نوێکراوەتەوە: تەلار فایەق بە تەزویر و ساختە کراوە بە بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی هەولێر
Sunday, 27/11/2011, 12:00
بەڕێوەبەرى گشتیی فرۆكەخانەی هەولێر، بە ناوی تەلار فایەق، کە شارەزایی لەبەڕێوەبردنی فڕۆکەخانە و هیچ بەرپرسیارییەتێکی دیکەدا نییە، بۆ یەك ڕۆژیش كارمەندى حكومەت نەبووە، جگە لە بڕوانامەی بەشى وەرگێڕان لە زمانى عەرەبى لە زانكۆى موستەنسیریە لە بەغدا، ئیتر هیچ شارەزاییەکی دیکەی نییە، کەچی ئەمڕۆ ئەرکی بەڕێوەبردن و كاروبارى فرۆكەوانى پێسپێردراوە، هۆکارەکەشی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، کە بە پاڵپشتى بارزى براى نێچیرڤان بارزانى و بە یارمەتیی كەریم سنجارى، لەو شوێنە دانراوە.
لە چاوپێكەوتنێكدا لە كوردستانى نوێ لە مانگى 5 /20111 دەڵێت: من لە ساڵى 1989 لە بەغدا كۆرسى فرۆكەوانیم خوێندووە، واتە بۆ چەند هەفتەیەک ناردوویانە بۆ خولی فڕۆکەوانیی، جا كەسێك لە ساڵى 1989 لە بەغدا كۆرسى فرۆكەوانى خوێندبێت، ئەبێ ئەمڕۆ چی لە بیرمابێت و چی کەڵکێکی بۆ ئەو پۆستەی هەبووە کە ئەمڕۆ فڕۆکەخانەیەکی گەورە بخەنە بەردەستی؟
دیسان لە چاوپێكەوتنێکیدا لە گۆڤارى هۆنیا لە ژمارە 52 دەڵێت ئافرەت كەمتر جورئەتى گەندەڵى هەیە و لایەڕە 8 و 9 لە پرسارى یەكەم كە باس لە ژیانى خۆى دەكات كە دەڵێت من لە دواى ساڵى 1991 بۆ ماوەى 10 ساڵ لە كوردستان لەگەڵ (یو ئێن) كارم كردوە و دووایى چۆتە ئەوروپا و چەند ساڵێكیش لە ئەوروپا لەگەڵ یو ئێن كارم كردوە لە كارو بارى پەنابەران .
کلیکی ئەو لینکەی خوارەوە بکە:
نەک تەنها ئەمە، بەڵکو بەهۆی دكتۆر نورى سەرۆكى پێشوى دیوانى ئەنجومەنى وەزیران لە ساڵى 1991 تاكو 2007 بۆ ماوەى شازدە ساڵ خزمەتى ئاوارەیى بۆ کرا بە خزمەت.
کلیکی ئەو دوو لینکەی خوارەوە بکە:
هەر بە گووتەى خۆى یەك ڕۆژ ئاوارە نەبووە و نزیكەى شازدە ساڵ خزمەتى ئاوارەیى هێناوەتەوە. بۆ زانیارى زیاتر خزمەتى ئاوارەیى تەنها بۆ ئەو كەسانەیە لە ئێران ژیابن و خزمەتى ئەوروپا بە پێى یاساى خزمەتى مەدەنى بە هیچ شێوەیەك خزمەتى ئاوارەیى هەژمار ناكرێت، واتە تەنها برادەرانی بارزانی و ئەوانەی کە لەگەڵیاندا لە ئێران بوون تا راپەڕینەکە ئیتر کەسی تر بە ئاوارە و دەربەدەر حیساب ناکرێت. كەچى خزمەتى ئەم خانمە هەمووی بۆ کراوە بە خزمەت واتە دەكاتە خزمەتى (فعلى) بە مەبەستى سەر مووچە و پلە بەرز كردنەوەیە.
تێبینی: پەیامنیرمان لە هەولیرەوە هەڵەیەکی ئەو بەڕێزەی بۆ راستکردۆتەوە، دەڵێت: ئهمه تەلار خوشكه زای دالیایه كه كراوهته راویژكار له ستافی نیچیرهڤان، خهڵكی سلیمانییە و ماڵیان له بەغدابووه، زیاتر، بنەماڵە و کەسوکاریان ٣٠ کەس دەبن، ههموویان سەر بە به نیچیرهوانن، دواتر تهلاریشی هیناوهته ناو گهمهكهوه دوای ئەوە پاراسن دهستیان پێی گهیشتووه، واته سەر بە كوتله نیچیر و سهرباز هەورامی بووە، ئیستا له لای مهسرۆرو دهزگای پاراستنە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست