كۆنە ئەفسەرێكى بەعسى لەقەڵادزێ تائێستاوەكو سەردەمى بەعس مامەڵە دەكات،
Monday, 24/08/2009, 12:00
بەپێى ئەو زانیاریانەى دەست پەیامنێرى كوردستان پۆست كەوتووە تائێستا حیزبى بەعس لەقەزاى قەڵادزێ ماوە بەشێوەیەكى زۆر نامرۆڤانە ڕەفتاردەكەن نێردراوى كوردستان پۆست لەقەڵادزێ تەئكیدى كردەوە (بەكرى تۆفیقە سور)لێپرسراوى پۆلیسى پشدەر كەكاتى خۆشى پلەى موقەدەمى هەبووە لەحیزبى بەعسدا ئێستا شەوانە خەڵكێك كەخۆى حەزبكات لەماڵان دەیفڕێنێت و بەشێوەیەكى زۆر نامرۆڤانە لێى دەدەن و دواتر تورەكەیەك دەكەنە سەرى و بەجێیدەهێڵن بۆ بەدواداچونى ئەم هەواڵە پەیامنێرى كوردستان پۆست سەردانى شارى قەڵادزێى كرد و چاوى بەچەند هاوڵاتیەك كەوت كەلەلایەن ئەو كۆنە ئەفسەرەى حیزبى بەعسەوە ئازاردراون تەئكیدیان كردەوە كەتائێستاش ترسیان لەوە هەیە هەركاتێك ئارەزوو بكات دەمانبات بەكەیفى خۆى لێمان دەدات بۆیە ناتوانین ناوى خۆمان ئاشكرابكەین،
لەوكاتەى پەیامنێرى كوردستان پۆست سەردانى شارى قەڵادزێى كرد هەواڵى ئەوەشى پێڕاگەیەنرا كەلەزیندانى بنكەى پۆلیس و ئاسایش دا هەمان ڕەفتارى سەردەمى حیزبى بەعس لەگەڵ گیراوان دادەكەن و ناوى دوو هاوڵاتیان پێداین كەلەسەر سكاڵاى ئافرەتێك زیندانى كرابوون تەواوى جەستەیان شوێنرابوو بەشێوەیەكى وەها ئەگەرى مردنیان لێدەكرێت و بەپەلە گواستراونەتەوە بۆ ئەو زیندانیەى دەكەوێتە لاى بانكى ڕەشید لەڕانیە چەندین حاڵەتى تر بەپەیامنێرى كوردستان پۆست ڕاگەیانرا بەڵام لەبەر بارودۆخى ئەمنى نەمانتوانى سەردانیان بكەین،
بەرلەوەى قەڵادزە جێبهێڵین چاومان بەزانایەكى ئاینى كەوت ناوبراو بەترسەوە قسەى بۆ كردین و ووتى داوا لەخاچى سوورى نێودەوڵەتى و نوێنەرى نەتەوەیەكگرتوەكان و نوێنەرى ووڵاتانى ئەوروپى و ئەمریكى دەكەین بەپەلە بگەنە شارى قەڵادزێ چونكە خەریكە لەسەر دەستى ئەم بەرپرسەى پۆلیس هەمان كارەساتى ساڵانى ڕابردوو دەخوڵقێت كەحیزبى بەعس لەشارەكەمان خوڵقاندى پەیامنێرى كوردستان پۆست بۆ هەمان مەبەست پەیوەندى كرد بەچەند پارێزەرێكەوە لەدادگاى بەرایى شارى ڕانیە بەڵام بەپاساوى ئەوەى زانیاریان نیە لەوبارەیەوە هیچ لێدوانێكیان نەدا كەئایا پۆلیس بۆى هەیە بەمشێوەیە ڕەفتاربكات،
لەكاتى ئامادەكردنى ڕاپۆرتەكەمان هەواڵى ئەوەیان پێداین كەئەم كۆنە ئەفسەرەى حیزبى بەعس چەند ڕۆژێك پێش ئێستا لەلایەن حاكم قادر حمەجانەوە دەستى ئەوەى پێدراوە بەمشێوەیە ڕەفتاربكات،
دواجار وەكو ئامادەكارى ئەم ڕاپۆرتە داوا لەو ڕیكخراوانە دەكەم كەڕاپۆرت لەسەر زیندانى ئاكرێ و قەلاچوالان ئامادەدەكەن بەپەلە سەردانى گرتوخانەى ڕانیە و قەڵادزێ بكەن،بۆ ئەوەى ڕاستیەكان بەچاوى خۆیان ببینن،
پهیامنیری کوردستانپۆست2
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست