نێچیرڤان بارزانی تاوانێک بەرامبەر به مێژووی کورد و به هەولێرییەکان دەکات
Friday, 14/09/2012, 12:00
نەک هەر پارتیەکان بەڵکو زۆر کەسایەتی و خەڵک و لایەنی سیاسیش پێیان وایه، گوایه پارتی ئاوەدانی کاری زۆری بۆ هەولێر ئەنجام داوە و ئاوهدانی کردۆتهوه. دیارە ئاوەدانی لای ئەوان واتا شەقامی پان و باڵەخانەی بەرز، نەبایهخدان بە پەورەردە و نەخۆشخانە و چارەسەرکردنی ئەو پێداویستیانەی خەم و ئازار و پێداویستیەکانی خۆشگوزەران دەکات، بەتایبەتی پیر و پەکەوتەکان، خەڵکانی پێداویستی تایبەتی لە ئاوتیزم و نابینا و تالاسیما و .. دەیان نەخۆشی تر، کە پێویستییان بە یاسایکردنی خزمەگوزاریەکانیان هەیە، یان پێدانی بیمەی بێکاریی، دابینکردنی قوتابخانە و نەخۆشخانەی حکومی زیاتر، سنوردانان بۆ گرانی بازار و خانوو ... ڕێکخستنی سیستەمی شار ، ئاوەدانکردنەوە و نۆژەن کردنەوەی شوێنەوار. نەوەک تیکدانیان، جگه لهوهیش هوشیارکرنەوەی خەڵک کە دژ بە ناموسپەرستی بوەستێتەوە ئەویش بهکارکردن بۆ نههێشتنی بیری خێڵچێتیی کەوا پارتی و یەکێتی دەیژێننەوە ..... لێرەدا تەنیا سەیری ئەو راپۆرتە هەواڵە ی کەناڵی کەی ئێن ئێن بکەن لە بواری خوێندن و دەوامی قوتابخانەکان لە خوێندنگاکان (کۆی کوردستان) چۆن دوو دەوام و سێ دەوامی تیا دەکرێ وەک (161 قوتابخانهلهكرێ دان ... 150 قوتابخانه 3 دهوامين...1200 قوتابخانه 2 دهوامين .. 313 قوتابخانه ميوانن... تا 12 ساڵي داهاتوو ساڵانه پێيسته 300 قوتابخانه دروست بكرێت و 7 ههزار مامۆستا دابمهزرێت ئينجا كێشهكاني پهروهرده چارهسهر دهبێت).
لینک بە ڤیدیۆ:
https://www.facebook.com/photo.php?v=119522071528794رەنگ ههبێت که بڵێت: ئەمە کاری حکومەت و پەرلەمانە نەوەک پارێزگا، بەلام ئایا ئەم دوو دەزگایە ، پارتی بەشی شێری تیا نییە؟
لێرەدا دیوێکی ترتان پێ نیشان دەدەم بزانن چۆن ئەوەی پێی دەڵێن ئاوەدانی لە ناوەڕۆکدا وێران کردنە. .دیارە هەمان ڕەفتار لە دەڤەری سەوزیدا هەیە ، چونکە ئەو دوو پارت و بنەماڵەیە ، سڵ لە ئەنجام دانی هیچ تاوانێکی نەتەوەیی ناکەنەوە، بەڵکو خەونەکانیان ، چرکە بە چرکە بۆتە ئەوەی چۆن بانقەکانیان پڕ لە ئیرۆ و دۆلاری زیاتر بکەن.
دوو تاوان و ناپاکی نەتەوەیی ، کەیەکێکیان پێشی گیرا، ئەوەی تر تاوانەکە ئەنجام درا
سالی ٢٠٠٨ بە درەنگەوە زانیمان، که پارێزگاری هەولێر بە بڕیاڕی نێچیرڤان بارزانی پیلانێکی مەترسیدار (ماستەر پلانی هەولێر) دژ بە خەلکی شاری هەولێر ئەنجام دەدەن ، ئەویش بەشێک لە پلانەکە تێکدانی گەڕەکە کەلتوریەکانی شاری هەولێر بوو تا (بازاری نیشتمان) قەرەباڵغی و جوانی و سەرنجی رابکێشرێ .... فەرمون ئەمە دانپیانانی پارێزگارە بۆ رۆژنامەی میدیا کە دەڵی ٣ گەرەکی کەلتوری هەولێر تێک دەدەین.
http://yndk.com/Archive/medya/2007/m315/m315-8-9.pdfلێرەدا هەرگیز ئەو وتەیەم لەیاد ناچی، کە یەکێک لەبەشدارانی کۆبۆنەوەیەک لەسەر شوێنەوار ئامادە ببوو ، بۆی باسکردم وتی: رەخنەمان لەشارەوانی گرت چۆن مۆلەتتان بەدروستکردنی بازاری نیشتمان دا ،ئەو ئەندازیارە بوێرانە لەناو هەموو ئەندامانی کۆبۆنەوەکە وتبوی نیوەی بازارەکە دروستکرابوو ئەوکات هاتن داوای مۆڵەتیان کرد! ئا لێرهدا تۆ لەو نمونەیەوه وێنەیەکی مافیای و گالتەکردن بەیاسا و میزاجی بەرپرسان بەرامبەر خاک و حکومەت دەبینی .
بۆیە لەگەل پۆلێ هاوڕێی و کەسایەتی نیشتمانی لەناوەوە و دەرەوە ، دەستمان بەهەڵمەتی ڕیسوا و بەرەنگاری ئەو پیلانە مەترسیدارە کرد ، گەرچی کۆنترین بازاری هەولێریەکان (دەلاڵ خانە) تەخت کرابوو، سەرەنجام توانیمان شکستیان پێ بهێنین و بەشێک لە میژوی پیرە هەولێر لە فەوتان رزگار بکەین ، ئەویش دوای ئەوەی یۆنسکۆ بەفەرمی هاتە ناو مەسەلەکەوە و ئاگاداریی کردنەوە کە بۆیان نییە ئەو ماستەر پلانە بەو شێوەیە جێ بەجێ بکەن.
فەرمون ئەوە نامەی ڕیکخراوی یۆنسکۆ کە بۆی ناردوین و نەخشەکەی ماستەر پلانی پێگۆڕین.
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=056d761aرەنگبێ خەڵکانێکی زۆر ئاماژە بەوە بکەن ئەوەی ئێستا لە دیکۆر و گۆرەپان کراوە (بازاڕی نیشتمان) ، زۆر جوان و ئاوەدانترە، چونکه ئهوانه نهزانن و تێگهیشتنیان بۆ ئاسهوار نییه، پێیان وایه هەموو ههرچی کۆنه تێک بدرێت و دروست بکرێتهوه ئهوه جوانییە. زۆر جار بیردەکەمەوە کەم شار وەک هەولێری بۆ هەڵدەکەوێ ئاوا کۆن و پڕ لە شوێنەوار بێ . کەچی لە بڕی پاراستنی ئهم بهرپرس و سهرکرده نهشارهزایانه، تەختی دەکەن و دهیکهن بە ئەهرامی بازرگانی. بۆیە لای من ئەوە لوتکەی تاوان بوو ئەنجام درا، چونکە:
١/ کۆنترین بازاری هەولێریەکان بۆ ئەبەدی سڕدرایهوه، مەگەر بەوێنە ئاوا بیبینیەوە ، ئەمەش دەچێتە خانەی تاوان و ناپاکی نەتەوەیی کە زوو یان درەنگ پەیکەری ئەنجامدانی ئەو تاوانەیان بۆ دروست دەکرێ.
٢/ ئەم شوێنە شوینێکی میژوی بوو 5 مەتر لەقەلا دوربوو ، پڕ بوو لە شوینەواری میژوویی کورد و مرۆڤایەتی.
بەرپرسانی پارتی ، ئەگەر ڕاست دەکەن ئەوا ١٦ سالە بۆچ گەرەکە کەلتوریەکان نۆژەن ناکەنەوە کە بەشیکی گرنگی مێژووی شارێکە، هەر ١٠٠مەتر لە بازاری نێشتمان دوورە
ئایا نەدەکرا لە بری سرینەوەی وەک بازاڕی گەملەستانی سوێدی لێبکەن وەک لەو وێنەیە دیارە
بۆ وەلامدانەوەی ئەوانەش دەلێم: دەکرا هەمان شوێن جوان بکرێ بی ئەوەی بۆ ئەبەدی ئەو بازارەی چەندین سەدەیە لەمێژوی خەلک تەخت بکرایە، بەنمونە لەسەنتەری شاری ستۆکهۆلم هەیە کە هاوشێوەی بازاری دەلالخانە و گەرەکە کۆن و کەلتورەیەکانی شاری هەولێرە ، کە هەم شوێنە وارەکە یان پاراستوە ، هەمیش جوانیان کردووە ، بەلام ولاتێک نەخوێندەواری سیاسی بەرپرسی حکومی و شار بێ بەقاڵفرۆش و سەعات فرۆش بەرپرسی شار بن، بەرپرسی شوێنەواری هەولێر دەرچوی بەشی شانۆ بێ نەوەک شوێنەوار چۆن ئاوا میژویی هەزاران سالەی هەولێر نابێتە پرۆژەی بازرگانی؟! ..
دیارە نەوەک هەرئەوتاوانە کەلەدواین کاتدا پێی گەیشتین لە ڕێگری کردن لەوێرانکردنی ٣ گەرەکی کەلتوری شار. بەڵکو یەکێک لەکۆنترین ئەشکەوتی جیهان کەتەمەنی بۆ ٢ ملیۆن سال و ژیانی مرۆڤ تیایدا بۆ ٢٥٠ هەزار ساڵ لەمەوبەر بوو لەلایەن ئەو بەرپرسی شوێنەوار ی هەولێر (حەیدەر حەسەن) مۆلەتی تێکدانی واتا دەرهێنانی هەموو مێژویی ئەو ئەشکەوتە لە خولەکەی درا کەبەپێی زانیاریەکان و ئەولینکانەی خوارەوە چەندین کرێکار وقەلاب بۆماوەیەک ئەو خۆڵە میژویەی ٢ملیۆن سالەیان فرێدا لەکاتیکدا ئەمە یەکێک لەبەلگەکانی کۆنترین ژیانی مرۆڤ بووە ،خودی کەنالی ئاسمانی کوردستان تێڤێ لە ساڵی ٢٠٠٥ لە بەرنامەیەکی تایبەتدا لەدیداری کۆمەڵێ شوێنەوارناسی ڕوسی للەناو ئەشکەوتەکە ئاماژەیان پێ کرد ، کە پێویستی بە ٠ ١ ساڵە تاکۆی مێژوو و زانیاریەکانی بەوردی بزانرێ ، بەلام کاروان بارزانی و حەیدەر حەسەن بەیەک هەفتە بەشێک لەمێژوی نەوەک کورد بەلکو مرۆڤایەتیان بۆپڕۆژەیەکی بازرگانی وون کرد.
فەرمون لەگەل بەڵگەی فەرمی بەرێوبەرایەتی شوێنەواری هەولێر بەواژوی بەڕێوبەر کە دەرچوی شانۆیە و کراوەتە شووێنەوار ، مۆلەتی دەرهێنانی خۆڵەکە دەداتە کاروان بارزانی کەدلنیام ڕۆژەک دادێ پەیکەری ناپاکیان بەرامبەر ئەو کارە بۆ دەکرێ
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=7edb31c8ماوەیەکیشە هەوالێکم بەدەست گەیشتوە کە تاوانێکی تر بەرامبەر مێژویی نەتەوەیەک و پیرە هەولێر بەڕێوەیە ، ئەویش کە یەکێک لە شوێنەوارە گرنگەکانی خەلکی هەولێر و تاکە سەرچاوە و کارێزی ناو شاری هەولێرە کە بتوانرێ جوانیەک بەشار بدات لە بڕی ژیانەوە و باشترکردنی، هەوڵی ئەبەد سرینەوەی لە مێژووی دەدەن ، ئەویش تێکدانی کارێزی سولتان موزەفەرە کە ماوەیەک لەناو خەڵکدا و تا سالانی شەستەکانی سەدەی رابردو پێی دەوترا (ئاوی کەسک و سۆر) چەندین گۆرانی و شعری بەسەردا وتراوە لەوانە خودی ئاوازدانەری هەولێریەکان محەمەد ئەربیلی .
ئەم شوێنە کە لەناو بارەگای سەندیکای کرێکاران و محەلی حیزبی شیوعی کوردستان و بەرامبەر هۆلی میدیایە، میژووەکەی هەندێ سەرچاوە بۆ بەر لە هاتنی ئیسلام باس دەکەن، بەلام لەدوای هاتنی سولتان موزەفەر (١١٨٩/١٢٣٣) زاینی دەسەڵاتی هەبووە ، ئەو کارێزە ناوی زیاتر پەیدا بووە ، کە هەندێ سەرچاوە ئاماژە بەوە دەکەن گەلێ کۆنترە چونکە کۆمەڵی کارێز لە کۆندا لەهەولێر هەبووە بەلام ئەمە گەورەترینیان بووە، کارێزەکە ئەوەندە گەورەبووە کە توانیویەتی تا گەرەکی کۆرانی ئێستا هەموو زەوی و زار و کشتوکاڵی لە کۆندا ئاوبدات کەلەم بارەوە شوینەوارناس عەبدولرەقیب یوسف بەوردی شوێنەواربونی ئەو شوێنە و زانیاری لەسەر شورای کۆنی هەولێریەکان باس کردوە، ئەم شوێنەش جگە لەوەی دەکەوێتە ناو ئەو شورایە کە دەبێ بپارێزرێ بەلکو کۆی کارێزەکانی هەولیری کۆنی لەخۆ گرتوە. تامنیش دەرچوم لەپیرە هەولێر ١٩٩٩ ئەو کاریزە لەخوارەوەی بنایە (سەندیکا و محەلی هەولیری حیزبی شیوعی) سەرباری تێکدانی لەلایەن بەعسەوە مابوو ، دەکرا لەو ٢٢ ساڵە بژێیتەوە بە پێی بوونی کۆنی کە بکرایەتە گۆرەپانێکی گەورە لەبڕی ئەهرام دروست کردن.
لەم بارەوە سەیری ئەم لینکە بکە کەنوسینێکی شووینەوار ناس (عەبدولرەقیب یوسفە)
http://www.raman-media.net/119/r29.pdfبەپێی ئەو زانیاریانەی ئیستا بەدەستم گەیشتوە لەکابینەی پێنجەم (نێجێرڤان بارزانی) داوای لەحزبی شوعی کردوە کەئەو شوینەیان بۆ چۆل بکات و ئەوانیش رەزامەندیان دەربڕیە ، بێ ئەوەی بپرسن چی لێ دەکەن!؟ .تەنیا داوای ئەوەیان کردوە بەرامبەر بەمە بارەگای تریان پێ بدرێ ،نێجیرڤان بارزانیش ، ڕەزامەندی بۆ دەربڕیون کە قسە لەسەر زیاتر لە ٦٠ دەفتەر دۆلار دەکرێ دراوەتە ئەم حزبە خانوەیەکیان پێ کڕیوە بۆ بارەگای نوێیان ، لەشەقامی شەستی ، بەرامبەر چۆلکردنی ئەو شوێنە ...دیارە دەیان دفتەری تریش دراوەتە سەندیکای کرێکاران و... بۆ بارەگای ئەوانیش ...... کۆی ئەم پارەیە بەپێی زانیاریەکانی بەدواچونی من لەبودجەی خەلکی کوردستان (حکومەت) هاتۆتە دەرەوە ، بەلام کارەساتەکە لەوەشدا گەورەتر دەبێ ئیستا بەنیازن هەموو بینایەکە تێک بدەن و ئەهرامێکی فیرعەونی ٧ نهۆمی لەسەر دروست بکەن چونکە شوێنەکەی ستراتیژی و ناو شارە (بەرامبەر هوتێل شیراتۆن) هاوکات ئەم ئەهرامە ٧ نهٶمیە بەناوی بارزانیەک دەکرێ بۆیە سەیری تاوانەکە بکە:
1/ لەپارەی میللەت قەرەبوی ئەولایەنانە کراوە کەلەناو بارەگاکەیەبونە لەدوای ڕاپەرینەوە
2/گەرچی شوێنەکە موڵکی حکومەتە بەلام دەدرێتە کەسێک بۆخۆی باڵە خانەیەکی ٧ نهۆمی لێ دروست بکات کەپڕۆژەکی بازرگانیە.
3/ کۆنترین کارێز وئاوی ناوشاری هەولێریەکان لەبڕی ژیانەوەی و جوانکردنی هەولێر کەلەسەنتەری شارە وەک کۆنترین بازارەکەیان (دەلال خانە) بۆئەبەدی دەسرنەوە و تێکدەدەن و دەبێتە بیرەوەری.
بۆیە لیرەوەوەک تاکێکی کورد و کەسێک کەبەهەوای هەولێر و دەشتەکەی ٣١سال گەورەبووم ، جگە لەئیدانە و شەرمەزارکردنی هەموو ئەوانەی دەستیان لەو تاوان و ناپاکیە مێژوویە هەیە لێرەشدا دەلێم و ئەوەی پێم بکرێ لەڕێگرتن لەو تاوانەو رسواکردنی هەموو ئەو بەرپرس و ڕٶشنبیرانەی خۆیان پێ سیمبولی هەولێرە هەر لەکۆسرەت رەسول عەلیەوە تا دەگاتە ئەو سوپایە ڕٶشنبیرە ویژدان مردوە کەی مچکۆوە لەسەری دەوەستم و هەوڵی کارو چالاکی و بابەت نوسین دەدەم لەگەل ئەو دەنگە جوان و گەنجانەی ویژدان و مٶرالیان ماوە بەتایبەتی کەئەزمونێکمان هەیە لەم بارەوە لەگەل پەیوەندی کردنی یۆنسکۆ و گەورەکردنی کەیسەکە و بەدواچونی زیاتر هەیە . چونکە لام وایە ئەوەی خۆی پێ پارت و کەسایەتی نەتەوەیی،مێژونوس و شوینەوار ناس ، ڕۆشنبیر و خاوەن ویژدان و پاراستنی شوینەوار و زمانە وەک ئەو گروپەی لەوماوەیە بەناوی داکۆکی لەزمان کەمپینیان کرد ، کەرامەت و ئەخلاقی نەتەوەیی و کەسیتی وڕۆشنبیری هەبێ دەبێ پێش بەم تاوانە بگرێ ئەگەرنا پێییان دەلێین هۆیها لەهەموو دروشمە نەتەوەییو خۆشەوستتتان بۆ خاک و خۆبەناو لەخەم خۆری بۆ هەولێر .
کۆتایەکەشی بەو بیرەوەریەم لەگەل شەهید رەئوف ئاکرەیی دەهێنمەوە کەیەکەم کەسایەتی ونوسەرە، پەرتوکێکی لەسەر ئەنفال و بنەدۆکۆمێنتکردنی داوە ، زۆرجار لەگفتوگۆکانی باسی ئەوەی دەکرد بەعس دژ بە کورد سڵی لەهیچ نەکردۆتەوە بەنمونە لوتکەی تاوانی لەهەلمەتەکانی ئەنفالی ٨ دا بە تەخت کردنی قەلای بابلۆی دەهێنایەوە . بۆیە ئێستا هەقی خۆمانە بپرسین ، ئەرێ کامیان هەمەجی و تاوانبارترن ، بەرامبەر تێکدانی شوینەوارو میژوی کورد کەدەردی تێکدانی شوێنەوارەکان بڕۆن لەڕیزدار عەبدولرەقیب یوسف بپرسن بزانن چەندین گۆرستان و شوێنی کەلتوری ومێژویی تەخت کراوە لەژێر دەسەلاتی ئەمانە ؟
چەند بەلگەیەکی تر بۆراستی وتەکانمان دیارە لەو کاتهدا رۆژنامەکانی (میدیا ، کوردستانپۆست ، ئاوێنە ،هاولاتی ، سبەی ، وەرادیۆی نەوا هاریکارێکی گرنگ بون لەگەلمان جولاندنی ئەو دۆسیەیە و تیک شکانی پیلانە مەترسیەکەی پارێزگاری هەولێر بەرامبەر تێکدانی ٣ گەرەکی کۆنی هەولێریەکان بەشێک لە زانیاریەکان:
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=fe7c8ca9http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=f3d780f3http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=2d129abchttp://archive.awene.com/Rojname%5C158%5C1589.pdfhttp://archive.awene.com/Rojname%5C158%5C1584.pdfhttp://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=a87898eahttp://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=e89fac8bhttp://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=ff9b5751http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=c0168c89
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست