پێشکه‌شه به مام جه‌لال و دوو تاوانباری تر که له پاڵ ئه‌ودا ناویان هاتووه
من نه‌مزانیبوو مۆدێرنه وایه
خودی خیانه‌ت نوێگه‌ری تیایه
چه‌نده سه‌ربه‌رزبووین ده‌مانگوت کوردین
به‌ڵام به‌ینێکه چاک حه‌یات بردووین
هه‌ر یه‌کێتی بوو مه‌زن و زه‌به‌ن
وا به‌ده‌ست تۆوه ئه‌ویش بوو به پهن
هه‌موو دلێر بووین، جه‌سوور، نه‌به‌زیوو
بۆ وات لێ‌کردین بانگمان که‌ن خه‌سیوو
خه‌ڵکی به ئه‌مه‌ک هه‌ڵهاتن لێتان
پیاوێک نه‌ماوه بێته سه‌ر ڕێتان
وتمان شه‌ستوشه‌ش قه‌زاو قه‌ده‌ر بوو
هاتنی ئێران جه‌وله‌و سه‌فه‌ر بوو!!
ماچه‌که‌ی سه‌ددام وه‌ختی خه‌ته‌ر بوو
ههرناپیاوێک هات گول و سه‌رسه‌ری
کردته فریشته ئاغای مه‌گه‌ری
ده‌ست ماچکردنی کابراش ئه‌گه‌ر بوو
ڕه‌خنه گر له‌لات گه‌جه‌ر گوجه‌ر بوو
له‌سه‌ر گۆڕه‌که‌ی خومه‌ینیی ئیمام
ده‌تگوت قوڕ بێنن بۆ سه‌رسه‌ری مام!!
ئه‌وانه‌ش قه‌ینا وتمان کای کۆنن
به‌ڵام ئه‌مێستا میلله‌ت لێت مۆنن
سه‌رۆک ووڵاتی وته‌نها په‌یکه‌ری
سواره‌ی عوسمان هات تۆ باش مه‌یته‌ری
له‌به‌رچاوی خۆت ماڵ وێران ئه‌بیین
بێ ده‌ست و قاچ و سه‌رگه‌ردان ئه‌بین
تۆش داوه‌تێکی ئه‌هله‌که‌ی عوسمان
ناگۆڕیته‌وه به گشت کوردستان
حه‌فتاو پێنج وتمان مه‌لا جاشبوو فت
ئومێدمان تۆ بوو به پێی گفت و لفت
بارزانی چی کرد تۆش به زیاده‌وه
که‌ی ده‌بی به کورد خوا بتباته‌وه
ڕۆژگار ده‌ری خست جاشی ئه‌سڵی تۆی
ئه‌وان مه‌نێک بن ، بیست مهنێکه تۆی
چاوه‌ڕێی تورکیا و وه‌فد و پێشوازیی
بۆچ له‌یادت کرد وه‌سیه‌تی قازی ؟
یه‌ک تۆ، دوو نێچیر، سێهه‌م زێباریی
به ینێکه ده‌یخۆن سه‌وزه گیای هاریی
جاران ده‌مانگوت مامه خۆی فیله
بۆ ده‌رگای سیاسه‌ت هه‌رخۆی کلیله
به‌ڵام وا تورکیا ئه‌سڵی تۆی ده‌رخست
فیلهکهمان کرد به مام پشیله
تاکه‌ی بۆت بۆستم کڵاو له‌سه‌ر که‌م
به‌فه‌رمانی تۆ پیاو چاک وه‌ده‌ر که‌م
گه‌لێکی مه‌زن توشی خه‌ته‌ر که‌م
تۆ له کۆڵ ئێمه و کورد نابیته‌وه
ده‌بێت من وه‌سڵی جه‌لالیه‌ت ده‌رکه‌م