کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


یەكێتى و تیرۆر دوانەیەكى لێك دانەبڕاون

Sunday, 08/12/2013, 12:00






تیرۆركردنى خەڵكى و رۆژنامەنووسان بۆتە كارێكى رۆژانەى دەسەڵاتدارانى یەكێتى، دەخوازن بەگرتنە بەرى ئەو تاوانە،سەدام ئاسا خەڵك چاوترسێن و دەم كوت بكەن.تا نەوێرن هیچ بڵێن وباسى بكەن، مێژووى یەكێتى(لەگەڵ رێز و حورمەتم بۆ تەواوى شەهیدان و سەرجەم پێشمەرگە ئازا و بوێرەكانى،چونكە مەبەستم تەنها و تەنها سەرزل و خۆ بەشت زانەكانە) هەر لەدروست بونیەوە،لەسەر ئەو تاوان و كوشتار و تیرۆرە پەروەردە بوون، جاران بە ناوى ئازادى و شۆڕشگێرى و خیانەت و ناپاكى، ئەوەى بیانویستایە، دەیانكرد،لەولاشەوە خۆیان لێ بێ بەرى دەكرد و كردەوەكەیان دەخستە ئەستۆى چەند كەس و پێشمەرگەیەك.
گەر سەرنج بدەینە ساڵانى شاخ ى یەكێتى،ئەوتاوان و كوشتارە بەڕوونى و بەرچاوى دەبینین و، پانتایەكى فراوانى مێژووى رابردوى ئەو حیزبەى داگیر كردوە، هەرپێشمەرگەیەك ئامادەنەبوایە، بۆ ئەنجام دانى تاوان، بۆ بەرپرسەكەى،هەر گوند نشینێك رازى نەبوایە ،ژنەكەى شەوى سور بۆ یەكێك لەو سەرزلانە رێك بخات،ئەوا جۆرەها تاوانیان دەنایە پاڵ و،بەخائین و پیاوى رژێم هاوكارى ئەمن و ئیستیخبارات تاوانبار دەكرا و، لەناو دەبرا و گوللە باران دەكرا، پێم وابێت زۆرێك لە پێشمەرگە دێرینەكان ئەوانەى كە تا ئێستاش لەریزى میللەتدان و تف و نەفرەت لەو تاوانبارانە دەكەن،شایەتى ئەو راستیەم دەدەن.
جاران لەژێر ناوى كوردایەتى و شۆڕشگێرى رەواییان بەو كارە دەدا و، ئێمە ومانانیش لەخۆشەویستى پێشمەرگە و خەباتیان ، لەرق و قینى دوژمن، باوەڕمان بەهەموو شتێكیان دەكرد،وەلى ئێستا بەجۆر و شێوازێكى دیكە ئەو تاوانانە ئەنجام دەدەن، دەخوازن لەرێگاى ئەو كارە شورەیانەیانەوە، خەڵك وجەماوەر ،وەهالێ بكەن كە كەس، هەقى نەبێت بەسەریانەوە،لەئاست دزى و كوشتن و گەندەڵى و بێ ناموسى فززە نەكەین، بەتایبەت رۆژنامەنووسان كەلەهەر كەس بوێرترن و سڵ ناكەنەوە و،راستى دەخەنە روو.ئەو ترسنۆكانە،ئەو نەخویندەوارانەى هاوشێوەى خولە سەنگاوى و عەدنانى حەمەى نۆكەر و،شێخ جەعفەرى غولام و كاسەلێس،چونكە بۆخۆیان هەر لەئەزەلەوە بە نەفامى و ساویلكەیى و نەخوێندەوارى گەورە بوون،لەنێو جیهانێكى دواكەوتو و دوور لەشارستانیەت و مەعریفەت، چاویان هەڵهێناوە، بۆیە ئەو شتانەیان پێ قبوڵ نیە،تا ئێستاش هەر لەسەر حسابى ئاغاو مسكێن ، برەو بەژیانیان دەدەن، ئەوان كەپێڕێك گەمژە و، نەخوێنەوار وپەرپوت و پاتاڵن،هیچیان لەهەگبەدا نیە،ناتوانن دووجوملەى موفید بدوێن،نازانن دودێرى مەعقول بنوسن، لە كوشتن و بێ ناموسى و دزى و راوە رووت بترازێت ،عەشتەباى خوا لەهزرو كەللەى بۆش و بەتاڵیاندا نیە. راستە بەدزى و راوە روت و داگیركارى بونەتە خاوەنى پێشكەوتوترین ئۆتۆمبێل و، نوێترین كەلو پەلى ناوماڵ و، تازەترین مۆدیلى جل و بەرگ و، گرانبەهاترین زێر و خشڵ،بەڵام لەناوەرۆكدا هیچ نەگۆڕاون، جگە لە بۆیاغ كردنى سەر و سمێڵیان نەبێت.
ئەوتاوانە و تیرۆرانە ،تەنها هەر یەكێتى بەرپرسە لێى و،لەو بترازێت كەسى دیكە نیە، ئەمڕۆ یەكێتى بۆتە،پەنجا پارچە، بۆتە مەكۆى باندى بێ ناموسى و، بۆتە لانەى مافیا و پیاوكوژەكان،بۆتە حزبى بازرگانان و پیاو كوژان،هەر لایە و بۆخۆى ئەیەوێت پاشەڕۆژ لەگۆڕانكاریەكانى ئایندەدا بەشداربێت و،لەپاش نەمانى یەكێتى پشكێكى بەربكەوێت. بۆ ئەوەش چاك دەزانن ،كە خەڵك لەهەموو مەبەست و مەرام و پیلانێكیان تێگەیشتوە، كەس بەپولێكى قەڵب نایەوێت، چ بەرهەم و چ كۆسرەت و چ هێرو یان هەركەسێك ،هەمویان روى یەك دراون،كەسیان لەكەسیان باشترو پاكتر نین،،كەس باوەڕ ومتمانەى پێیان نەماوە، رێزى ئەوسایان ناگرێت، بەچاوى كەم و سوك وبێ بایەخ سەیردەكرێن، بۆ ئەوەش، دیكتاتۆرانە هاوشێوەى سەدام و ئەسەد و قەزافى،بۆ ئەوەى خۆیان لەرق و قین و نەفرەت و غەزەبى میللەت و، خاوەن هەڵوێست و هەق بێژەكان، بەدور بگرن،دێن بەوپەڕى ترسنۆكى،تا دواڕادە بێ كەرامەتى ئەنوێنن و فرسەت هینانە،گەنجانى بێ چەكو بێ پشت و پەنا تیرۆردەكەن.تا میللەت و ئازادیخوازان بۆقێنن
من یەك پرسیار لەیەكێتى و قوبادە فەندى ئەكەم،كە بەحساب هاتۆتە دەنگ وناڕازیە بەو تاوانە،دەڵێم: تاوانەكە هەركێ كردبێتى ،لەژێر هەر بڕو بیانویەكدا بێت، هەر یەكێتى یە، جا ئەوەش عەیبە و شورەیىیە و، لەكەیەكى شەرمەزاریە بۆ مێژوتان و، بۆخەباتى چەند ساڵەى خودى تاڵەبانى و بنەماڵەكەشى، چونكە ئێوە هەموو دەموكاتێك ئیدعاى نان و ئازادى دەكەن، بۆ ئەوەیان وەڵامتان چیە؟؟ سەربارى ئەوەش ،ئێمە شینى ئەوە دەكەین كە نوسەران و رۆژنامەنوسان،بەدەستى كەسانێكى بودەڵە و هیچ و پوچ نەكوژرێن و بێزار نەكرێن، كاكە قوباد تۆ بەحساب كوڕى سەرۆكیت و ،خەریكە بەزۆر دەتكەنە سكرتێرى یەكێتى،چ رەواى حەقە، خولە سەنگاوى عەدنانى حەمەى مینا، بێ شەرمانە ولەژێر ناو و هەیبەتى یەكێتیدا هەڕەشە لە رۆژنامەنوسان بكەن و، جنێوى سوك و بێ نرخى وەكو خۆیان پێ بدەن؟ ئەى خۆ تۆ و تەواوى ئەندامانى حیزبەكەت لەوە ئاگاداربوون،كە كاوە هەڕەشەى لەسەربوە؟ بۆ ئەوەش چەندین جارلە دادگا سكاڵاى تۆماركردوە،بەڵام گەورە پیاوانى حزبەكەتان(قەزەمەكانى بەردیدەى ئێمە) خۆیان لەسەرو یاساوە بینیوەتەوە،هەر گاڵتەیان بەیاساو دەسەڵات هاتوە،كە ئەوەبۆ خۆى لەدوو سەرەوە بێ رێزیە بۆ ئێوە،یەكەمیان بە حزبەكەتان كە بەخێرێ ئێوە سۆسیال عەنتەر ناشناڵن.بەدرۆ و دەلەسە و فڕوفیشاڵ باسى سەروەرى یاسا و مافى مرۆڤ دەكەن ،دوەمیشیان بۆ هەیبەت و شكۆى حكومەتەكەتان ناشیرینە،چونكە حكومەتیش هەر گزگلەكانى حزب بەڕێوەى دەبەن.
وەلى عەهدەكەى تاڵەبانى ،ئەوەى ئێستا دەیكەیت و خۆتى پێ فش دەكەیتەوە، پێش ئەو كات و رووداوە بتكردایە، پێش ئەوەى ئەو رۆژنامە نوسە شەهیدبكرایە،نەك ئێستا پاش ئەوەى هەمو شتێك رویدا وبڕایەوە ، لەسەر حسابى خوێنى ئەو شەهیدە،دەتەوێت سەرى تەكەوتولەكەت وبنەماڵەكەت بەرزبكەیتەوە، وا خۆت نیشان بدەیت، كە لایەنگرى ئازادى رادەربڕینیت، بەوكارە دڵتەنگ و غەمبار بویت، نا بەڕێزم وانیە،چاك دەزانین كەدەتەوێت، ئەو روداو و تیرۆرە بقۆزیتەوە بیكەیت بە چەكێك ، لەدژى تەكەتولەكانت بەكارى بێنیت، لەسەر حسابى خۆێنى بەناهەق رژاوى كاوە، زیاتر عەتف وسۆز،بۆخۆت و دایك وباوكت بەدەست بهێنێت، هەنگاوێك زیاتر لەكورسیەكەى باوكت نزیك بیتەوە.
دەى ئەگەر پیاویت و كوڕى باوكى خۆتى، ئەوە هەموو گەرمیان دەزانێت كێ بكەرى ئەو كارەیە،خۆشت لەهەموان زیاتر هەستى پێدەكەیت،لە پلەو دەسەڵاتدایت و دەستیشتان دەڕوات،دەى بابتبینین بزانین ئەم درۆیەت تا چەند بڕدەكات؟!یان تۆش دەتوێت بە لێدوانە چەواشەكاریانەت، فاتیحاكەى مەرگى یەكێتى و تاڵەبانى بۆ ماوەیكى دیكەش دوابخەیت؟


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە