ئیبن خه‌له‌کان زانیاری فه‌لسه‌فی و مێژویی کورد - به‌شی چواره‌م
Saturday, 28/01/2012, 12:00
سه‌لاحه‌دین ئه‌ربیلی
ئه‌بی عه‌باس ئه‌حمه‌د عبد السید شعبان کوری جابر کوڕی قه‌حتان ئه‌ربیلی به سه‌ر ناوی سه‌لاحه‌دین له بنه‌ماڵه‌ی ئه‌ربیلی ناسراو بوو له‌ڕاده‌ی بنه‌ماڵه‌ی موزهفرالدین فه‌رمانداری ئه‌ربیل. لهسهرکێشهیهک له‌گه‌ڵ فه‌رمانداری ئه‌ربیل به‌ند ده‌کرێ بۆ ماوه‌یه‌ک که ئازاد ده‌کرێ له به‌ندیخانه له‌ساڵی 1206 هه‌ولێر به‌جێ دێڵێ و به‌ره‌و سوریا ده‌ڕوا له‌گه‌ڵ یه‌کێک له ئه‌میره ئه‌یوبیه‌کان به‌ناوی مه‌لیک قاهیر به‌هاالدین ئه‌یوب کوڕی سیف ا‌لدین عادلی برای سه‌لاحه‌دینی ئه‌یوبی، له‌وێ بووبه کارمه‌ند له‌خزمه‌تی مه‌لیک موغهیز کوڕێکی تری العادل که پێشتر له هه‌ولێر یه‌کتریان ده‌ناسی ، له پاش مردنی موغهیز سه‌لاحه‌دین ئه‌ربیلی به‌ره‌و میسر ده‌ڕوا و له‌خزمه‌تی مه‌لیک الکامیلی کوری العادل ده‌بێ به کارمه‌ند له پاش ماوه‌یه‌ک ده‌بێ به ئه‌میر و زۆرجار له گه‌ڵ مه‌لیک کامیلدا به‌ته‌نیا ده‌مایه‌وه، سه‌لاحه‌دین زۆر زیره‌ک و زانا بوو له چه‌ندین زانیاری‌دا، زۆر له نوسینه‌کانی ئه‌بو حامید ئیمامی غه‌زالی له‌به‌ربوو له زانیاری فیقه (جوری پرودنس) که به‌ناوی خۆلاسه ناسرابوو، ئه‌م پیاوه شاعیر و په‌خشان نوس بوو، به‌هۆی زیره‌کی و توانایه‌وه له پادشا کامیل نزیک بوو.
له مانگی ئازاری سالی 1221 دا که پادشا کامیل له ناوچه‌ی مه‌نسوره له‌میسر به له‌شکرێکه‌وه بۆ به‌ره‌نگاری هه‌ڕه‌شه‌ی مه‌سیحیه‌کان به‌ڕێکه‌وت، په‌یوه‌ندی چاکی له گه‌ل سه‌لاحه‌دین ئه‌ربیلی تێکچوو له‌به‌رئه‌وه به‌ندکرا له قه‌ڵای قاهیره به‌ته‌نیا هه‌تا ساڵی 623 ی کۆچی، له‌م ماوه‌دا سه‌رگه‌رمی نوسین بوو قه‌سیده‌یه‌کی نوسی بۆ گۆرانیه‌ک به موسیقاوه، ئه‌م قهسیدهیهیان به گۆرانی یه‌وه بۆ پادشا کامیل ووت و گوێی لێ‌بوو، به‌لایه‌وه زۆر جوان بوو و پرسیاری کرد کێ ئه‌و قه‌سیده‌ی نوسیوه؟ که پێ یانووت سه‌لاحه‌دین ئه‌ربیلی نوسیویه‌تی فه‌رمانی دا که ئازادیکهن و له قه‌سیده‌که‌دا وه‌ک ده‌ڵێت:
ویستی زۆرداریت بۆ یه‌کێک که تۆی خۆش ده‌وێ نابێ نه‌زانراو بێ به‌رده‌وام
که فه‌رمانی تۆ وای له منکرد به‌ئازاره‌وه به‌سه‌ربه‌رم هه‌موو ڕۆژه‌کان
توڕه‌ییت له بۆ تاوانه‌کانی من وا ناڕه‌واو بێ به‌رامبه‌ر
تۆئه‌وه‌نده به ڕق و تۆڵه‌وه ژیانی منت کرد به ئه‌شکه‌نجه‌و ئازار
ته‌نیا ویستی تۆ ئه‌وه‌یه بمرم و لهدهستیدهم ژیان.
تۆ هه‌رچی یه‌ک ده‌که‌یت به پێی ویستت، هونه‌ری تۆیه ئازیزم
من تاوانم نی یه به‌لام تۆ ده‌ڵێیت من زۆره تاوانم
ئایا چی تر هه‌رگیز ڕێدهیهت شه‌وێکی تر به‌سه‌ربه‌رین پێکه‌وه
به قسه‌ی خۆش و لێدوان ؟
هه‌تا دڵمان ئازاد بێ له ژه‌نگی ڕابوردو
تۆ لێم ده‌بووری و ده‌گه‌ڕێمه‌وه بۆ لای خۆشه‌ویستم وا ئێستا زوو؟
وه‌ک ئیبن خه‌له‌کان ده‌ڵێت ئه‌م نوسینه‌ی سه‌ره‌وه بوو به‌هۆی ئازدکردنی له به‌ندیخانه.
سه‌لاحه‌دین ئه‌ربیلی که له به‌ندیخانه ڕزگار بوو گه‌ڕایه‌وه سه‌ر شوێنی به‌رزتر له دهستهلاتداری جارانی.
مه‌لیک کامیل له گه‌ڵ برایه‌کی سه‌لاحدین ئه‌ربیلی به‌ناوی الفهیز سابیق ا‌لدین ئیبراهیم په‌یوه‌ندیان خراپ ده‌بێت به‌هۆی په‌یوه‌ندی سه‌لاحه‌دین ئه‌ربیلی یه‌وه هه‌وڵده‌دا و په‌یوه‌ندیه‌کان ئاسایی بێته‌وه، له‌بۆ ئه‌م مه‌به‌سته سه‌لاحه‌دین ئه‌ربیلی ئه‌م نوسینه‌ی خواره‌وه ده‌نوسێ:
بۆسهرداری میسر پێویسته هه‌ر وه‌کوو یوسف چاکه و لێبوردن
به‌رامبه‌ر ئه‌وانه‌ی که نه‌فام وهه‌ڵه و بچوکن،
ئه‌وانه‌ی به‌هه‌ڵه‌وه جوڵانه‌وه له مه‌زنی سه‌رداریان نه‌بوون ئاگادار
چاوپۆشیان لێده‌کا به لێبوردن، به بهخشیشهوه به‌ڕێیان ده‌کا ئازاد
بۆ په‌یوه‌دنی به‌هێزی هه‌روه‌کو جاران وه‌ده‌ست دێنێ دڵسۆزی یان .
کاتێ ئیمپراتۆر فرێدریکی دووه‌م پادشای سیقیلیا له سوریا دابه‌زی بهلهشکرهکهیهوه له‌ساڵی 1229 ی زاینی، پادشا کامیل سه‌لاحه‌دینی ئه‌ربیلی نارد بۆلای وه‌ک سه‌فیری خۆی بۆ لێدوان و له‌سه‌رئه‌نجامدا به په‌یمانێک ڕێکه‌وتن و له‌باره‌ی ئه‌م په‌یمانه‌وه سه‌لاحه‌دین ئه‌ربیلی بۆ پادشا کامیلی نوسی:
ئیپراتۆری سیقیلیا په‌یمانی داوه که له ئه‌نجامدا په‌یمانی ئاشتی به‌رده‌وام ئیمزا ده‌که‌ین، په‌یمان ده‌دا که سوێند ده‌خوا ئه‌گه‌ر ئه‌م په‌یمانه‌ی شکاند که گۆشتی ده‌ستی ڕاستی به بارمته پێش که‌شکا.
ئه‌م چه‌ند دێڕه‌ی نوسی، وا دیاره نه‌خۆش بووه ده‌ترسێ له مردن، وه‌ک ده‌ڵێت:
که سه‌یری منداله‌کانت ده‌که‌ی دێن بۆ لات،
بزانه کاتێ که هاتنیان ته‌نها نیشانه‌ن بۆ مردن،
که منداله‌کان گه‌شتن به جێگای باوکیان،
ئیتر باوکیان ده‌بێ خۆی حازر کا بۆ سه‌فه‌ری به‌جێ هێشتن.
وه‌ک ئیبن خه‌له‌کان باس ده‌کا که ئه‌م نوسراوه‌ی خواره‌وه نوسینی سه‌لاحه‌دین ئه‌ربیلی یه:
ڕۆژی زیندوبوونه‌وه، ڕۆژێکی ترسناکه،
وه‌ک پێمان ده‌ڵێن، له‌به‌ر ترسی ئه‌وڕۆژه،
ده‌بێ ئاماده‌بین با توشی ئه‌و ترسه نه‌بین چاکه،
له‌به‌رئه‌وه‌یه له سه‌فه‌ری ژیانا ئازاری کێشه‌کانی ژیان ده‌چێژین.
شاعیرێک به‌ناوی ئیبن ئونهین که خه‌لکی کوفه‌یه له دیمه‌شقه‌وه نامه‌یه‌ک ده‌نوسێ بۆ سه‌لاحه‌دین ئه‌ربیلی له میسر و ده‌ڵێت:
وا پێم ڕاگه‌یه‌نراوه له لایه‌ن مامۆستا عهفیفا ا‌لدین ئه‌بو حه‌سه‌ن عه‌لی عه‌دلان زانیاری ڕێزمان و لێکۆڵینه‌وه ی موسڵاوی، ئه‌م نامه‌یه به‌ده‌ستی ئیبن ئونهین خۆی نوسراوه‌و نه‌خۆشه و باسی فه‌رمانی دادگای مردنی ده‌کا و ده‌ڵێت:
بۆت ئاشکرا ده‌که‌م ئه‌وه‌ی من توش بووم له به‌ختی سامانی ژیان،
وه‌ک پیاوێکی نه‌خۆش به‌فه‌رمانی باڵی فڕینی بڕیم
چه‌وساوه لێقه‌وماو، چۆن چاره‌سه‌ر وه‌ده‌ست دێنم؟
کاتێک ڕواڵه‌تی له‌ش ساغی و ته‌ندروستی ناتوانم ببینم
ئه‌گه‌ر له ده‌موچاوی سه‌لاحه‌ین ئه‌ربیلی دا نه‌ی بینم
سه‌لاحه‌دین ئه‌ربیلی به‌رده‌وام له گه‌ل ده‌سته‌لاتداران و ناودارندا بوو هه‌تا له سه‌فه‌رێکی پادشا کامیلی کوڕی سیفه ا‌لدین عادل له ناوچه‌ی ئاسیای بچووک له رێکردنێکدا نه‌خۆش ده‌که‌وێ و ده‌مرێ له نزیک شاری سوه‌یدا و لاشه‌که‌یان گه‌یانده شاری رهوحه (ئێدێسا) پێش ئه‌وه‌ی بگات کۆچی دوایی کرد له مانگی زولحه‌ججه ڕێکه‌وتی مانگی نۆی ساڵی 1234 ی زاینی لاشه‌که‌ی به خاک سپێردرا له دیواری شاره‌که‌دا له ده‌روازه‌ی حه‌ران. پاش 6 سال له ساڵی 1240 کوڕێکی لاشه‌که‌ی گواسته‌وه بۆ قاهیره له ناوچه‌ی کهرافهی بچوک مهزرگایهکی بۆکرا و ته‌مه‌نی نزیکه‌ی شه‌ست ساڵ بوو له مانگی ده‌ی ساڵی 1176 ی زاینی به‌رواری له دایک بوونی بوو له شاری ئه‌ربیل که شارێکی گه‌وره‌یه له لایه‌نی ڕۆژهه‌ڵات له نزیک موسڵ.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست