که‌رکوک فهنتهڵۆزه
Saturday, 24/01/2009, 12:00
1366 بینراوە
گه‌ر گه‌شتێک به‌ناو که‌رکوک دا بکه‌ین شتی زۆر سه‌یرو سه‌مه‌ره ده‌بینین ، که هه‌مویان پێچه‌وانه‌ی ئه‌و بۆ چون و پێشهاتانه‌یه که خه‌ڵکی که‌رکوک خه‌ونیان پێوه ده‌بینی .له سه‌ره‌تای گه‌ره‌کی شۆریجه له سه‌ر سوچی حه‌مامه‌که‌ی عه‌به‌وه به پیاده به‌ره‌و سه‌ره‌وه ده‌رۆشتم که شه‌قامێکی دوسایدی پان و به‌رین وخاوێن و به‌م به‌رو به‌و به‌ردا هه‌تا بڵێی کۆشک و ته‌لاری جوان جوان و قه‌شه‌نگی لێ دروست کراوه ، جگه له‌مانه به‌سه‌دان دوکان بنیات نراوه.به‌راستی گه‌لێ دڵخۆش بوم که خه‌ڵکی لێ قه‌وماوی که‌رکوک هه‌رچه‌نده ئه‌م ساڵانه‌ی رابوردو توشی نه‌هامه‌تی و ماڵ وێرانی بوبوون به‌ڵام به‌م رازاوهییه گه‌لێک دڵخۆش بوم وحکومه‌تی هه‌رێمیش له‌ده‌رنجامی ئه‌و ماڵوێرانیه‌ی خه‌ڵکی که‌رکوک ئه‌مرۆ له پاڵیدا حهساوهتهوهو ئه‌و به‌رهه‌مه ده‌خۆن، هێدی هێدی ده‌رۆشتم تا گه‌شتمه تابلۆیه‌ک که له ناوه‌راستی ئه‌م شه‌قامه‌دا دروست کرابوو ، ئیتر له تابلۆکه نزیک بومه‌وه‌و زۆرم لێ روانی ، له‌گه‌ڵ نزیک بونه‌وه‌م له تابلۆکه سه‌یرم کردولهگهڵ ئه‌وه‌شدا سه‌رسامی ده‌یگرتم، نوسراوه حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ، شه‌قامی شه‌هیدی فه‌رمانده شێخ عوسمان سه‌نگاوی ، له‌گه‌ڵ بیرکردنه‌وه‌دا له ناسینی ئه‌م تابلۆ‌و ناوه‌دا که‌وتمه دنیای خه‌یاڵ و له‌گه‌ڵ خۆدا که‌وتمه وت‌و وێژ به‌ڵام چه‌ندم بیرده‌کرده‌وه نه‌گه‌شتمه ئه‌و بروایه‌ی که‌تا ئێستا که‌سێکی قاره‌مان و فه‌رمانده م له‌م که‌رکوکه وێرانه‌دا نه بیستوه به‌م ناوه، بۆیه بهشپرزهیی گه‌رامه‌وه بۆ شۆریجه‌و ناسیاوێکم بینی به ناوی حه‌مه عه‌نتیکه، دوای سڵاو‌و خۆشهاتن سه‌باره‌ت به‌و شه‌قام و کۆشک و تابلۆیه ، له‌وه‌ڵامدا بههێواشێکهوه پێی گوتم ده‌نگ هه‌ڵ مه‌بره باشێخهکان نهم کوژن، پرسیم هۆکه‌ی گوتی له‌م سه‌ر بۆ ئه‌وسه‌ری ئه‌م شه‌قامه شێخه‌کان قۆرخیان کردوه‌و هه‌رکه‌سه له‌وان 2000 مه‌تریان داگیر کردوه‌و بێ ئه‌وه‌ی شهرعێتێان به‌که‌رکوکه‌وه هه‌بێ و خه‌ڵکی سه‌نگاون،پرسیم چی زانیاریه‌کت هه‌یه سه‌باره‌ت به‌وان یان ئه‌مانه کێبن هێنده ده‌سه‌ڵات دار‌و شۆرشگێر بوون وتا ئێستا ناناسرێن و غه‌دریان لێ کراوه له مێژوی کوردایهتیداو تابلۆیشههیدهکانیان لێرا دروست کردوه ، له‌وه‌ڵامدا حه‌مه عه‌نتیکه گوتی ئه‌مانه خێڵی شێخ حسێن وشێخ عوسمان سه‌نگاوین که له‌کاتی رژێمی به‌عس موسته‌شارو مه‌فره‌زه خاسه بوون، گوتم ئه‌ی چۆن ئه‌و تابلۆیه به‌ناوی شه‌هید شێخ عوسمان سه‌نگاوییه‌وه دروست کراوه گه‌ر ئه‌وان خاوه‌ن رابوردویه‌کی بۆ گهنن، حه‌مه عه‌نتیکه گوتی برا تۆ به‌کوشتمان ده‌ده‌ی شه‌هیدی چی و قاره‌مانی چی ئه‌وانه به بنه ماڵه قاره‌مانی قادسیه‌ی سه‌دام و راوچی به ئه‌زمونی ئه‌نفال و جینۆساید بوون ئه‌م شێخ عوسمانهش خۆیئامر مه‌فره‌زه خاسه بووه‌و له ماڵی خۆیدا به‌جه‌ڵده‌ی دڵ مردوه،له‌وه‌ش زیاتر کوره‌که‌ی به‌ناوی دلێر ته‌مه‌نی 22 ساڵه‌و ئێستا موقه‌ده‌مه له فه‌رمانده‌یی کرکوک، زیاتر روی پرسیارم تێ کرد‌و له ئه‌حواڵی خۆیم پرسی که تۆ که‌رکوکیت و ئێستا چۆن ژیان ده‌گوزه‌رێنی؟ گوتی له خودا‌و حکومه‌تی هه‌رێم به‌زیاد بێت من له ژوری ماڵێکدا ده‌ژیم و ماڵێان ئاوا بێت کرێم لێ وه‌ر ناگرن، دوای ئه‌م گفت‌و گۆیه ئیتر نهم توانی زیاتر حه‌مه عه‌نتیکه بدوێنم چونکه وه‌ڵامه‌کانی خارهتێ خه‌می لێ ده‌باری و لهراستیشداگوێگرتن له‌م جۆره باسانه خه‌ڵکی ئازا‌و به‌جه‌رگی ده‌وێت منیش بۆ خۆتان ده‌زانن که چه‌ند ترسنۆک و له ئاوی شه‌و پارێز ده‌که‌م. بۆیه ماڵ ئاوایم له حه‌مه عه‌نتیکه کرد‌و به رهو گه‌ره‌کێکی دیکه‌دا رۆشتم و لێره‌شدا دیسان خه‌مێکی دیم بۆ پێشهات، ئه‌ویش دیتنی تابلۆیه‌کی دیکه بو به‌ڵام ناوی ئه‌و گه‌ره‌که ناهێنم جون نه‌بادا کاک نه‌جات حه‌سه‌نم لێ زیز بێت و هه‌ره‌شه‌و گورهشهش له ماڵی باوکم بکات و بڵێ خانوه‌که‌ش به‌سه‌ر ئه‌واندا دهروخێنم هه‌روه‌ک ماڵ باوکی سۆزان ره‌مه‌زان، به‌ڵام گهررێگهتان که‌وته که‌رکوک و ئه‌م ناوه‌تان لای خۆتان یاداشت کرد ئه‌وا گهرکهکهش پێ ده‌زانن، فه‌رمون له‌گه‌ڵ ئه‌م تابلۆیهشدا که کردویانه‌ته قاره‌مانی گه‌له‌که‌مان وپهیکهرێکیان بۆ نه‌خشاندوه که‌ته‌نانه‌ت بۆ دڵنیابون به‌رواری کوشتنه‌که‌شی تۆمار ده‌که‌م نه‌بادا خه‌ڵکێکم لێ هه‌ڵپه‌رێ و له وه‌ڵامدا لێمان بکاته خوله پیزه، چونکه من به‌رگه‌ی وه‌ڵامی ئه‌و جۆره که‌سانه ناگرم و ده‌ترسێم ب.........م ... ک .. نا پخخخم که‌ن.ئه‌ویش کامیلی مه‌لا وه‌یسی یه له‌مانگی 9\ 1968 لهجاششششی دا کوژرا ئاو بێنن و ده‌ست بشۆن،من و حه‌مه عهنتیکهش هه‌ر قوربهسهرییهکهمان بۆمایه‌وه...