چنار خانی وه‌زیری ئه‌نفال، .... خۆزگه وه‌زیری هیچ بوویتایه !
Saturday, 15/03/2008, 12:00
2264 بینراوە
تێبینی: له سه‌ر داواکاری کوردستانپۆست، نووسه‌ر ڕازی بوو ناونیشانی ئه‌م نووسینه بگۆڕێت و چه‌ند دێڕێکی دیکه‌شی بۆ زیاد بکات
له‌گه‌ڵ ڕیزی بێ پایانم بۆ پیشه‌ی مامۆستایی، لێ هه‌رچه‌ند بیری لێده‌که‌مه‌وه تۆ و ئه‌و ئه‌رکه قورسه گه‌لێک لێکه‌وه دوورن. گه‌لێکی خاوه‌ن سه‌دان هه‌زار قوربانی. گه‌لێکی پاشماوه‌ی ئه‌نفال و کیمیاویی، گه‌لێکی خاوه‌ن گه‌نده‌ڵترین ده‌سه‌ڵات، نه‌ک هه‌ر له بواری ئابووریی و خزمه‌تگوزاری کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک، بگره له خودی وه‌زاره‌ته‌که‌ی خۆشته‌وه، نه‌ک شایانی ئه‌و کاره نیین، ته‌نانه‌ت دڵسۆزیش نیین، نه بۆ کاره‌که‌تان، نه بۆ کێشه‌ی کورد و مه‌سه‌له‌ی ئه‌نفالیش.
با نموونه‌یه‌کی زۆر بچووکتان بۆ بهێنمه‌وه: بکوژی مامه ڕیشه ی قاره‌مانی شه‌ڕه ده‌سته و یهخهکانی گه‌رمیان ئه‌و ڕۆژانه‌ی پێشمه‌رگه هه‌موو هیوا و ئاواتێکی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک بوو. که‌چی ته‌حسین شاوهیش مووچه‌که‌ی چه‌ند قاتی خێزانه‌که‌ی مامه ڕیشه‌یه، ته‌حسین شاوه‌یس و جه‌نابت له سه‌ر لیستی یه‌ک حزب مووچه وه‌ر ده‌گرن، ئه‌و هی شه‌هیدکردنی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان، تۆش هی ناو نووسکردنی ده‌یان که‌سیی وه‌ک ته‌حسین شاوه‌یس!
چنار خانی وه‌زیر، بریا وه‌زیری هه‌موو شتێک بوویتایه، به‌ڵام هی ئه‌نفال نه‌بوویتایه، چوونکه دیاره له مانای ئه‌نفال نه‌گه‌یشتوویت، ئه‌وه‌نده‌ی پێویست شاره‌زا نییت، نازانیت مانای شه‌هید بوون، به جاشبوونیش چییه، ئه‌گه‌ر لێشی بزانیت، به دڵسۆزیی بۆ قوربانییه‌کانی ئه‌نفال کار ناکه‌یت، دڵسۆزیی گریان نییه، وه‌ک خۆت ده‌ڵێی بو ئه‌نفال ده‌گریت! چوونکه که‌سێکی دڵسۆز، وه‌کوو تۆ به ویژدانه‌وه بۆ شه‌هید و بۆ قوربانییه‌کانی ئه‌نفال کار ده‌کات.... ئه‌گه‌ر ئه‌مانه‌م ڕاست نه‌بن... مانای وایه تۆ وه‌زیرێکی وه‌ک ڕۆبۆت ، به قووڕمیش ده‌سه‌ڵات دهتجووڵینێت و کارت پێ ده‌کات، ته‌نانه‌ت فرمێسکهکهشت، فرمێسکی بووکه‌شووشه‌یه‌که و له کاتی پێویستدا ههڵیدهڕێژیت.
له ماوه‌ی ڕابوردوودا گفتوگۆیه‌کی تۆم گوێ لێ‌بوو که له‌گه‌ڵ ڕادیۆی هاوپشتیدا ئه‌نجامت دا، له ڕاستیدا هه‌مان کات ویستم وه‌ڵامت بده‌مه‌وه به‌ڵام له‌شکر کێشیه‌که‌ی تورکیا ده‌ستی پێ‌کرد و ئه‌وه‌نده سه‌ر قاڵی کردین به‌داوای لێبوردنه‌وه وه‌ڵامه‌که‌م دوا که‌وت.
داده وه‌زیر .... تۆ ئه‌گه‌ر کچی مامۆستا سه‌عد نه‌بوویتایه به‌دڵنیاییه‌وه، ئه‌مڕۆ نهدهبویته وه‌زیر و ئه‌و سه‌رئێشه و ئه‌و ئه‌رکه مێژووییه‌ت نه‌ده‌که‌وته سه‌رشان.
بهوهزیرکردنی تۆ وه‌ک ئه‌وه‌وایه من بکه‌نه وه‌زیری کاروباریی ئاینیی، منێك که زیاتر له 25 ساڵه ماڵ ئاواییم له ئاین کردوه، وه‌زیربوونی تۆ، ئه‌گه‌ر به شه‌هیدیی بێت، ئه‌وه منیش وه‌ک تۆ که باوکت شه‌هیده، منیش دوو برام شه‌هید بووه. خاڵێکی تری هاوبه‌شی تریشم له‌گه‌ڵ تۆدائهوهیه، که من له ناوه‌ندی چاک، به‌رپرسی که‌یسی جاش و ئه‌نفالچی و تاوانبارانی به‌شدار بووی ئه‌نفالم، تۆش وه‌زیری شه‌هید و ئهنفالیت، لێ کاره‌کانمان زۆر له یه‌که‌وه دوورن، ده‌زانیت چۆن؟
من داوا له که‌سوکاری قوربانیان ده‌که‌م، که سکاڵا دژ به به‌شداربووانی ئه‌نفال تۆمار بکه‌ن، تۆش له‌به‌ر خاتری خاتران ده‌ڵێی: ئه‌و هه‌موو جاشانه ناکوژرێن! ئێ باشه خۆ ئێمه باسی کوشتنمان نه‌کردووه، به‌ڵکوو ئێمه ده‌ڵێین: با داوای یاساییان له‌سه‌ر تۆمار بکه‌ین بیانده‌ینه دادگا.
هه‌روه‌ها کاری من ئه‌وه‌یه که داوا له که‌سوکاری قوربانییان ده‌که‌م به‌تایبه‌تی دایک و باوک و برا و خوشکی ئه‌و پێشمه‌رگه قاره‌مانانه‌ی له پێناو ئازادیی کوردستان گیانی خۆیان به‌خت کرد، که ئاماده‌نه‌بن مووچه‌ی شه‌هیده سه‌ربه‌رزه‌کانیان له پاڵ جاش و سیخوڕه‌کانی به‌عس وه‌ربگرن، که‌چی تۆش ده‌ڵێی: من له‌گه‌ڵ که‌سوکاری شه‌هیددا ده‌گریه‌م، جا نازانم کاره‌که‌ی تۆ وه‌کی وه‌زیر ده‌بێ هه‌ر گریان بێت یان چاککردنی ژیانی که‌سوکاری ئه‌نفالکراوان؟
ئاخر خانمیی وه‌زیر... له کوێی ئه‌م سه‌رزه‌مینه‌دا هه‌بووه، که بکوژ و قوربانی وه‌ک یه‌ک مامه‌ڵه‌یان له ته‌کدا بکرێت؟!
وه‌زیری به‌ڕێز ... ئیستاش بفه‌رموو له ئاست چه‌ند پرسیارێک ئاڕاسته‌ی به‌ڕێزتانی ده‌که‌م:
دیوه‌خانانه‌ی کۆنه موسته‌شارێک، لانی که‌م ده‌بی له سێ هه‌زار دۆلار که‌متر نه‌بێت، ئه‌ی زه‌حمه‌ت نه‌بێ موچه‌ی شه‌هێدی سه‌نگه‌رێکی بێ پله و پایه چه‌نده؟
له‌و گفتوگۆیه‌دا جۆرێک له هه‌ڵچونت پێوه دیاربوو، کاتێک که باسی لیستیی شه‌هیدان کرا، ئایا ناوی جاش له‌سه‌ر لستی شه‌هیداندا هه‌یه؟ ئایا ده‌توانیت ئیمه‌یله‌که‌ی خۆتمان بۆ بنووسیت، تا من به به‌ڵگه‌وه چه‌ند ڕاستییه‌ک و چه‌ند ناوێکت بۆ بنووسم؟
جاشێک به‌ناوی ئه‌حمه‌د عه‌لی محه‌مه‌د، کۆنه جاش و کۆنه پیاوکوژی عه‌باس بایز، ئه‌م که‌سه تاوانباره به شه‌هید کردنی ته‌نیا 104 که‌س له پێشمه‌رگه و هاوڵاتی ته‌نانه‌ت ژن و منداڵیش، ئێستا به‌پله‌ی c خانه‌نشین کراوه، ئه‌م پله‌ی خانه‌نشین بوونه بۆ پێشمه‌رگه‌ی کۆنی دانه بڕاوه، نه‌ک بۆ کۆنه جاشێک که ده‌ستی سووره به خوێنی ده‌یان پێشمه‌رگه و هاوڵاتی سڤیل، له‌هه‌مان کاتیش‌دا برایه‌کیشی که له جاشایه‌تی کوژرا به‌شه‌هیدی سه‌نگه‌ر ناونووس کراوه، به‌ناوی محه‌مه‌د عه‌لی محه‌مه‌د..
له گفتوگۆگهتدا باسی ئه‌وه ده‌که‌یت که سوکاری قوربانیان ده‌توانن داوای یاسایی له‌سه‌ر کۆنه جاشه‌کانی به‌شدار بووانی ئه‌نفال تۆمار بکه‌ن.
دیسان ناچارده‌بم دوو شت بیر جه‌نابتان بخه‌مه‌وه:
یه‌که‌م له‌کاتی ناشتنی ئێسک و پروسکی ئه‌نفالکراوه‌کانی دۆڵی جافایه‌تی، که‌سوکاری سه‌ربه‌رزی ئه‌و قوربانیانه ڕاشکاوانه ووتیان ئێمه جاش، ئه‌نفالیان کردین، نموونه‌شیان له سه‌ر قاسم ئاغای کۆیه و برایم ئاغای سه‌نگه‌سه‌ر هێنایه‌وه.. ئایا ده‌زانی ئێستا ئه‌و برایم ئاغایه له کوێیه؟.. له ئۆردوگای خه‌بات له‌ژێر چاودێری پارتی دیموکراتی کوردستانه، ئه‌و پارته‌ی که باوکت خۆی بۆ شه‌هید کرد !
بۆ وه‌ک ئه‌رکێکی مێژوویی به‌م کاره پیرۆزه هه‌ڵناستی ، برایم ئاغای سهنهگهسهر
هه‌م ناوی له تاوانبارانی ئه‌نفاله، که خه‌ڵکی ده‌ڤه‌ری پشده‌ر و بتوێن ده‌یان داوای یاساییان له‌سه‌ر تۆمار کردووه، له‌ساڵی 2003 بڕیاری گرتنی ده‌رچووه له‌لایه‌ن دادگای پشده‌ر و به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی سلێمانی به‌رپرسه له گرتنی و ته‌سلیمکردنی به داداگا
ئه‌ی ده‌زانی قاسم ئاغا کێیه؟ قاسمه کوێر له‌یه‌ک ڕسته‌ی کورت و به‌که‌ڵکدا
هه‌موو ده‌شتی کۆیه‌ی ئه‌نفال کرد، له‌کاتی ڕاپه‌رێنی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵکی کوردستان و ئازادکردنی شاری ڕانیه به‌هێزێکی زۆره‌وه بۆ داگیر کردنه‌وه‌ی ڕانیه هاتبوو، پاش ئه‌وه‌ی له‌شکره‌که‌یان تێک ده‌شکێ، قاسمه کوێر پێشنیارده‌کا بۆ سه‌رانی به‌عس له کۆیه که کیمیابارانی ڕانیه بکه‌ن، من بۆ خۆم به به چاو بینیم و به گوێی خۆم گوێم له‌و ڕسته‌یه بوو له ته‌لفزیۆنی به‌غدا له‌به‌رده‌م سه‌ددامدا به عه‌ره‌بیه‌کی تێکشکاو ووتی سه‌یدی انا گولت نزرب ڕانیه بل کیمیایی، واته (گه‌وره‌م من وتم به کیمیایی له ڕانییه بده‌ین!)
پاشان له‌هه‌ولێر له ماڵی به‌رپرسێکی پارتی بوو، به ئاگاداریی به‌ره‌ی کوردستانی..
ئێستاش ئه‌م تاهوانباره له نێوان دیمه‌شق و هه‌ولێردا، بازرگانی ده‌کات و له هه‌مان کاتیش‌دا وه‌ک کۆنه به‌عسیه‌کی به ئه‌مه‌ک بۆ کاریی سیخوڕیی هاتووچۆ ده‌کات، به‌ڵام ئه‌وه‌نده‌ی من ئاگادارم ئاسایشی هه‌ولێر، یاخود پاراستن ئاگای له‌م که‌ین و بهینه نییه!
من له 15 3 دا سه‌رقاڵی مه‌راسیمی یادی هه‌ڵه‌بجه‌و قامیشلووم له گۆڕه‌پانی شاره‌وانی کۆپنهاگن، تۆش له 16 3 له له‌نده‌ن به‌شداریی ئه‌و کۆنگره‌یه ده‌که‌یت که تایبه‌ته به ژینۆسایدی هه‌ڵه‌بجه و ئه‌نفال. هه‌ڵبه‌ته منیش بانگێشکرابووم ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی من نه‌متوانی ئاماده‌ی ئه‌و کۆنفرانسه بم ناچار بووم ئه‌م په‌یامه‌ی خۆم لێره وه پێتڕابگهیهنم، ئه‌گینا ئه‌وقسانه و ده‌یانی تریشمان به‌ره‌و ڕووت ده‌کرده‌وه.