته‌په ودواتر به‌یه‌كه‌وه ئه‌رۆین بۆ سلێمانی,ئه‌ویش بۆ ئه‌وه چونه گامێشته‌په تا به‌كه‌سوكاری رابگه‌یه‌نێت كه ئه‌روات بۆ لای پاڤێڵ تاڵه‌بانی,ئه‌ویش له‌به‌رئه‌وه‌ی كه پاڤێڵ چه‌ند داواكاریه‌كی له‌باوكم هه‌بو , داواكاریه‌كانیش بریتی بوون له‌وه‌ی باوكم بچێته لای مامۆستا مه‌لا عه‌لی ره‌حمه‌تی و وه‌ك ده‌زگای زانیاری كار بۆ یه‌كێتی بكات, لای هه‌موانیش روونه كه مه‌لا عابید ئه‌هلی ئه‌و شتانه نیه‌و خیانه‌ت لای هێڵی سوره, چ جای خیانه‌ت له‌یه‌كێك بكات كه فه‌رقی كوره‌كانی خۆی ومه‌لا عابیدی نه‌كردوه, پاڤێڵ وه‌عدی سه‌روه‌ت وسامان وئیمتیازاتی زۆر ده‌دات به باوكم به‌مه‌رجێ كار بۆ ده‌زگای زانیاری بكات, به‌ڵام الحمدلله شانازیه بۆ من كه كوڕی ئه‌و پیاوه‌م وبۆ هێزه ئیسلامیه‌كان كه پیاوانێكی وه‌ك مه‌لا عابیدیان تیادایه ودنیای خستۆته پشت گوێ بۆ دین وسه‌رخستنی ئیسلام.
پ2/دواجار كه باوكت له‌ماڵ ده‌رچوو چی پێ ووتن؟
زانیار/كه باوكم له‌ماڵه‌وه ده‌رچوو ئه‌و كات من ته‌مه‌نم منداڵ بوو, له دۆخێكی باش‌دا نه‌بوین,له‌ماڵ خزمێكمان بوین له‌سه‌ید سادق جێیان كردبوینه‌وه,چه‌نده‌مین جاره ده‌یڵێمه‌وه ماڵیان ئاوا بێت و هه‌میشه خاوه‌ن ماڵ بن, به‌راستی زه‌حمه‌تی زۆرمان بوه بۆیان وهه‌تا ماوین مه‌منونیانین, باوكم هه‌ر ئه‌وه‌ی پێ ووتین: ئه‌وه من ئه‌رۆم بۆ لای پاڤێڵ ئه‌گه‌ر داواكاریه‌كانیان جێبه‌جێ بكه‌م ئه‌واله هه‌موو عێراق ئازادم و ئه‌گه‌ریش داواكاریه‌كانیان جێبه‌جێ نه‌كه‌م ده‌ستگیر ده‌كرێم,به‌س من هیچ له‌خۆما شك نابه‌م وئه‌رۆم بزانم خوا چی له‌چاره نوسیوین, ئه‌وه بوو رۆشت‌و داواكاریه‌كانیانی جێبه‌جێ نه‌كرد وده‌ستگیركرا, كۆبونه‌وه‌كه‌ش له‌نێوان پاڤێڵ ومه‌لا عابیددا بوه‌و جاری هه‌شته‌م بوه‌و دواكۆبونه‌وه‌ش بوه.
پ3/ساته‌كانی سه‌ره‌تای دیار نه‌مانی باوكت چۆن بوو؟چیتان كرد؟ گه‌شتنه چ ئه‌نجامێك؟
زانیار/له‌سه‌ره‌تاوه نه‌مانزانی كه ده‌ستگیركراوه تاماوه‌ی 3 مانگ,دواتر كه‌زانیمان زۆر لایه‌نمان ئاگادار كردوه‌و تكای هه‌وڵدانمان لێ كردن به‌ڵام هیچمان ده‌ست نه‌كه‌وت,له‌سه‌ره‌تاوه هه‌وڵه‌كان ته‌نها له‌لایه‌ن مامه‌كانم وخزمه‌كانمانه‌وه بوو,ئه‌وانیش ئه‌وه‌ی پێیان كرابێت كردویانه, من ئاگام له هه‌وڵه‌كانیان نیه به‌ته‌واوه‌تی.
پ4/له‌ماوه‌ی ئه‌م چه‌ند ساڵه هیچ زانیاریه‌كتان پێ گه‌شتوه له‌سه‌ر باوكت؟یان په‌یامێك؟
زانیار/له‌ماوه‌ی ئه‌م چه‌ند ساڵه‌دا زۆر كه‌س وتویانه له‌فڵانه زیندان بینیمان یان له‌وێ بینیمان به‌س هیچیان مایه‌ی دڵخۆشی نه‌بون, چونكه به‌ڵگه‌یه‌كی وه‌هایان پێ نه‌بوه‌و هه‌موشیان وتویانه نابێ ناومان به‌رن وباسمان بكه‌ن وه‌راستیه‌كه‌شی نازانین سه‌رچاوه‌ی قسه‌كان كێن وكێ كردونی وبه‌چه‌ندین ده‌م گه‌شتۆته‌وه ئێمه!. وه هیچ په‌یامێكیشمان پێ نه‌گه‌شتوه.
پ5/ئایا به‌رپرسانی ئیسلامی هیچ هه‌وڵێكی جدییان داوه بۆ سۆراغ كردنی باوكت؟
زانیار/چ لایه‌نی بزووتنه‌وه‌و چ لایه‌نی كۆمه‌ڵ زۆر جار وتویانه هه‌وڵمان داوه‌و قسه‌ی جدیمان لێ كردوه, به‌س هه‌تا ئێسته شتێكی وادیار نیه كه مایه‌ی دڵخۆشی ئێمه‌و دڵسۆزانمان بێت, به‌وته‌ی خۆیان هه‌ریه‌ك له مامۆستا عه‌لی باپیر‌و مامۆستا مه‌لا سدیق و وه‌فده‌كانی مه‌كته‌ب سیاسی بزووتنه‌وه ئه‌ڵێن زۆر جه‌ختمان له‌سه‌ری كردۆته‌وه به هیچ كامێكیان نه‌یانتوانیوه سۆراغی بكه‌ن.
پ6/زۆر جار په‌رله‌مانتارانی ئیسلامی باس له به‌دواداگه‌ڕانی بێسه‌روشوێنكراوانی ئیسلامی‌دا ده‌كه‌ن وباس له‌وه ده‌كه‌ن ناوی ئه‌و كه‌سانه‌ی بێسه‌روشوێن كراون ده‌ده‌نه په‌رله‌مان ودوو حیزبه‌كه, ئایا كه‌سیان هاتونه‌ته لاتان بۆ به‌دواداچونی كێسی باوكت؟ئایا هیچ ده‌ره‌نجامێكیان هه‌بوه؟
زانیار/تا ئێستا هیچ كه‌س نه‌هاتۆته ماڵمان, نه‌ئیسلامی ونه‌غه‌یره ئیسلامی, بۆ ئه‌وه‌ی قسه‌ی ئێمه وه‌رگرێت وهه‌وڵی جدیی بۆ بدات. به‌ڵام په‌رله‌مانتارانیش نه‌ك به‌ته‌نها ئیسلامی به‌ڵكو په‌رله‌مانتارانی گۆرانیش هه‌وڵیان داوه پرۆژه یاسایه‌كیان خستۆته به‌رده‌م په‌رله‌مان زۆرێك له‌كه‌سوكاری بێسه‌روشوێنانیان بانگ كردۆته نوسینگه‌ی په‌رله‌مان له سلێمانی وفۆرمیان پێ پر كردینه‌وه‌و هه‌ندێ زانیاریان لێ وه‌رگرتین, به‌ڵام ئه‌وانیش ده‌نگیان نیه, هه‌روه‌ها دكتۆر ئه‌حمه‌د وه‌رتێ په‌رله‌مانتاری بزووتنه‌وه چه‌ند دانیشتنێكی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی حوكمه‌ت دكتۆر به‌رهه‌م ساڵح كردوه سه‌باره‌ت به‌و كێسه به‌ڵام ئه‌ویش هه‌واڵێكی ته‌واوه‌تیم لێی نیه.لای هه‌موان ئاشكرایه كاره‌كانی په‌رله‌مان به‌سه‌ختی به‌رێوه ئه‌چێت بۆیه ده‌ست خۆشیان لێ ئه‌كه‌ین, به‌ڵام گله‌ییمان له بزووتنه‌وه‌و كۆمه‌ڵ هه‌یه به‌تایبه‌تی چونكه هه‌تا ئێستا منداڵێكیشیان نه‌ناردوه بڵێن ئه‌وه كۆمه‌ڵ یان بزووتنه‌وه سه‌لامێكتان لێ ئه‌كه‌ن, چونكه ئێوه كه‌سوكاری سه‌ركرده‌یه‌ك وبرایه‌كی ئێمه‌ن وه‌ك حیزب, وه‌ك شه‌خسیه‌ته‌كان كاك محمدی مه‌لا عه‌لی هاته ماڵی نه‌نكم, زۆر دڵخۆش بوین, هه‌تا مردن له‌بیرمان ناچێته‌وه وهه‌موو جارێ نه‌نێم باسی ئه‌كاته‌وه.
پ7/ئه‌ی به‌رپرسانی یه‌كێتی هیچ وه‌ڵامێكی جدییان داونه‌ته‌وه سه‌باره‌ت به باوكت؟
زانیار/هه‌تا ئێستا هیچ كه‌سێكی یه‌كێتی به‌هیچ جۆرێ وه‌ڵامی نه‌داوینه‌ته‌وه چونكه وه‌ڵامیان پێ نیه ونازانن چۆن جواب به‌نه‌وه, خۆشیان باش ئه‌زانن ئه‌م كاره‌یان فول دژی مافی ئینسان و ئازادییه كه به‌حیساب دروشمی خۆیانه‌ّ!!!
پ8/ئه‌ی رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی به‌سه‌ریان كردونه‌ته‌وه؟هیچ كاتێك به‌دواداچونیان كردوه بۆ كه‌یسی مه‌لا عابید؟
زانیار/نه‌خێر هیچ رێكخراوێك به‌سه‌ری نه‌كردوینه‌ته‌وه وهه‌تا خۆشمان داوامان لێ كردون به‌س هیچ وه‌ڵامێكیان نه‌یاوینه‌ته‌وه, خۆمان چوینه نوسینگه‌ی سلێمانی خاچی سور هه‌موو زانیاریه‌كمان دانێ به‌ڵام هه‌تا ئێستا جوابیان نه‌یاوینه‌ته‌وه, دواتریش خۆم ته‌له‌فونم بۆ رێكخراوی چاك كرد‌و هه‌موو زانیاریه‌كانم پێ گه‌یاندن ئه‌وانیش هیچ وه‌ڵامێكیان نه‌بوو.
پ9/بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی له‌سه‌ر بێ سه‌روشوێنكردنی ئه‌ندامه‌كانی شكاتی له‌سه‌ر ئاسایش ودژه تیرۆر تۆمار كردوه؟تا ئێستا داواكاری گشتی بانگی كردون تا ووته‌تان وه‌ربگرێت سه‌باره‌ت به بێسه‌روشوێنكردنی باوكت؟
زانیار/به‌ڵێ بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی زیاتر هه‌وڵی بۆ سۆراغ كردنی باوكم داوه‌و ده‌زگای مافی مرۆڤی بزوتنه‌وه‌ی راسپاردوه تا به‌دواداچون بۆ ده‌ستگیركراوه‌كانی بكات یه‌كێك له‌و هه‌وڵانه‌ش داوای یاسایی تۆمار كردوه‌و یه‌كێك له‌بێ سه‌روشوێنكراوه‌كانی مه‌لا عابیده‌و پارێزه‌ری بۆ دابین كردوه,هه‌روه‌ها دادگا ووته‌ی هه‌ریه‌ك له دایكم وه‌ك داواكارێك, من وه‌ك ئاگاداری هه‌ندێك له‌كاروباری باوكم,مامه هادیم وه‌ك ئاگادارێك, كاك محمدیش ئه‌و سایه‌قه‌ی كه له‌گه‌ڵ باوكما رۆشتوه هه‌موو شوێنه‌كانی پیشانی دادگا داوه به‌س ئیتر ئاگادار نین هه‌تا ئێستا ئه‌و كه‌یسه چی به‌سه‌ر هاتوه؟
پ10/ژیانتان چۆنه؟كێ سه‌رپه‌رشتی ژیانتان ئه‌كات؟
زانیار/له‌خوا به‌زیاد بێت خراپ نیه, له‌دوای بێ سه‌روشوێنكردنی باوكمه‌وه وازم له مه‌كته‌ب هێناوه‌و ده‌ستم كردوه به ئیش كردن هه‌ر له‌شاگردی وكرێكاری وله هه‌مه جۆره هه‌ر چۆن بێت پشتیوان به‌خوا موحتاجی ده‌ستی نامه‌رد نه‌بوین وله‌سه‌ر پێی خۆمان وه‌ستاوین,سوپاسی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی ئه‌كه‌م به‌م دواییه مه‌عاشێكی بۆ برینه‌وه, سه‌رپه‌رشتی خێزانكه‌مان ئه‌كه‌م هه‌ندێ جار له‌ئاستی پێویست وهه‌ندێ جاریش له‌ئاستی پێویستا نیم, به‌ڵام له‌من زیاتر كه‌سێكی تر نیه و ئه‌بوایه لانی كه‌م ژیانمان وا نه‌بوایه,ته‌نها و ته‌نها ژوورێك و هه‌یوانێكی خنجیلانه‌مان هه‌یه‌و ئه‌ویش دوای رۆشتنی باوكم به‌یارمه‌تی خاڵم ومامێكم كردومانه‌ته‌وه.
پ11/چ په‌یامێكت هه‌یه بۆ ڕای گشتی؟
زانیار/ته‌نها په‌یامم بۆ رای گشتی وبه‌تایبه‌ت برا ئیسلامیه‌كان له‌هه‌ر شوێنێكی ئه‌م دنیا هه‌ن, به‌وانه‌ی ده‌ربه‌ده‌رن وبه‌وانه‌ی له‌ناو ماڵ ومنداڵی خۆیاندان وه‌رن سه‌یری ژیانی منداڵه‌كانی مه‌لا عابید بكه‌ن وسه‌یری ژیانی خۆیان بكه‌ن, بزانن سه‌ربه‌رزی له خانوو كۆشك وته‌لاردایه؟ناو‌و ناوبانگ به‌پاره‌و سه‌یاره نیه!ئه‌وانه‌ی ته‌نها پیاوه‌تی وشه‌هامه‌ت وگه‌وره‌یی له‌پاره‌و سه‌روه‌ت وسامانا ئه‌بیننوه ئه‌وانه زۆر نزمه! با بێن سه‌یری منداڵه‌كانی مه‌لا عابید بكه‌ن خۆی له زیندان به‌بێ سۆراغ ومنداڵه‌كانیشی له ژیانێكی نمونه‌ی زیندان, به‌دۆست ودوژمنه‌وه باسی مه‌ردی مه‌لا عابید ئه‌كه‌ن, تامه‌زرۆی بینینه‌وه‌ی ئه‌كه‌ن, له‌گه‌ڵ بینینی منا چاویان پڕ ئه‌بێت له فرمێسك وده‌میان له قسه ئه‌كه‌وێ به‌ڵام زۆر كه‌سی تر هه‌ن به حیساب سه‌رۆك وسه‌ركردوه قائیدی ئیسلامین, به‌ڵام كه‌سایه‌تیان له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌دا هێنده‌ی پوشێك نیه!تكاتان لێ ئه‌كه‌م با هه‌مومان به‌یه‌كه‌وه ده‌ست له‌نێو ده‌ست وپشتیوان به‌خوا هه‌وڵی سه‌رخستنی ئیسلام بده‌ین نه‌ك براكه‌مان له‌بیر بكه‌ین كه‌ئێسته له‌بیریان كردوه, مادام مه‌لا عابید بزووتنه‌وه بوه, مادام كوره‌كه‌ی مه‌لا عابید بزووتنه‌وه‌یه ئیتر خه‌بات وتێكۆشانی شۆڕشگێرێكی وه‌ك ئه‌م پیاوه وه‌لانرێ! نا به‌راستی برایه‌تی وانابێت,با هه‌مومان هه‌وڵ بده‌ین بۆ ئازادی ده‌یانی وه‌ك مه‌لا عابید,ئیتر ئه‌نساره, كۆمه‌ڵه,بزووتنه‌وه‌یه هه‌ر شتێكه خۆ موسڵمانه,موسڵمانیش برای یه‌كترن,كه‌واته حه‌قی برایه‌تیمان به‌سه‌ر یه‌كه‌وه هه‌یه, له‌شانزه جه‌ژنی بێ باوكی‌دا ته‌نها له‌یه‌ك جه‌ژندا هه‌ندێك برای مه‌ڵبه‌ندی یه‌كی بزووتنه‌وه له هه‌ڵه‌بجه هاتن ئیتر پانزه جه‌ژنه‌كه‌ی تر ته‌نها یه‌ك ته‌له‌فونیشمان بۆ نه‌هاتوه, به‌راستی حه‌قی برایه‌تی ئاوا نادرێ!!!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست