کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


گۆڕان: لەدوای نیوەڕۆی رۆژی هەڵبژاردن لەشکرکێشیی کرایە سەر سندوقەکانی دەنگدان

Tuesday, 16/03/2010, 12:00


ئاوێنە: چۆن پرۆسه‌ی‌ هه‌ڵبژاردن هه‌ڵده‌سه‌نگێنیت، ئایا هه‌ست ناكه‌ن بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان وه‌ستاوه‌‌و له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا هیچ گه‌شه‌یه‌كی‌ به‌رچاوی‌ نه‌كردووه‌؟
جەلال: به‌لێكدانه‌وه‌ی‌ ئێمه‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان له‌زۆربه‌ی‌ هه‌ره‌ زۆری‌ ناوچه‌كان له‌زیادبوون‌و په‌ره‌سه‌ندندایه‌... له‌هه‌ڵبژاردنی‌ (25/7/2009) گۆڕان ته‌نها له‌سێ پارێزگا به‌شداری‌ له‌هه‌ڵبژاردن كرد، به‌ڵام له‌ (7/3/2010) له‌ هه‌شت پارێزگا به‌شدار بو‌وه‌... گه‌یشتنی‌ گۆڕان بۆ ئه‌و پێنج پارێزگایه‌ (به‌غداد، كه‌ركوك، دیاله‌، سه‌ڵاحه‌دین) بۆ خۆی‌ گه‌شه‌كردن‌و گۆڕینێكه‌ له‌نه‌خشه‌ی‌ سیاسی‌‌و حیزبی‌ ئه‌و ناوچانه‌.
به‌ڕای‌ من گۆڕان وا به‌په‌له‌ ناكرێت، وه‌ك هه‌ندێك چاوه‌ڕوان ده‌كه‌ن، گۆڕان زه‌مینه‌ی‌ خۆی‌ هه‌یه‌، راسته‌ گۆڕان له‌كوردستان‌و له‌ عێراقیش زه‌مینه‌ی‌ هه‌یه‌، به‌ڵام بێ كێشه‌‌و سه‌رئێشه‌ش نییه‌. له‌ كوردستان هێشتا رای‌ جیاواز وا به‌ئاسانی‌ قبوڵ ناكرێت، هه‌ڕه‌شه‌و توندو تیژی‌‌و كوشتن‌و نان بڕین هه‌یه‌، هێشتا له‌ عێراق‌و كوردستان ده‌زگایه‌كی‌ بێلایه‌ن دروست نه‌بووه‌، سه‌رپه‌رشتی‌ هه‌ڵبژاردن بكات، ساخته‌و ساخته‌كاریی‌ له‌ هه‌ڵبژاردن‌و ته‌زویركردنی‌ ده‌نگه‌كان، ده‌ستكاری‌ كردن‌و یاریكردن به‌ئه‌نجامه‌كان زۆر ئاسانه‌، سه‌ودای‌ پێده‌كرێت له‌نێوان لیستی‌ به‌هێز‌و لیستی‌ لاواز، ته‌نانه‌ت به‌شی‌ زۆری‌ كۆمسیۆنی‌ باڵای‌ هه‌ڵبژاردن له‌ قیادات‌و كادری‌ حیزب‌و رێكخراوه‌ عێراقییه‌كان پێكدێت....
باری‌ رۆشنبیری‌‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌‌و ئاگایی‌ یه‌كێكه‌ له‌ كێشه‌ گه‌وره‌كان، رێژه‌ی‌ نه‌خوێنده‌وار كه‌م نییه‌ له‌م وڵاته‌دا... به‌شێكی‌ خه‌ڵكی‌ وڵاتی‌ ئێمه‌ نازانێ به‌رژه‌وه‌ندی‌ خۆی‌‌و میلله‌ت‌و وڵاته‌كه‌ی‌ له‌چیدایه‌... بۆیه‌ زۆر به‌ئاسانی‌ فڕیو ده‌خوات...باری‌ ئابوری‌ وڵات‌و گوزه‌رانی‌ هاوڵاتی‌‌و سیاسه‌تی‌ به‌ستنه‌وه‌ی‌ هاوڵاتی‌ به‌حیزب له‌ڕێگای‌ موچه‌وه‌.... ئه‌مانه‌ هه‌مووی‌ ته‌گه‌ره‌ن ... به‌ڵام من دڵنیام هه‌موو ئه‌مانه‌ له‌به‌رده‌م ویستی‌ سیاسی‌ میلله‌ت قۆناغ به‌قۆناغ كه‌م ده‌بێت‌و نامێنێت، بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕانیش له‌ هه‌ڵكشاندا ده‌بێت.

ئاوێنە: ئێوه‌ وه‌ك گۆڕان هه‌وڵێكی‌ زۆرتاندا له‌كه‌ركوك، بگره‌ هه‌رچی‌ قورسایی‌ خۆتان هه‌یه‌ خستانه‌ سه‌ر كه‌ركوك، به‌ڵام تائێستا هه‌تا كورسییه‌كیشتان نه‌هێناوه‌، ئایا ئه‌مه‌ بۆ وا ده‌رچوو؟ ئه‌مه‌ش شكست نییه‌ بۆ گۆڕان له‌و پارێزگایه‌دا؟
جەلال: بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان شه‌ش مانگ ده‌بێت له‌كوردستاندا دروست بووه‌‌و (3 ـ 4) مانگ ده‌بێت گه‌یشتووه‌ته‌ كه‌ركوك .... ئه‌وه‌ ماوه‌یه‌كی‌ زۆر زۆر كه‌مه‌ بۆ كاری‌ سیاسی‌‌و حیزبی‌‌و ناساندنی‌ بزوتنه‌وه‌یه‌كی‌ وه‌ك گۆڕان به‌ میلله‌تێك له‌و ئاسته‌دا بێت له‌رووی‌ سیاسی‌‌و سه‌قافی‌‌و فیكری‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌‌و ئابوورییه‌وه‌.... حیزب‌و رێكخراوه‌كانی‌ لیستی‌ هاوپه‌یمانی‌ كوردستان هیچیان ته‌مه‌نیان له‌ (30) ساڵ كه‌متر نییه‌.... گه‌ر ئێمه‌ خۆمان له‌گه‌ڵ ئه‌و حیزب‌و رێكخراوانه‌ به‌راورد بكه‌ین‌و له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو كێشه‌و گرفتانه‌ی‌ بۆیان دروست كردین، وه‌زعی‌ ئێمه‌ زۆر باشتره‌، ئه‌وان له‌ پاشه‌كشه‌دان‌و گۆڕانیش له‌په‌ره‌سه‌ندن...
بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان هێشتا خۆی‌ رێك نه‌خستوه‌ وه‌ك پێویست... گۆڕان كاتێكی‌ زۆرتری‌ ده‌وێت خۆی‌ رێك بخات‌و خۆی‌ بناسێنێت‌و بكه‌وێته‌ ده‌ستی‌ گۆڕانخوازی‌ راسته‌قینه‌‌و به‌پێی‌ به‌رنامه‌‌و په‌یڕه‌وی‌ حه‌ره‌كه‌ت بكات. هه‌ر گه‌شتنی‌ په‌یامی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان به‌ كه‌ركوك سه‌ركه‌وتن‌و گۆڕانێكی‌ گه‌وره‌یه‌.

ئاوێنە: ده‌ڵێن له‌ كه‌ركوك له‌لایه‌كه‌وه‌ كادیرانی‌ یه‌كێتی‌ فشارێكی‌ زۆریان خستۆته‌ سه‌ر هه‌ڵسوڕاوانی‌ گۆڕان، هاوكات له‌دوا ساته‌كانی‌ هه‌ڵمه‌تی‌ هه‌ڵبژاردندا خه‌ڵكێكی‌ زۆری‌ ئێوه‌یان كڕیوه‌، تا چه‌ند ئه‌مه‌ راسته‌‌و چۆنه‌؟ شێوازی‌ ته‌زویر چۆن بوو له‌كه‌ركوك؟
جەلال: ئه‌م دیارده‌یه‌ ئه‌مڕۆ نییه‌‌و جارێ ده‌مێنێ، له‌گه‌ڵ پێشكه‌وتنی‌ كۆمه‌ڵ كز ده‌بێ‌و كه‌م ده‌كات. باری‌ سیاسی‌ ئه‌مڕۆی‌ كوردستان‌و عێراق، نمونه‌ی‌ له‌م هاتوچۆیه‌ی‌ زۆره‌، كۆمه‌ڵی‌ ئێمه‌ هێشتا له‌و نه‌وعیه‌ته‌ خه‌ڵكه‌ی‌ تێدایه‌ كه‌ یاریی‌ به‌چاره‌نووسی‌ كه‌سی‌ تر بكات‌و یاریی‌ پێبكرێت... له‌كوردستان كه‌سانێك هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و سیاسه‌ته‌ ده‌ژی‌. له‌عێراق‌و كوردستاندا هه‌ڵبژاردنی‌ پاك ناكرێت‌و نابێ، هه‌تا ده‌زگاو ده‌سته‌یه‌كی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ پاك‌و بێلایه‌ن دروست نه‌كرێت.... مه‌ره‌كه‌ب‌و مۆری‌ كۆمسیۆنی‌ هه‌ڵبژاردن له‌ (6/3/2010) گه‌یشته‌ ده‌ستی‌ به‌شێك له‌ كارمه‌ندانی‌ كۆمسیۆنی‌ هه‌ڵبژاردن، ئیتر چی‌ چاوه‌ڕێ ده‌كه‌یت؟! ئه‌وه‌ی‌ له‌ كه‌ركوك رویدا له‌(7/3)، پاش نیوه‌ڕۆ به‌تایبه‌تی‌، به‌شێكی‌ هه‌ڵبژاردن نه‌بوه‌، به‌ڵكو (استعراچ)ی‌ عه‌سكه‌ری‌ بۆ خۆسه‌پاندن‌و ترساندن‌و تۆقاندن، وه‌ك له‌شكركێش بوو بۆ سه‌ر سندوقی‌ ده‌نگدان له‌لایه‌ن هێزه‌كانی‌ ده‌سه‌ڵاته‌وه‌.
له‌به‌شێكی‌ پارێزگای‌ كه‌ركوك (ده‌ره‌وه‌ی‌ شاری‌ كه‌ركوك، حه‌ویجه‌‌و ناوچه‌كانی‌) به‌ده‌گمه‌ن ژنان به‌شدارییان كرد له‌ هه‌ڵبژاردن، به‌ڵام رێژه‌ی‌ به‌شداری‌ له‌و ناوچانه‌ زیاتره‌ له‌ (90%)!.

ئاوێنە: له‌به‌غدا چۆن مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ لیسته‌ كوردییه‌كانی‌ تردا ده‌كه‌ن، هێڵه‌ گشتییه‌كانی‌ ئه‌و نه‌خشه‌ رێگایه‌ چییه‌ كه‌ ده‌بێت له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی‌ كوردستان له‌سه‌ری‌ رێكبكه‌ون؟
جەلال: مامه‌ڵه‌ی‌ گۆڕان له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌ك له‌سه‌ر بنه‌مای‌ به‌رژه‌وه‌ندی‌ هاوبه‌ش ده‌بێ، كه‌ له‌ده‌ستوری‌ عێراقدا جێگیر بن، هه‌روه‌ها له‌سه‌ر بنه‌مای‌ رێزی‌ یه‌كتر.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە