تکایه به‌رده‌وام ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه بکه‌ره‌وه بۆ خوێندنی هه‌واڵی تازه، به دوای یه‌کدا دایانده‌به‌زینین
Saturday, 19/02/2011, 12:00
ئه‌م سێ ڤیدیۆیه ببینه..
له‌م ڤیدیۆیانه ته‌واوی به‌ڵگه ده‌دا به‌ده‌سته‌وه که خودی پیاوه‌کانی بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود له یه‌که‌مجار خه‌ڵکیان ئیستفزاز کردووه و به‌ردیان له خه‌ڵک گرتووه و خه‌ڵکیش ره‌دی داونه‌ته‌وه..فه‌رموون بۆ به‌ڵگه ڤیدیۆییه‌کان:
http://www.youtube.com/watch?v=PXz39pOCbKc
http://www.youtube.com/watch?v=9RWyUVwhstA&NR=1
http://vimeo.com/20108107
---------------------------------------------------------
ئاگادارییەك لە ئەفسەرانى هێزى پێشمەرگەى كوردستانەوە
خەلكى بەشەرەفى شارى سلێمانى ئێمە وەك كۆمەلێك ئەفسەرى هێزى پێشمەرگەى كوردستانین ئەوە دوپات دەكەینەوە كە خەلكى شارى سلێمانى و كوردستان دلنیا دەكەینەوە بە هەموو شێوەیەك پشتیوانى لە جەماوەرى راپەریوى سلێمانى دەكەین و بە هیچ شێوەیەك بریارەكانى شێخ جەعفەرى و محمود سەنگاوى و چەند فەرماندەیكى خائن بە كوردستان جێبەجێ ناكەین و كە بە هیچ شێوەیەك ئەلف وبێ َى سەربازى و شەرفى سەربازى نازانن .وە هەولدەدەین لە كاتى خۆیدا راپێچى دادگایان بكەین .چونكە ناوى پێشمەرگەیان زراندوە .
بۆیە خەلكى بەشەرەفى سلێمانى ئاگاداردەكەینەوە كە نەك تەنها رووبەروویان نابینەوە بەلكو شەرەفى ئەوەمان پێدەبەخشرێت بەرگرى لە جەماوەرى بەشەرەفى كوردستان بكەین و لە هەولى ئەوەداین زۆرترین ئەفسەر وفەرماندە ئاگادار بكەینەوە كە بە هیچ جۆرێك گوێرایەلى بریارەكانى شێخ جەعفەرى ترسنۆك وسەرشۆر ناكەین كە بێشەرمانە هێرشى كردە سەر جەماوەرى راپەریوى 17/2 لە سلێمانى بۆیە دلنیا بن ئەى سەلمێنین كە هێزى پێشمەرگەى كوردستان بەرگریكارى جەماوەرى كوردستانە .
كۆمەلێك ئەفسەر لە هێزى پێشمەرگەى كوردستان
------------------------------------------------
بانگەواز بۆ بەشداری لە ڕێپیوانی لەندەن
ئازادیخوازان و ڕەوەندی کوردستانی لەبەریتانیا
بۆ پشتیوانی لەڕاپەڕینەکانی خەڵکی کوردستان و شاری سلێمانی دژ بە دەسەڵات وپارتی، داواتان لێدەکەین کە ڕۆژی 2 شەممە 21ی شوبات بەشداری چالاکی خۆپیشاندان وڕێپێوانی لەندەن بکەن.
چالاکیەکە بەم شێوە دەبێت: سەعات 8تا2 سەرلەبەیانی خۆپیشاندانە لەبەردەم نوسینگەی حکومەتی هەرێم لە"ئیجوار ڕۆد" ،
وە سەعات 2 ی پاشنیوەڕۆ ڕێپێوان لە "ئیجوار ڕۆد "ەوە دەست پێدەکات بۆ داونینگ ستریت بەردەم ماڵی سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا .
بەشداریتان بۆ ئاگادارکردنەوەی دنیا و کۆمەڵگەی بەریتانی یە لەپێناو فشاری نێودەوڵەتی خستنە سەر دەسەڵاتدارانی کوردستانە، وە هەروەها پشتیوانیکردنی خەباتی خەڵکی شۆڕشگێڕی کوردستانە لە پێناو ئازادی و شکست هێنانی هەڕەشە و کوشتاری دەسەڵاتداراندا.
چەتری ئازادی لە لەندەن
19/02/
------------------------------------------------
نه‌مان ده‌ویست فایلی ئه‌شواق جاف هه‌ڵده‌ینه‌وه..ده‌یان راپۆرت و وتار و ریپۆرتاژ له ئه‌رشیفی کوردستانپۆست دا هه‌ن سه‌باره‌ت به خاتوو ئه‌شواق جاف ،
که زۆربه‌یان په‌یوه‌ندی به لایه‌نی ره‌وشت و مۆڕال و ئادابی گشتی هه‌یه ، به‌خاتری رێزگرتنمان له ژنبوونی، په‌رده‌یه‌کمان
به‌سه‌ر ئه‌و مه‌له‌فانه‌دا ، به‌ڵام ئێستاکه ئه‌گه‌ر کار وابڕوا ئاوا به‌چاو قایمی به‌رگری له بکوژان و تیرۆریستانی لاوان و مێرمنداڵانی شاری سڵیمانی و کوردستان بکات ، به‌ناچاری راپۆرته‌کان یه‌که یه‌که بڵاو ده‌که‌ینه‌وه ، له بڵاوکردنه‌وه‌یدا خه‌ڵکی ئاشنا به کاره‌ساتی ژیانی ئه‌م خانمه ده‌بێت ، چۆنیه‌تی بوونی به ئه‌ندام په‌رله‌مان بۆ رای گشتی ئاشکرا ده‌بێت..ده‌بێ بووترێت ئیمڕۆ ئه‌م خانمه له په‌رله‌مانی عێراقدا سوکایه‌تی به خوێنی شه‌هیدانی 17ی شوبات کرد و خۆی خسته هه‌ڵوێستێکه‌وه که سه‌رۆکی په‌رله‌مان به‌به‌رچاوی هه‌مووانه‌وه و به حزوری گه‌وره تاوانبار عارف ته‌یفور کردیه ده‌ره‌وه.. هیوادارین نه‌که‌وینه حاڵه‌تێکه‌وه که فه‌زاحه‌ته‌کانی ئه‌م خانمه بڵاوبکه‌ینه‌وه.
--------------------------------------
ئاگادارییه‌ک له مانگرتووه‌کانی شاری له‌نده‌نه‌وه
ئه‌و سێ گه‌نجه‌ی که له دوێنێ شه‌وه‌وه بڕیاری مانگرتنیان داوه، ئیستا بوونه‌ته چوار که‌س، ئه‌و که‌سه‌ش ناوی هه‌ڵۆ ره‌شیده، کوردستانپۆستیان ئاگادار کرده‌وه، که چه‌ند میدیا و هێز و بزوتنه‌وه‌یه‌ک خۆیان ده‌که‌ن به خاوه‌نی ئێمه، ده‌ڵێن : ئێمه په‌یوه‌ندییمان به هێج لایه‌نێکه‌وه و که‌سیش بۆ ریکلامی سیاسی فوو به خۆیاندا نه‌که‌ن ، ئێمه کوردین و خه‌ڵکی کوردستانین، له‌گه‌ڵ ئازاری میلله‌ت و لاوه خوێنڕاژاوه‌کانی شاری سلێمانییداین، بۆیه رازی نیین که‌س ئێمه بکات بۆ مه‌به‌ستی پرۆپاگه‌نده‌کردن بۆ خۆیان، ئه‌گه‌ر ئه‌وان ئازان با هه‌ڵوێستی سیاسیی خۆیان هه‌بێت له‌به‌رامبه‌ر پارتییه، نه‌ک هه‌ڵوێستی ئێمه بکه‌ن به هه‌ڵوێستی خۆیان.
په‌یامنێری کوردستانپۆست/ له‌نده‌ن
****************
له دواى خوبیشاندانه كه ى روژى 17/2/2011 وه هه ندیك له به ربرسانى سه ر به یه كیتى له وانه محمود سه نكاوى و بنه ماله ى به هروز كه لالى هه رجى شوینى دانیشتنیان هه یه جولیان كردووه و خویان و سه روه ت و سامانیان كواستوته وه بو باخه كه ى (تاهر حمه سالح كربجنه یى) كه ده كه ویته بشتى (زركویزى كه روره) ى به رانبه ر سلیمانى یه كوایه شوینیكى بى شكه و وه ناو براو خاوه نى (كومبانیاى سه كرمه) یه كه شه ریكى محمود سه نكاوى یه و وه بشكى كه وره ى هه یه له ناردنه ده ره وه ى نه وتى هه ریم و براى ناو براو (تاهر حمه سالح) كه خاوه نى (كومبانیاى به یوه ند) ه شه ریكى بهروز كه لالى یه له رى ى (محمد كه لالى)ى برایه وه و ئه ویش بشكى كه وره یان هه یه له ناردنه ده ره وه ى نه وتدا .
********
له‌ده‌ربه‌ندیخان لاوان ده‌ستیان به خۆپیشاندان کرد
هه‌ر ئێستا له‌شاری ده‌ربه‌ندیخان خۆپیشاندان ده‌ستیپێكرد‌و خۆپیشانده‌ران دورشمی "بۆ ده‌روه بۆ ده‌روه مه‌سعود بارزانی بۆ ده‌ره‌وه" و هه‌روه‌ها دورشمی "هه‌موومان رێژوانین"یان ده‌وته‌وه.
---------------------------------------------
زرێڤانێک له سۆران خۆی ده‌کوژێ..
سه‌رچاوه‌یه‌ک له فه‌رمانده‌یی هێزی زرێڤانی سۆران به کوردستانپۆستی راگه‌یاند ، که بریاره به‌یانی هێزی زرێڤانی سۆران به‌ره‌و سلیمانی به‌ڕێ بکه‌وێت ، یه‌کێ له زرێڤانی ئه‌و هێزه بۆ ره‌تکردنه‌وه‌ی چوونی بۆ سلێمانی و به‌شداریکردن له شه‌ڕی خه‌ڵکی کوردستان له رووداوێکی تراژیدیا ئامیزدا به چه‌کی ده‌ستی خۆی کوشت.. ئێمه هه‌واڵه‌کامان له سه‌رچاوه‌که وه‌رگرتووه له هه‌وڵداین ناوی شه‌هیده‌که‌ش وه‌ربگرین.
ئێمه له‌و سه‌کۆیه‌وه بانگی هه‌موو زریڤانه به‌شه‌ره‌ف و به ئه‌مه‌که‌کان ده‌که‌ین که هه‌رچی زووه سه‌نگه‌ری شه‌ره‌ف و مه‌ردایه‌تی و کوردایه‌تی هه‌ڵبژێرن ، سوپای میسر ئاسا ، وه‌رنه‌وه باوه‌شی خه‌ڵکی کوردستان ..دڵنیابن هیج باوه‌شێک به‌قه‌د باوه‌شی خه‌ڵکی کوردستان گه‌رم و به ئه‌مان نییه.
-----------------------------------------
کۆسره‌ت ره‌سول زۆر نیگه‌رانه..
سه‌رچاوه‌یه‌ک نزیک له کۆسره‌ت ره‌سوڵ پێیراگه‌یاندین ، که کۆسره‌ت ره‌سوڵ نیگه‌رانه به‌و هه‌لومه‌رجه که له پیلانیکی نێوان تاڵه‌بانی و مه‌سعود به‌رهه‌م هاتووه . سه‌رچاوه‌که نیگه‌رانییه‌که‌ی بۆ ئه‌وه گه‌ڕانده‌وه، که پارتی به که‌ڵه‌گایی هاتۆته ناوشاری سلێمانی و، داگیریکراوه که به حساب خۆیان ده‌سه‌لاتدارن و، ئه‌و هێزه‌ش که هاتووه هێزێکه له بادینان هاتوون وا گۆشکراون که دژی سۆرانییه‌کان ده‌ست نه‌پارێزن.
-------------------------------------------
به فه‌رمانی حاکم قادر زۆربه‌ی برینداره‌کان ده‌گیرێن و بێ سه‌ر و شوێن ده‌کرێن. با خه‌ڵکی سلێمانی هه‌ڵوێست له‌سه‌ر تاوانباری گه‌وره حاکم قادر وه‌ربگرێت، له‌گه‌ڵ مه‌حمود سه‌نگاوی تیرۆریست و خوێن‌ڕێژ، چونکه مه‌حمود سه‌نگاویش داوای کردووه رێگه‌ی پێبدرێت که‌وا هێرش بکاته سه‌ر ئه‌و لوسکه و پوتکانه‌ی سلێمانی وتوویه‌تی به دۆشکه سه‌ریان هه‌ڵده‌ته‌کێنم.
***************************
به‌رهه‌م ساڵح وه‌ڵامی نووسه‌رێکی کوردستانپۆستی داوه‌ته‌وه، به
ناوی ئه‌زمڕ ده‌ڵێت که‌س موزایه‌ده‌مان به‌سه‌ره‌وه نه‌کات، ئێمه دڵسۆزی ئه‌م شاره‌ین، با بازراگانی و ئیشی خه‌ڵک نه‌وه‌ستێت بۆ به‌رژه‌وه‌ندی کۆمه‌ڵێک خه‌ڵک
**********************
ئه‌و که‌سانه‌ی که بریندار ده‌کرێن، ئه‌گه‌ر برینه‌کانیان سه‌خت بێت ده‌برێنه خه‌سته‌خانه، ئه‌گه‌ر برینه‌کانیان مه‌ترسیدار نه‌بێت، ئاسایش که رۆڵیکی خراپی هه‌یه، ئه‌وان وه‌کو تاوانبار ده‌یانبه‌ن بۆ ئاسایش.
*************************
سه‌رچاوه‌یه‌ک رایگه‌یاند که‌وا ما‌لا به‌ختیار، هێرۆی برایم ئه‌حمه‌د، مه‌حمود سه‌نگاوی، سلێمانییان جێهێشت.
***************************
سه‌رچاوه‌یه‌کی باوه‌ڕپێکراو له ناو لقی 4ی پارتیی، به ته‌له‌فون په‌یوه‌ندیی به کوردستانپۆسته‌وه کرد، که‌وا رۆژی 17 - 02 - 2011 له کاتێکدا له سه‌ربانه‌وه ته‌قه له خه‌ڵکی ده‌کرا، حاکم قادر له‌گه‌ڵ هیوا ئه‌حمه‌د مسته‌فادا دانیشتنی هه‌بوو، دانیشتنه‌که‌یان بۆ پلاندانان بوو، که‌وا بزووتنه‌وه‌ی گۆران تێوه‌بگلێنن و به‌وه تاوانباری بکه‌ن، که ئه‌وان هۆکاری جوڵاندن و سه‌رپه‌رشتکاری ئه‌و ئاڵۆزییه‌ن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست