کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


ئەم ترسنۆكییەی ئاسایش و پۆلیسی سلێمانی تاكەی؟

Friday, 16/03/2012, 12:00


دیمەنێكی تاڵ و قێزەون هەموو ئێوارەیەك لە سلێمانی سەرنجم ڕائەكێشێ، ئەویش دزداشە لەبەرێكە و كۆمەڵێك ویزە بەدەست بەدەوریدا حیمایەی ئەكەن و ئەو راستە شەقامەش هاتوچۆی لێ قەدەغە ئەكەن.
ئەویش دیمەنی بلەی شێخ نەسرەی كۆنە مستەشارە كە یەكێكە لە بەشداربووانی ئەنفال، ئێستا كە خاوەنی ریزێك خانووە لە فولكەی خاڵەحاجی، ئێواران بە خۆی و چەند كوڕێكەوە (كۆمەڵێك ژنی هەیە) بەو شەقامەدا ئەگەڕێ و بەپێی دزداشەكەی بەری، هەر خەیاڵی لای ئەو سەردەمەیە كە زۆر هاوڕێی نزیكی بەڕێوەبەری ئەمنی سلێمانی و ملازم موحسینی بەعس بوو.
ناوبراو چەند ئۆتۆمبێلێكی جامڕەش و بێ ژمارەشی هەیە، هەر كاتێكیش بەوێدا تێپەڕ ببیت ئەوا بە ئاسانی دەتوانی ببینی.
لێرەدا ئەپرسم.
- ئاسایش و پۆلیسی سلێمانی لەسەر چ بنەمایەك مۆڵەتی ئەو هەموو چەكی ویزەیەی داوەتە بلەی شێخ نەسرەی كۆنە مستەشار؟.
- بە ڕێگاپێدانی كێ، كاتێ ئێواران پیاسە ئەكات ئەو راستە شەقامە ئەبڕن؟.
- بە فەرمانی كێ ڕێگای پێدراوە ئۆتۆمبێلی جامرەش و بێ ژمارەی هەبێ؟ بۆ بڕیاری قەدەغەكردنەكە ئەوی نەگرتۆتەوە؟
لە كۆتایدا ئەپرسم هەروەك ناوبراوتان لەسەر بەشداری لە ئەنفالدا دادگایی نەكرد كە ناوی لە لیستی داواكراوانیشدا هەبوو، بەهۆی چیەوە ئاسایش و پۆلیسی سلێمانی لێی ئەترسن؟

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە