کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


عوسمانی حاجی محمود و یاوەرانی بە تەمای چین؟

Thursday, 26/02/2009, 12:00

1856 بینراوە


چەندین جارە باڵی ریفۆرمخوازان لە نێو یەكێتیدا هەوڵ دەدەن یەكیتی لەو قەیرانەی كە تێیكەوتووە رزگاری بكەن . بەلام رووداوەكان دەری خست كە ئەو دەردە یەكێتی تووشی بووە بەم چەند كەسە چارەسەر ناكرێ . لاشەیەكی دارزاو نەخۆش و ئیفلیجی وەكو ئەم یەكێتیە كە ئیستا دەیبینین بەرگەی نەشتگەری ناگرێ ئیتر خۆ ماندوو كردن وبێ هوودەیەو ئەبێ یاسینی بۆ بخوێًنین. ئەمە لەوانەیە سەخت بێ بۆ یەكێكی وەكو كاك عوسمان لە دوای شكستی 88 یەكێك بووە لەو كەسانەی كە یەكێتی و شورشی لە نوچدان و شكست رزگار كرد و داهێنانێكی نوێی داهێنا بۆ بەرەنگار بوونەوە لە گەڵ بەعسدا . شەری پارتیزانی بە بێ دیهات نموونەی گیانبازی و دلسوزی ئەو و یاوەرانی بوو . بەلام ئەو میرات و كەلەپوورەی یەكێتی كەوتە دەستی خەڵكانێكی بێ ئەمەك و حەرامزادە بە گشت مانایەكەوە . روژ لە دوای ڕۆژ ئەو مافیاو چەتانە لە خەرمانی سەروەری رەنج ئارەقەی ئێمەیان دەزی و جەلال تاڵەبانیش وەكو چەترێ وابوو بۆ ئەو دزو جەردانەوهەمیشە وەكو پارێزەرێك داكۆكی لێیان كردوەو دەكات.ئەو جلال تاڵەبانیەی كە ئیستا ماساوچیەكی وەكو بەرهەم ساڵح بە مەرجەع و هێلی سووری دادەنێ و ئەیەوێ ریفورمخوازانیش بخاتە ژیرَ ئەو چەترە دەخەزارەوە. بەلام حەز ئەكەم ئەوە بڵێم كە ئەوەندەی نەماوە بای دیموكراسی چاكسازی دەوارە شەق و شڕەكەی تاڵەبانی هەپروون هەپروون بكا و بیكات بە پەتك. بۆیە تەنها رێگایەك كە لە بەردەم ریفورمخوازان ماوەو ئەویش ئەمەیە دووركەوتنەوە لە ژێر ئەو چەترە ی كە بەرهەم سالەح دەیەوێ بە پینەو پەڕۆ یەكێتی لە سایەیدا پێ بكاتە حزبی مۆدیرن. سروشتی ژیان وەهایە تازە كۆنەكان رەتدەكاتەوەو ئیستاش ئەڵتەرناتیڤی یەكیتی لە "گردی ووشەیە " لەوانەیە كاك نەوشیوان لە بەر هەندێ هوكار راگەیاندنی یەكیتیەكی نوێ دوا بخات بەڵام زوو بێ یان درنگ ئەو بەدیلە دەدرێ بە گوێ جەماوەرداو.ئیتر ئەوانەش كە هەڵناكەن لە گەڵ تازەگەرێ و نوێ بوونەوەدا هەڵبەت بۆ ماوەیەك كۆتەڵی شیوەن دەگێرن لە سەر ئاشە كۆنەكەی یەكێتی و بۆیە ئەوانەی وا خۆیان بە ریفورمخواز دەزانن ئەبێ خویان ساغ بكەنەوەو لەژێر چەتری نەوشیرواندا گرد ببنەوە و درێژە بە خەبات بدەن . یەكێتی نیشتمانی كوردستان بارەگاو سەركردەكەی لە گردی پیرۆزە هەركەس خۆی بە یەكێتی دەزانی چاكسازی و گورانكاری ریشەیی گەرەكە ئەوە دەرگا لە سەر پشتە بۆیان . ئەوانەش دەروێش و شوینەكەوتەی تەریقەتی تاڵەبانین ئەوا تەكیەی تاڵەبانی لە كەركوكە,با بچن لەوێ كورەی زكر سازبكەن.

ئالان گەرمیانی

چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)