کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


گۆڕان

Friday, 08/05/2009, 12:00







بۆ ئه‌م گه‌له‌ چه‌وساوه‌یه‌
هاتووم ببمه‌ سایه‌ و سێبه‌ر
هاتووم تا ئه‌م نیشتیمانه‌
به‌رگێکی نوێی بکه‌مه‌ به‌ر
...............
هه‌رچی ڕه‌نگی جوانی هه‌یه‌
ئه‌یکه‌م به‌ ئاڵا بۆ ووڵات
من نامه‌وێت دز و گه‌نده‌ڵ
دابنیشن له‌ ژێر باڵات
.............
ئه‌بمه‌ باران بۆ جوتیار و
ئه‌بمه‌ جوانی بۆ خه‌ڵکی شار
ئه‌بمه‌ ئاوازێکی شادی
بۆ مناڵی برسی و هه‌ژار
................
ئه‌و باڵندانه‌ی تۆراون
له‌م به‌هه‌شت و خاک و ئاوه‌
ئه‌و لاوانه‌ی له‌ هه‌نده‌ران
بونه‌ته‌ پوش به‌ ده‌م باوه‌
.................
وه‌رن مۆمێک داگیرسێنین
له‌ نێو ئه‌م ئاسمانه‌ شینه‌
وه‌رن ببین به‌ گوڵاڵه‌
له‌م به‌هه‌شتی سه‌رزه‌مینه‌
..............
ڕۆڵه‌ی ئه‌نفال...دایکی شه‌هید
ئیتر مه‌گرین به‌و شێوه‌یه‌
په‌پوله‌کانی هه‌ڵه‌بجه‌
له‌ خه‌و هه‌ستن
ئه‌وا گۆڕان به‌ ڕێوه‌یه‌
................
07/05/2009
[email protected]


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە