حاکمی شار سه‌رۆکی لیژنه‌ی ئیغتیالاتی جه‌لاله..
Thursday, 31/12/2009, 12:00
له گه‌رمه‌ی شه‌ڕی ناوخۆ بوو ، پارتی له هه‌ولێر راوه‌دوو ده‌نرا ، کۆسره‌ت باڵاده‌ستبوو له هه‌ولێر و سه‌رۆکی حکومه‌تیش بوو.
له‌و هه‌لومه‌رجه جه‌لال به بڕیارێکی دیکتاتۆرانه بۆ کۆنتڕۆڵکردنی باری نائیستقراری یه‌کێتی و که‌مکردنه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌کانی پارتی له‌سه‌ر بوونی ده‌سه‌ڵاتی جه‌لال ، حاکم قادری کرد به‌ده‌سه‌ڵاتی بێ رکابه‌ر بۆ گرتن و گووله‌بارانکردنی پارتییه‌کانی هه‌ولێر و بوو به به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی گشتی ، ته‌نها له نیوه‌شه‌وێکدا له یه‌ک له بیره‌کانی گوندی تووڕه‌ق له نزیک هه‌ولێر زیاتر له 7 پارتی گووله‌بارانکردن و به‌ده‌ستبه‌سراوه‌یی فڕییدانه نێو ئه‌و بیره . ئه‌مه‌و چه‌نده‌ها قه‌تلوعامکردنی خه‌ڵکی سه‌ر به‌پارتی که ببوه بکوژ و به‌بڕی خه‌ڵکی هه‌ولێر.
ئێستاکه‌ش دوای شکسته‌کانی جه‌لالییه‌کانی له سلێمانی به‌رامبه‌ر به گۆڕان ، جه‌لال و هێرۆ حاکم قادری تیرۆریستیان هێنایه‌وه و کردیانه‌وه به به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی گشتی بۆ سه‌رپه‌رشتیکردنی کرده‌ی ئیغتیالاتی هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی که سه‌ر به‌لیستی گۆڕانن و جه‌لال به دوژمنی خۆی دایانده‌نێت.
حاڵی حازر یه‌کێتی یا راستتر بڵێین جه‌لالییه‌کان له بڕی دابینکردنی ئاسایش وه‌ک ده‌سه‌ڵات بۆ پارێزگای سلێمانی ، خۆیان بوونه‌ته فاکته‌ری نائیستقراری و کرده‌ی تیرۆرکردنی خه‌ڵکی سڤیل و پێشمه‌رگه‌ی دێرین ، که ئه‌م دیارده‌یه جگه له تاڵه‌بانه‌کان و رێکخراوی قاعیده‌ی تیرۆریست هیچ نه‌موونه‌یه‌کی دیکه‌ی هاوتایان نییه که ، ده‌سه‌ڵات بۆ خۆی بکه‌وێته نانه‌وه‌ی پشێویی و ئاژاوه‌گێریی . جه‌لالییه‌کان ده‌یانه‌وێت له نانه‌وه‌ی پشێویی ، وا له گۆڕان و لایه‌نه‌کانی دیکه بکه‌ن بێنه مه‌یدان و به‌کاربردنی توندوتیژی بۆ تێکدانی هه‌لومه‌رجی هه‌لبژاردنه‌کان ، چونکه ئه‌وان دڵنیان له‌م هه‌ڵبژاردنه‌یاند زیاتر ریسوا ده‌بن نه‌ک هه‌ر به‌رامبه‌ر گۆڕان به‌ڵکو به‌رامبه‌ر پارتیش..چه‌ند مانگێک ماوه بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کان ، جه‌لالییه‌کان ده‌یانه‌وێ ئه‌م پڕۆسه‌یه سه‌ر نه‌گرێت ،ئه‌وانه‌ی که‌دهیانه‌وێتیش سه‌ربگرێت ئه‌و لایه‌نانه‌ن که ده‌زانن ده‌رئه‌نجامه‌کانی هه‌ڵبژاردن له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌وان ده‌که‌وێته‌وه..جه‌لالییه‌کان له پشێوی و ئاژاوه‌نانه‌وه قازانج ده‌که‌ن ، له به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنه‌کانیان ئه‌وه‌نده‌ی دیکه ریسواده‌بن ، بۆیه حاکمی ناحاکم به‌هه‌موو قودره‌تێکییه‌وه که‌وتۆته نانه‌وه‌ی پشێویی و سه‌رپه‌رشتیکردنی پلانێکی به‌ربڵاو بۆ تیرۆرکردنی هه‌ڵسوراونی گۆڕان و لایه‌نه‌کانی دیکه تا له‌وێوه بتوانن تیرۆریی ده‌رئه‌نجامه‌کانی هه‌ڵبژاردن بکه‌ن. لێره‌دا به پێچه‌وانه‌ی به‌شێک له‌و بۆچوونانه‌ی که ده‌یانه‌وێت گۆڕانیش توندوتیژی به‌کارببا ، دووپاتیده‌که‌مه‌وه دان به خۆداگرتن و به‌ده‌سته‌وه نه‌دانی بیانوو به‌ده‌ست جه‌لاده‌کان و تیرۆریستان و ئاشکراکردنی رووی قێزه‌ونی تیرۆریستی جه‌لالییه‌کان بۆ رای گشتی و دنیا و به‌تایبه‌تی ئه‌مه‌ریکا و ئه‌وروپا و ریکخراوه‌کانی سۆشیال دیموکرات و سۆشیال ئینته‌رناشیونال و مافه‌کانی مرۆڤ و نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان باشترین وه‌ڵام ده‌بێت ، ئه‌مه وێرای به ئاگا جوڵانه‌وه‌ی هه‌ڵسوراوانی گۆڕان و لایه‌نه‌کانی دیکه بۆ که‌شفکردنی به به‌ڵگه‌ی تاوانه‌کانی جه‌لالییه‌کان.
زۆری نه‌ماوه کۆنترین قه‌ڵای گه‌نده‌ڵی و خیانه‌تی جه‌لال هه‌ڵبوه‌شێته‌وه ، هاکه 3/7 چۆن له ده‌روازه‌ی راپه‌ڕین مژده‌ی سه‌رکه‌وتنی گه‌لێک له ساڵی 1991 درا ، ئاواش له 2010 و له هه‌مان رۆژدا موژده‌ی تارومارکردنی قه‌ڵایه‌کی دیکه مرۆڤکوژه‌کان ده‌درێت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست