كام توندڕه‌و ! به‌رپرسه‌كانی یه‌كگرتوو یان ده‌ست سوره‌كانی مێژوو
Thursday, 30/04/2009, 12:00
1743 بینراوە
وه‌ڵامێك بۆ سایتی چاو‌دێر ماوه‌یه‌كه سایتی چاو‌دێر ماڵپه‌ری رێكخراوه‌دیموكراتیه‌كانی مه‌لا به‌ختیار هێرشی ناره‌وای بۆ سه‌ر هه‌ریه‌كه له یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان و كۆمپانیای ووشه و حیزبی زه‌حمه‌تكێشان و بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی و كۆمه‌ڵی ئیسلامی و ده‌یان كه‌سایه‌تی و لایه‌نی تر به‌بێ ره‌وچاوكردنی بنه‌ماكانی ئه‌خلاقیاتی رۆژنامه‌نووسی و راو رای جیاواز ده‌ست پێكردووه كه دواین جار هه‌واڵێك به‌ناوی به‌رپرسه تونده‌ره‌وه‌كانی یه‌كگرتوو بڵاوده‌كاته‌وه كه هیچ بنه‌مایه‌كی رۆژنامه‌وانی نیه و نازانین ئه‌و رق و قینه‌یه وه‌ك هه‌واڵ ناوی لێبنێین یان به‌دواداچوون یان شتی تر ، كه به‌داخه‌وه جگه له كۆنه قین و تێكدانی بارودۆخ و چاندنی تۆوی فیتنه له‌نێوان په‌یوه‌ندی یه‌كانی حیزبه كوردستانیه‌كانن! نه‌وه‌ك سه‌رنووسه‌ری سایتی چاو‌دێر و ئه‌وانه‌ی له‌پشتیه‌وه‌ن هیچ ئامانجێكی یان له بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و جۆره هه‌واڵانه نیه جگه له مه‌رامی تایبه‌تی و شه‌خسی و كینه‌یی یان.
هه‌روه‌ك پێشبینی ده‌كرێت و واش هاتووه كه (چاو‌دێر) له‌كاتی ناخۆشی و خۆشیه‌كان و ته‌بایی و ناته‌بایی یه‌كاندا ئه‌و رۆڵه‌ی بینیوه‌و هیچ ئیزافه‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی نه‌خستۆته سه‌ر خه‌رمانی رۆژنامه‌گه‌ری كوردی و سه‌ره‌رای پێشێل كردنی ئه‌خلاقیاتی رۆژنامه‌وانی!
هه‌روه‌ك روون و ئاشكراشه كه له كێشه ناوخۆیی یه‌كانی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان چ رۆڵێك ده‌بینێت و چۆن له بۆسه‌دایه به‌رامبه‌ر باڵی ریفۆرم و كۆمپانیای ووشه و شه‌خسی كاك نه‌وشیروان مسته‌فا كه هه‌تا دوێنێ جێگری سكرتێریان بووه ئه‌مرۆش به‌هۆی ململانێكانی باڵه‌كانی ناخۆی یه‌كێتی و ئه‌وكه‌سانه‌ی كه ده‌ست به‌سه‌ری چاو‌دێر) داده‌هێنن چۆن وبه‌چ شێوه‌یه‌ك ناكۆكیه‌كانی نێو خۆی یه‌كێتی قوڵ ده‌كه‌نه‌وه‌و بوار بۆ ریفۆرم و گۆرانكاری ناهێڵن و ته‌نانه‌ت پێشێلی پرۆژه‌كه‌ی به‌رێز مام جه‌لال و كاك كۆسره‌تیش ده‌كه‌ن كه هه‌روه‌ك سوێندی دواجاریان بوو له‌سه‌ر چاكسازی.
ئه‌و ریتمه‌ی كه (سایتی چاو‌دێر) ئه‌مرۆ وه‌ك ئالیه‌ت و میكانیزم گرتویه‌تیه به‌ر ساڵانی 1995 و جه‌وله‌كانی شه‌ری ناوه‌خۆی نێوان پارتی و یه‌كێتیمان به‌بیر ده‌هێنێته‌وه كه چۆن ئه‌و كه‌سانه‌ی ئاگره‌كه‌یان خۆش ده‌كر و قه‌له‌مه‌كانی شه‌ری ناوه‌خۆیان تیژ ده‌كرده‌وه رۆڵی سلبی و نێگه‌تیڤیان ده‌بینی و بواریان بۆ ئاشت بوونه‌وه‌ی گشتی نه‌ده‌هێشته‌وه ئه‌مرۆ سوێند به‌سه‌ری یه‌كتر ده‌خۆن و باس له رێكه‌وتنامه‌ی ستراتیژی نێوان یه‌كێتی و پارتی ده‌كه‌ن و پێشێلی حورمه‌ت راگرتنی حیزبه سیاسیه‌كان ده‌كه‌ن و ته‌نانه‌ت رۆڵی دوژمنكارانه‌ی نێو باڵه‌كانی نێو خۆشیان ده‌كه‌ن.
ئه‌و سه‌رچاوه وه‌همی یانه‌ی كه چاو‌دێر وه‌ك سه‌رچاوه‌ی یه‌كه‌می خۆی زۆربه‌ی هه‌واڵه‌كانی له‌سه‌ر بونیات ده‌نێت زۆر زیره‌كه له‌سه‌ر شێواندنی راستیه‌كان و چه‌واشه‌كردنی جه‌ماوه‌ر، هه‌روه‌ك له‌هه‌واڵی (سایتی چاو‌دێر ناوی به‌رپرسه توندره‌وه‌كانی یه‌كگرتووی ئیسلامیی بڵاوده‌كاته‌وه) كۆمه‌ڵێك تۆمه‌ت و ته‌شهیرو به‌ختان و دۆری شاخدار رووبه‌رووی هه‌ر یه‌كه له‌به‌رێزان (حه‌سه‌ن شه‌میرانی و سه‌میر سه‌لیم و هیوا میرزاو عومه‌ر عه‌بدولعه‌زیز و مه‌لا مو‌سا) ده‌كاته‌وه كه جارێكی تریش خۆی بۆ جه‌ماوه‌ر و خوێنه‌ر ده‌سه‌ڵمێنێته‌وه كه ئه‌وان هه‌مان ئه‌و كورانه‌ن كه پێیان ده‌گوترا قه‌له‌مه‌كانی شه‌ری ناوه‌خۆ.!
ئه‌گه‌ر ئه‌و به‌رپرسانه‌ی یه‌كگرتوو توره‌و به‌گوته‌ی چاو‌دێر دووروو بن ، ئه‌ی به‌رپرسه ده‌ست سوره‌كانی ئێوه و ئه‌وانه‌ی له‌دواوه‌ی ئێوه‌وه‌ن چۆنن؟؟ ئه‌ی كێ بوو شه‌ری ناوه‌خۆی كوردی دروست كرد و زیاتر له 30 هه‌زار پێشمه‌رگه‌ی به‌كوشتندا؟ ئه‌ی كێ یه باره‌گای حیزب ده‌سوتێنێت و پیلان بۆ به‌رامبه‌ركانیان داده‌نێن؟ ئه‌ی كێیه تیرۆری كوردی ده‌كات؟ ئه‌ی كام حیزبه ناتوانێت سه‌ركرده‌كانی خۆی رازی بكات و ریزه‌كانی خۆی پته‌و بكاتڤ ئه‌ی كێیه رق و كینه بلاوده‌كاته‌وه؟ ئه‌ی كێیه توندره‌وه ؟ ئه‌ی كێیه خۆی به‌دیموكراتخوازو پێشكه‌وتووخواز ده‌زانێت و ئاماده‌نیه شه‌فاف بێت ؟ ئه‌ی كێیه له‌سه‌ر تیڤی یه‌كان بۆڵه بۆڵ و تانه‌و ته‌شهیر به برا پێشمه‌رگه‌و سه‌ركرده‌كه‌ه‌ی خۆی ده‌ڵێت؟ ئه‌ی كێیه برینه‌كانی نێو یه‌كێتی قوڵتر ده‌كاته‌وه؟ ئه‌مانه‌و سه‌دان پرسیاری تریش رووبه‌رووی چاو‌دێر و ئه‌و كه‌سانه ده‌بێته‌وه كه خۆیان به كه‌سێكی ئازادیخواز و دیموكراتخواز و ره‌خنه‌گر داده‌نێن.
ئه‌م هه‌واڵه‌ی چاو‌دێر ده‌رهه‌ق به‌یه‌كگرتووی ئیسلامی یه‌كه‌م جار ودواجار نیه ، ئه‌م بێرێزی و ته‌شهیره مێوویه‌كی هه‌یه كه هه‌ر جاره‌و له‌ژێر په‌رده‌یه‌ك و دواجاریش له چاو‌دێر ده‌ری ده‌برن .
ئه‌گه‌ر براده‌رانی سایتی چاو‌دێر و ئه‌وانه‌ی له دواوه‌ی چاودێرن و رۆژانه ئاراسته‌یان ده‌كه‌ن خۆیان به رۆژنامه‌نووسی پرۆفیشناڵ و ئازا و سه‌ربه‌خۆ ده‌زانن ، ده‌با جارێكیش قسه له‌سه‌ر خۆیان بكه‌ن و نوقی قه‌له‌مه‌كانیان ئاراسته‌ی حكومه‌ت و ته‌نانه‌ت یه‌كێتی نیشتیمانیش بكه‌ن كه له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا زیاتر له (5) ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و جێگری سكرتێر و سه‌دان كادیر و پێشمه‌رگه‌و ئه‌ندامی ئه‌و حیزبه له‌هه‌ڵوه‌ریرن، هیچ ماقولیش نیه رۆژنامه‌نووسه به‌ناو پرۆفیشناڵه‌كانی چاو‌دێر بلێین ئه‌وه هیچ نیه‌و مه‌ترسی گه‌وره له‌سه‌ر ئه‌زموونه‌كه‌مانه؟
ده‌با چاو‌دێر رێی به‌خۆی بدات چۆن له‌سه‌ر ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوو و به‌رپرسه باڵاكانی ئه‌و حیزبه ده‌نوسێت و تۆمه‌تی دووروو ده‌خاته پاڵ ، باجارناجارێكیش باس له ده‌ست سوره‌كانی مێژووی كوردستان بكات و باس له هاوپه‌یمانی و رێكه‌وتنه‌كانی نێوان یه‌كێتی و پارتی له‌گه‌ڵ به‌عسی روخاو بكات كه باوك و براو كه‌س وكارمان له پێناو روخانی خۆیان به‌خت كرد بكات و باس به‌و هه‌ڵه و خیانه‌ت و به‌هه‌ده‌ردانی خوێن و ماڵ و وڵاتمان له‌لایه‌ن به‌رپرسه‌كان بكات كه چۆن هه‌ر رۆژه‌ی ده‌بابه‌و فرۆكه‌و پاسدار و جه‌ندرمه‌و حه‌ره‌س جمهوریان به‌سه‌رمانه‌وه ده‌كرد و گه‌رده‌لولی تۆله‌یان له‌یه‌كتر ده‌كرده‌وه.
ئه‌گه‌ر باس له ده‌مانچه‌كه‌ی سه‌میر سه‌لیمی ئه‌ندام مه‌كته‌ب سیاسی یه‌كگرتووش ده‌كه‌ن كه‌له‌سه‌ر مێزه‌كه‌ی داناوه و ده‌ڵێ له‌كه‌س ناترسین و به‌جورئه‌تین وكوسێكی خۆ هه‌ڵكێشه ، چاك ده‌زانی تا ئێستا ده‌مانچه‌كانی یه‌كگرتوو ته‌قه‌ی ئاراسته‌ی كورد نه‌كردووه و كه‌سی پێ نه‌كوژراوه وه‌ك به‌رپرسه‌كانی ئێوه, غه‌یری ئه‌وه‌ی كه به حبری قه‌له‌مه‌كان رووبه‌رووی گه‌نده‌ڵكاران و تێكده‌رانی نێوخۆی میلله‌ته‌كه‌مان بۆته‌وه.
له‌كۆتاییدا ئه‌و رونكردنه‌وانه‌ی كه رۆژانه بۆسایت و رۆژنامه‌ی چاو‌دێر ده‌چێت رێك پێیان ده‌لێت ئیتر به‌سه چه‌واشه‌كردنی راستیه‌كان و داپۆشینی گه‌نده‌ڵی و گه‌نده‌ڵكارن و كردنه‌وه‌ی سه‌نگه‌ری زۆر له‌خۆتان.
http://www.cawder.org/yeke.php?besh=Nusraw&perrge=nusraw&nujimare=12177