لەهەڵۆى كێوەڕەشەوە بۆ كارمەندەكەى بێتواتە ، گرفتە تەندروستیەكان بەشەخسەنە مەكە
Friday, 10/08/2012, 12:00
دوایى ئەوەى لەچەند نووسینێكدا باسى كێشەو گیروگرفتە تەندروستیەكانى ڕانیەم كرد لەدواین نووسینیشدا پاڵپشت بەبەڵگەیى ڤیدیۆیى كۆنگرەى ڕۆژنامەنووسى وەزیرى تەندروستى نووسینێكم لەسەر سەردانى لەناكاوى وەزیرى تەندروستى بۆ سنوورى بەڕێوبەرایەتى گشتى تەندروستى ڕاپەڕین نووسى بەڕێزێك بەناوى كارمەندێكى تەندروستى بێتواتە هاتووە لەخۆیەوە ناوى منى خستۆتە پاڵ كۆمەڵێك ناو و پەیجەوە كەگوایە من پێشتر پۆستم لەبەڕێوەبەرایەتى هەبووە ، زۆر بەتووندى ئەمە ڕەت دەكەمەوە لەژیانمدا پۆستم نەبووە لەبەڕێوبەرایەتى تەندروستى ڕانیە وەئەم تۆمەتەى جەنابیشیان ساردمان ناكەتەوە لەهەڵدانەوەى لاپەڕەى دزى و گەندەڵیەكانى بەرپرسانى كەرتى تەندروستى سنورەكە ، وەئەگەر لەبەر ئەوەشیان بێت پەیجێكى بەڕێز هەیە لەفەیسبووك بەناوى پشدەرى نووسینەكەى منیان لاى خۆیان بڵاوكردۆتەوە ئەوە من سوپاسیان دەكەم و دەستخۆشیان لێ دەكەم كەنووسینەكانى كوردستانپۆست دووبارە لاى خۆیان بڵاودەكەنەوە تاهەموو لایەك بزانن سایتێك هەیە بەناوى كوردستانپۆست دەیان هەزار كیلۆمەتر لێمان دوورە بەڵام بەردەوام لەگەڵ خەم و ئازارەكانى ئەو خەڵكەو نەخۆش و كارمەندانى تەندروستیدایە ، وەلێرەوە بەجەنابی كارمەندى تەندروستى بێتواتە دەڵێم تكایە كێشەكان بەشەخسەنە مەكە دەتەوێت بەتێكەڵكردنى نووسین و كارەساتەكان لەخشتەمان بەرى و خوێنەران چەواشەكە بكەیت و دیمەنێكى واى لەكوردستانپۆست و خوێنەرەكانى دروست بكەى كەئەوەى دەنووسێت دزە ئەوەى دەنووسێت پۆستى هەبووە ،نازانم چى و چى و ... هتد .
كارمەندى بێتواتە ئەوە وەزیرى تەندروستى بوو هات كۆمەڵێك گەندەڵى لەناوچەكەى جەنابتان بەچاوى خۆى بینى ، ئەوە وەزیرى تەندروستى بوو لەكۆنگرە ڕۆژنامەنووسیەكەیدا باسى فەزاحەتى كارەساتى بودجە گەڕاوەكەى بەڕێوبەرایەتى تەندروستى ڕانیەیى كرد ، ئەوە وەزیرى تەندروستى بوو سەرجەم نووسین و بابەتەكانى كوردستانپۆستى پشت ڕاست كردەوە ؟ ئەى بۆ وەڵامى لێدوان و كۆنگرە ڕۆژنامەنووسیەكەى وەزیر نادەیتەوە ؟ من باسى ئەو كۆنگرە ڕۆژنامەنووسیەو سەردانى لەناكاوى ئەوم كردوە ئەگەر ئەوە بەناڕاست بزانى ئەوە كەواتە ئەو كۆنگرە ڕۆژنامەنووسیەیى نیشاندراوە دروست كراو بووەو ئەسڵ و ئەساسى نەبووە ، جەنابیشتان دەتانەوێت لەپەناى ئێمەوە بەجەنابى وەزیر بڵێن سەردانەكەت بەرنامە بۆ داڕێژراو بووە لەناكاو نەبووە .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست